لێدانی فیلەر لە دەموچاو بۆ لابردنی چرچی (تەواوی رووخسار) لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی لێدانی فیلەر بۆ چرچی دەموچاو
دەتوانرێت فیلەری پێست یان ژێڵ بەکاربهێنرێت بۆ لابردنی چرچی قووڵی دەموچاو وەک دەوری لێو، ڕوومەت، چەناگە، ژێر چاو و هێڵی پێکەنین. لەم شێوازەدا فیلەری کوالێتی چاک بەکاردەهێنرێت بۆ لابردنی چرچ و لۆچی قووڵ بۆ پێکهاتەکانی دەموچاو کە باسکراون.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی لێدانی فیلەر بۆ چرچی دەموچاو
بڕی مەترسییەکەی:
زۆر کەم
شێوازی چارەسەریهکه:
بێ نەشتەرگەری
شێوازی سڕکردن:
بێهۆشکردنی ناوچەیی
ماوەی ئهنجام:
٣٠ خولەک بۆ ١ کاتژمێر
مانەوەی نەخۆشخانە:
لە نووسینگەی پزیشک ئەنجام دەدرێت
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
ڕاستەوخۆ دوای چارەسەرکردن
ماوەی مانەوە لە ئێران:
١ بۆ ٣ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە لێدانی فیلەر بۆ چرچی دەموچاو
فیلەری پێست چییە؟
فیلەری پێست بریتین لە ماددەیەکی تایبەت کە دەدرێنە ناوچە جیاوازەکان بۆ پڕکردنەوەی بەشەکانی لەش.
لە چ حاڵەتێکدا دەرزی فیلەر بەکاردەهێنرێت؟
فیلەر بە شێوەیەکی بەرفراوان لە ڕێکارەکانی جوانکاریدا بەکاردەهێنرێت، هەندێکیان بریتین لە:
- لابردنی چرچی دەموچاو بە فیلەر
- گۆشەییکردنی دەموچاو بە فیلەر
- شێوەدان و تیشک خستنە سەر ڕوومەت بە فیلەر
- شێوەدان و تیشک خستنە سەر چەناگە بە فیلەر
- شێوەدانانی تیشک خستنە سەر لێو بە فیلەر
- گۆشەییکردنی شەویلاگ بە فیلەر
- لابردنی خەمۆکی ژێر چاوەکان بە فیلەر
- لابردنی هێڵەکانی توورەبوون و پێکەنین بە فیلەر
- گەنجکردنەوەی زێ بە فیلەر
- زیادکردنی چێژی سێکسی لە خانمان بە فیلەر
- گەورە کردنی ئەندامی نێرینە لە پیاوان بە فیلەر
دوای لێدانی فیلەری پێست لە دەموچاودا چ گۆڕانکارییەک روودەدات بۆ پرکردنەوە و گۆشەدار کردن؟
دوای لێدانی فیلەر بۆ ناو دەموچاو، دەموچاو پر دەبێتەوە و گۆشەیی دەبێت. هەروەها دەتوانرێت ئەم ڕێگایە بۆ لابردنی چرچ و لۆچی دەموچاو بەکاربهێنرێت. دوای لێدان، شێوەی دەموچاو دەستکاری دەکرێت و کەسەکە گەنجتر و جوانتر دەردەکەوێت.
شێوازە جیاوازەکانی لابردنی چرچ و لۆچی دەموچاو چین؟
لە نێو شێوازەکانی لابردنی چرچ و لۆچی دەموچاو دەتوانرێت ئاماژە بەمانەی خوارەوە بکرێت:
- دەرزی فیلەر بۆ دەموچاو
- دەرزی بۆتۆکس بۆ دەموچاو
- دەرزی چەوری بۆ دەموچاو
چ مارکێک بۆ لێدانی فیلەردا بەکاردەهێنرێت؟
جوانکاری و چارەسەرە پزیشکییەکان کاتێک کاریگەر دەبن کە باشترین کەرەستە بەکاربهێنرێن. نموونەی مارکی فیلەر کە بەکاردەهێنرێن بریتین لە:
- مارکی پێرفێکتا (Perfectha)
- مارکی ژووڤیدێرم (Juvederm)
- مارکی ڕێستایلین (Restylane)
- مارکی تیۆسیال (Teosyal)
- مارکی بێلۆتێرۆ (Belotero)
چۆنێتی لێدانی فیلەر بۆ چرچ و لۆچی دەموچاو؟
لەم شێوازەدا دەرزییەکی تەنک دەخرێتە ناو پێستەوە و ئاراستەی ناوچەی ژێر دەموچاو دەکرێت. کاتێک دەرزییەکە دەگاتە شوێنی دڵخواز، فیلەر لەو شوێنەدا لێدەدرێت. ئەم پرۆسەیە چەند جارێک دووبارە دەکرێتەوە تا هەموو چرچ و لۆچی دەموچاو لادەبرێت.
کاریگەری لاوەکی لێدانی فیلەری پێست چین؟
لێدانی پڕکەرەوەی پێست بۆ ناو چرچ و لۆچی دەموچاو هیچ ئاڵۆزیەکی تایبەتی نییە. کاریگەرییە لاوەکییە دەگمەنەکانی ئەم ڕێگایە بریتین لە خوێنبەربوون، هەوکردن، ئازارێکی سووک، گۆڕینی ڕەنگی پێست بۆ ماوەیەکی کاتی و حەساسیەت.
وێنەکانی پێش و پاشی لێدانی فیلەر بۆ چرچی دەموچاو
پەنجە بخەرە سەر تیرەکە و بە چەپ و ڕاستی ڕابکێشە
بۆ بینینی وێنەی پێش و دوای زیاتر پەیوەندیمان پێوە بکە
نرخی لێدانی فیلەر بۆ چرچی دەموچاو لە ئێران
لێدانی فیلەر بۆ چرچی دەموچاو
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
لێدانی فیلەر بۆ چرچی دەموچاو
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری لێدانی فیلەر بۆ چرچی دەموچاو:
Facial (Total face) Rejuvenation & Wrinkle Reduction with Dermal Fillers، دەرزی فیلەر بۆ هەموو دەموچاو، نەهێشتنی چرچ و لۆچی، دەرزی لێدانی فیلەر بۆ ناو هێڵەکانی دەموچاو، جوانکردنی دەموچاو، دەرزی لێدانی جێڵ