شێوەدان و بەرجەستەکردنی ڕوومەت بە ئیمپلەنت (ئیمپلەنتی ڕوومەت) لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی بەرجەستەکردنی ڕوومەت بە پرۆتێزی ڕوومەت
پرۆتیزی ڕوومەت، بەکاردەهێنرێت بۆ شێوەدان و گەورەکردنی ڕوومەت. لە پرۆتێزی ڕوومەتدا، پرۆتێزەکە لە ڕێگەی بڕینێکی بچووکەوە لە ژێر چاو یان ناو دەم دەخرێتە ناوچەی ڕوومەت و لە شۆینی خۆیدا دەدوردرێتەوە.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی بەرجەستەکردنی ڕوومەت بە پرۆتێزی ڕوومەت
بڕی مەترسییەکەی:
زۆر کەم
شێوازی چارەسەریهکه:
کەمترین نەشتەرگەری
شێوازی سڕکردن:
بێهۆشکردنی ناوچەیی
ماوەی ئهنجام:
٣٠ بۆ ٦٠ خولەک
مانەوەی نەخۆشخانە:
0 ڕۆژ
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
هەمان رۆژ
ماوەی مانەوە لە ئێران:
5 بۆ 7 ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە بەرجەستەکردنی ڕوومەت بە پرۆتێزی ڕوومەت
ئیمپلەنتی ڕوومەت چییە؟
ئیمپلەنتی ڕوومەت یان پرۆتێزمادەیەکە کە لە ناوچەی ڕوومەت دادەنرێت بۆ ئەوەی ڕوومەتەکە بەرجەستە بێت و ڕووخسار جوانتر بکات.
لە چ حاڵەتێکدا نەشتەرگەری ئیمپلەنتی ڕوومەت بەکاردەهێنرێت؟
لەو حاڵەتانەی کە ڕوومەتەکان تەختن یان نقوم بوون، دەتوانیت ئیمپلەنتی ڕوومەت بۆ شێوەدان و گەورەکردنی ڕوومەت بە کار بهێنڕێت.
دوای دانانی ئیمپلەنتی ڕوومەت چ گۆڕانکارییەک ڕوودەدات؟
دوای ئیمپلەنتی ڕوومەت، ڕوومەتەکان زیاتر دەردەکەون. ئیمپلەنتی ڕوومەت ڕووخسارێکی گەنجتر و جوانتر دروست دەکات. ئەم گۆڕانکارییە ئەرێنیانە دەبێتە هۆی زیادبوونی متمانە بەخۆبوون و باشترکردنی کوالیتی ژیانی مرۆڤ.
ئایا دەکرێت ئیمپلەنتی ڕوومەت لە جێی خۆی بجوڵێت یان شێوەی خۆی لەدەست بدات؟
لە هەندێک حاڵەتدا وەکو زەبرە لە دەموچاو (ڕووداو یان مڵمڵێنی جەستەیی) ئەگەری بزووتنەوەی ئیمپلەنتی ڕوومەت هەیە. ئەگەر ئەمە ڕوویدا، دەبێت نەشتەرگەری بنیاتنانەوەی ڕوومەت ئەنجام بدرێت.
جۆرەکانی بەرجەستەکردنی ڕوومەت چین؟
لە نێوان جۆرەکانی شێوەدانان و بەرجەستەکردنی ڕوومەت، دەتوانرێت ئەمانەی خوارەوە ئاماژەیان پێبدرێت:
- بەرجەستەکردنی ڕوومەت بە شێوازی ئیمپلەنت یان هەمان پرۆتێز
- لێدانی چەوری بۆ ناو ڕوومەت
- لێدانی ژێڵ یان فیلەر بۆ ناو ڕوومەت
- لیفتی ڕوومەت و دەموچاو بە تار
جیاوازی لە نێوان بەرجەستەکردنی ڕوومەت بە ئیمپلەنت و ڕێگاکانی تر چییە؟
لە شێوەدان و بەرجەستەکردنی ڕوومەتەکان بە ئیمپلەنت، ئیمپلەنتەکە لە ناوچەی ڕوومەتدا دەچێنرێت. لە زۆربەی حاڵەتەکاندا ئەم ڕێکارە پێویستی بە بێهۆشکردن هەیە. ئیمپلەنت، ڕێگەیەکی هەمیشەییە بۆ بەرجەستەکردنی ڕوومەتەکان.لە شێوەی ڕوومەتدا بە لێدانی چەوری یان ژێڵ ئەگەری دووبارەبوونەوەی هەیە، بەڵام ئەم ڕێگایە پێویستی بە بێهۆشکردن نییە.
نەشتەرگەری ئیمپلەنتی ڕوومەت چۆن ئەنجام دەدرێت؟
لە باوترین شێوازی نەشتەرگەری ئیمپلەنتی ڕوومەت (پرۆتێزی ڕوومەت) پزیشک بە بڕینی ناو دەم دەگاتە بۆشایی ژێر ڕوومەتەکان. پاشان ئیمپلەنتی ڕوومەت کە بۆ ڕووخساری نەخۆشەکە گونجاوە دەخرێتە ناوەوە. لە کۆتاییدا شوێنی نەشتەرگەرییەکە بە ووردی دەدورێتەوە.
ئاڵۆزییەکانی نەشتەرگەری ئیمپلەنتی ڕوومەت چین؟
- خوێنبەربوون
- ئاوسان
- حەساسیەت
- دواکەوتنی چاکبوونەوەی برینەکان
- بزووتنەوەی ئیمپلەنتی ڕوومەت
- حەساسیەت بە دەرمان
- ئاڵۆزییەکانی پەیوەست بە بێهۆشکردن
وێنەکانی پێش و پاشی بەرجەستەکردنی ڕوومەت بە پرۆتێزی ڕوومەت
پەنجە بخەرە سەر تیرەکە و بە چەپ و ڕاستی ڕابکێشە
بۆ بینینی وێنەی پێش و دوای زیاتر پەیوەندیمان پێوە بکە
نرخی بەرجەستەکردنی ڕوومەت بە پرۆتێزی ڕوومەت لە ئێران
بەرجەستەکردنی ڕوومەت بە پرۆتێزی ڕوومەت
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
بەرجەستەکردنی ڕوومەت بە پرۆتێزی ڕوومەت
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری بەرجەستەکردنی ڕوومەت بە پرۆتێزی ڕوومەت:
Cheek Augmentation with Implant، نەشتەرگەری دەموچاو، نەشتەرگەری جوانکردنی دەموچاو، نەشتەرگەری جوانکاری، ئیمپلەنتی ڕوومەت