نەشتەرگەری PRK بۆ چاو لە ئێران

ئەو بابەتەی کە دەتەوێت بدۆزەرەوە

زانیاری گشتی دەربارەی PRK بۆ چاو

نەشتەرگەری PRK شێوازێکە بۆ چارەسەرکردنی هەڵەکانی چاو. لەم شێوازەدا چینی ڕووکاری کۆرنیە بە ئەلکهۆل لە بەین دەبردرێت و بنەکەی بە لەیزەر ڕاست دەکرێتەوە. پاشان عەدەسەیەکی دەستکرد (لێنز) لەسەر قه‎رنییه دادەنرێت بۆ ئەوەی زیان بە ڕووی قه‎رنییه نەگات. عەدەسەی دەستکرد (لێنز) دوای چەند ڕۆژێک دەردەهێنرێت. دوای نەشتەرگەری PRK، پێویست ناکات نەخۆشەکە چاویلکە لە چاو بکات.

چەند ئامۆژگاریەک

دەربارەی PRK بۆ چاو

ئاستی مەترسی:

زۆر کەم

شێوازی ئەنجامدانی:

کەمترین نەشتەرگەری

شێوازی بێهۆشکردن:

بێهۆشکردنی ناوچەیی

ماوه‌ی ئەنجام:

١٠ بۆ ٢٠ خولەک

مانەوە لە نەخۆشخانە:

۰ بۆ ١ رۆژ

گەڕانەوە بۆ سەر کار:

دوای ۶ بۆ ۸ هەفتە

مانەوە لە ئێران:

۷ ڕۆژ

پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە PRK بۆ چاو

نەشتەرگەری PRK بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی کۆمەڵێک نەخۆشی چاو وەکو نزیک بینی (Myopia)، دووربینی (Hyperopia) و ئاستیگماتیزم.

  • تەمەنی سەرووی ٢١ ساڵ
  • لە ساڵی ڕابردوودا هیچ گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە بینین دا نەبووبێت
  • کۆرنیە بە ئەستووری گونجاو (٤٥٠ بۆ ٥٥٠ مایکرۆن)
  • توانای چارەسەرکردنی هەڵەکانی چاو بە نەشتەرگەری PRK

لە هەندێک حاڵەتدا نەشتەرگەری PRK قەدەغەیە، کە بریتین لە:

  • گۆڕانی بەردەوام لە بینین
  • نەخۆشی کۆرنیە
  • ئەستووری کەمی کۆرنیە
  • بوونی برین یان پەڵە لە کۆرنیەدا
  • مێژووی چلککردنی چاو
  • نەخۆشی شەکرەی کۆنترۆڵ نەکراو
  • نەخۆشی ئاوی رەشی چاو (گلوکۆما)
  • وشکبوونی توندی چاوەکان
  • دووربینی توند
  • نزیک بینی توند
  • ئاستیگماتیزمی توند
  • دایکانی دووگیان یان شیردەر

نەشتەرگەری فێمتۆلەیزیک بۆ لابردنی چاویلکە یان عەدەسە ئەنجام دەدرێت، بۆیە دوای ئەم نەشتەرگەرییە مرۆڤ پێویستی بە بەکارهێنانی چاویلکە یان عەدەسە نابێت بۆ باشترکردنی بینین.

  • ڕێکارەکانی بێ نەشتەرگەری وەک دەرمان، چاویلکە و عەدەسەی چاو
  • ڕێکارەکانی نەشتەرگەری

لە نەشتەرگەری PRK چینی کۆرنیە بە ماددەی شیمیایی لادەبرێت و پێکهاتەکەی بە یارمەتی لەیزەر دەستکاری دەکرێت. لە نەشتەرگەری لەیزیکدا، کۆرنیە بە نەشتەرگەری دەبڕدرێت و پێکهاتەی ژێرەوەی بە لەیزەر دەستکاری دەکرێت. لە نەشتەرگەری فێمتۆلەیزیکدا، هەموو هەنگاوەکانی چارەسەرکردن بە بەکارهێنانی لەیزەر ئەنجام دەدرێن. بەپێی مەرجەکان پزیشک یەکێک لەم ٣ ڕێگایە هەڵدەبژێرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نەخۆشەکە.

لەم شێوازەدا چینی ڕووی کۆرنیە بە ئەلکهۆل لادەبردرێت و ژێرەوەی بە لەیزەر ڕاست دەکرێتەوە. پاشان عەدەسەیەک لەسەر کۆرنیە دادەنرێت بۆ ئەوەی زیان بە کۆرنیە نەگات. لە کۆتاییدا دوای چەند ڕۆژێک عەدەسە لە چاو دەردەهێنرێت.

  • سووربوونەوەی چاو
  • وشکبوونی چاوەکان
  • ئازارێکی سوکی چاو
  • کەم بینینی کاتی

وێنەکانی PRK بۆ چاو

نرخی PRK بۆ چاو لە ئێران (بۆ هەردوو چاو)

PRK بۆ چاو

لە شاری تاران
$ 300 تێچووی کۆتایی و گرەنتی کراو
  •  
پارەدان بە یەکجار

خزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە

PRK بۆ چاو

لە ئێران
$ 200 بۆ 400 تێچووی نزیکەیی
  •  
پارەدان بەپێی بەکاربردن

هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر

بەڕێوەبەرانی پزیشک

کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت

گروپێکی پرۆفیشناڵ

کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.

باشترین پزیشکان

ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.

نرخێکی زۆرگونجاوە

ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.

پشتیوانی هەمیشەیی

دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.

ناوەکانی تری PRK بۆ چاو:

PRK Surgery ، نەشتەرگەری چاو، نەشتەرگەری لابردنی چاویلکە، چارەسەری نزیکبینی (Myopia)، دووربینی (Hyperopia)، چارەسەری Astigmatism، نەشتەرگەری لەیزەری چاو

Scroll to Top