نەشتەرگەری جوانکردن و ژنانە کردنی ئێسکی نێوچاوان لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی نەشتەرگەری ئێسکی نێوچاوان
جوانکردن و ژنانە کردنی ئێسکی ناوچاوانی خانمەکان نەشتەرگەرییەکە بۆ گۆڕینی شێوەی ئێسکی ناوچاوان و کێشکردنی بەجۆرێک کە ناسک و ژنانە دەربکەوێت. ئەم نەشتەرگەرییە بۆ ئەو ژنانە ئەنجام دەدرێت کە ناوچاوانیان دیارە و هەروەها بۆ ئەو پیاوانەی کە ئارەزووی گۆڕینی ڕەگەز دەکەن.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی نەشتەرگەری ئێسکی نێوچاوان
بڕی مەترسییەکەی:
کەم
شێوازی چارەسەریهکه:
نەشتەرگەری
شێوازی سڕکردن:
بێهۆشکردنی گشتی
ماوەی ئهنجام:
٢ بۆ ٣ کاتژمێر
مانەوەی نەخۆشخانە:
۱ ڕۆژ
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
دوای 1 بۆ 2 ڕۆژ
ماوەی مانەوە لە ئێران:
7 بۆ 10 ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە نەشتەرگەری ئێسکی نێوچاوان
نەشتەرگەری جوانکردنی ئێسکی نێوچاوان چییە؟
جوانکردنی ئێسکی نێوچاوان بە نوشتەرگەری ڕێگایەکە کە کێشەکانی دەرکەوتنی نێوچاوان کە دەبێتە هۆی دروستبوونی شێوەی نەشیاو لە ڕووخساردا ڕاستی دەکاتەوە و چارەسەر دەکرێت.
لە چ حاڵەتێکدا پێویستە نەشتەرگەری جوانکردنی ئێسکی نێوچاوان ئەنجام بدرێت؟
لە هەندێک حاڵەتدا ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکردنی ئێسکی نێوچاوان پێویستە، وەک:
- زەق بوونی ئێسکی نێوچاوان
- نقومبوونی بەشەکانی ئێسکی نێوچاوان
- نایەکسانی ئێسکی نێوچاوان
- دەرکەوتنی نێوچاوان لە شوێنی برۆکان
- گۆڕانی نێوچاوان لەو پیاوانەدا کە مەیلیان بۆ گۆڕینی ڕەگەز هەیە
ئەگەر نەشتەرگەری جوانکردنی ئێسکی نێوچاوان ئەنجام نەدرێت چی ڕوودەدات؟
ئەو کەسانەی کە کێشەی دەرکەوتنیان لە ئێسکی نێوچاوان هەیە لە ڕووی رووخسارهوه جیاوازن لە کەسانی تر. نەگرتنەبەری ڕێوشوێنی دەستێوەردانی گونجاو دەتوانێت ببێتە هۆی کەمبوونەوەی متمانە بەخۆبوون و دابەزینی ئەدای کۆمەڵایەتی کەسێک.
دوای نەشتەرگەری جوانکردنی ئێسکی نێوچاوان چ گۆڕانکارییەک ڕوودەدات؟
دوای نەشتەرگەری جوانکردنی ئێسکی نێوچاوان، نائاساییەکانی ئەم ئێسکە لادەبردرێن و دەموچاوی کەسەکە باشتر دەبێت. ئەم گۆڕانکارییە ئەرێنیانە دەبێتە هۆی زیادبوونی متمانە بەخۆبوون و باشترکردنی کوالیتی ژیانی مرۆڤ. لە پیاواندا کە ئارەزووی گۆڕینی ڕەگەزیان هەیە، ئەم شێوازە وا دەکات ڕووخساری خۆی لەگەڵیدا بگونجێنێت و ژنانەی بکات.
ڕێگاکانی چارەسەرکردنی کێشەکانی جوانکاری نێوچاوان چین؟
بەگشتی ٢ شێوازی چارەسەرکردن هەیە بۆ تێکچوونی پێکهاتەی ئێسکی نێوچاوان وەک:
ڕێکارەکانی بێ نەشتەرگەری وەک:
- لێدانی چیمەنتۆی ئێسک
- لێدانی ژێڵ بۆ نێوچاوان
- لێدانی چەوری بۆ نێوچاوان
- لیفتی برۆ و پێشەوە بە تار
ڕێکارەکانی نەشتەرگەری وەک:
- نەشتەرگەری جوانکردن و ژنانە کردنی ئێسکی نێوچاوان
- نەشتەرگەری کورتکردنەوەی نێوچاوان
- نەشتەرگەری کلاسیکی لیفتی نێوچاوان
- لیفتی نێوچاوان به ئەندۆسکۆپی
نەشتەرگەری جوانکردنی ئێسکی نێوچاوان چۆن ئەنجام دەدرێت؟
لەم شێوازەدا پزیشک بە بڕینی پێستی بەشی سەرەوەی دەموچاو دەگاتە ئێسکی نێوچاوان. پاشان بەپێی کێشەی نەخۆشەکە بەشێک لە ئێسکەکە دەتاشێت و چاکی دەکاتەوە. لە کۆتاییدا بەشە جیاکراوەکان بە ووردی دەدورینەوە.
ئاڵۆزییەکانی نەشتەرگەری جوانکردنی ئێسکی نێوچاوان چین؟
- خوێنبەربوون
- چلک
- زیانگەیاندن بە ئەندامەکانی نزیک
- تێکچوونی دەمارەکان
- دواکەوتنی چاکبوونەوەی برینەکان
- حەساسیەت بە دەرمان
- ئاڵۆزییەکانی پەیوەست بە بێهۆشکردن
وێنەکانی پێش و پاشی نەشتەرگەری ئێسکی نێوچاوان
پەنجە بخەرە سەر تیرەکە و بە چەپ و ڕاستی ڕابکێشە
بۆ بینینی وێنەی پێش و دوای زیاتر پەیوەندیمان پێوە بکە
نرخی نەشتەرگەری ئێسکی نێوچاوان لە ئێران
نەشتەرگەری ئێسکی نێوچاوان
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
نەشتەرگەری ئێسکی نێوچاوان
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری نەشتەرگەری ئێسکی نێوچاوان:
Forehead/Brow Bones Contouring Surgery، نەشتەرگەری پێشەوە، ژنانە کردنی ئێسکی نێوچاوان، نەشتەرگەری جوانکردن و ژنانە کردنی ئێسکی نێوچاوان