نەشتەرگەری چۆڵکردنی چاو لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی نەشتەرگەری چۆڵکردنی چاو
نەشتەرگەری چۆڵکردنی چاو کاتێک ئەنجام دەدرێت کە زیانەکانی چاو زۆر بن و نەتوانین چاکی بکەینەوە. شێوازی باوی ئەم نەشتەرگەرییە بریتییە لە نەشتەرگەری لابردنی تۆپی چاو بە تەواوی و پاراستنی ماسولکەکانی جوڵە. شێوازێکی تر بریتییە لە چۆڵکردنی چاو بە پاراستنی سولبییە و ماسولکەکانی جوڵە.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی نەشتەرگەری چۆڵکردنی چاو
ئاستی مەترسی:
زۆر کەم
شێوازی ئەنجامدانی:
نەشتەرگەری
شێوازی بێهۆشکردن:
بێهۆشکردنی گشتی
ماوهی ئەنجام:
٣٠ خولەک بۆ ١ کاتژمێر
مانەوە لە نەخۆشخانە:
۰ بۆ ١ رۆژ
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
دوای ١ بۆ ٢ مانگ
مانەوە لە ئێران:
١٠ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە نەشتەرگەری چۆڵکردنی چاو
چ نەخۆشێک پێویستی بە نەشتەرگەری چۆڵکردنی چاو هەیە؟
- ئەو نەخۆشانەی کە نەخۆشی شێرپەنجەیی چاویان هەیە
- زییان گەیشتنی توندی چاو بێ هیچ ئەگەری شانسی بینین
- چاوی کوێری بە ئازار
- چلک کردنی چاوی کوێر بۆ چەن جاران
- هەندێک نائاسایی زگماکی چاو
ئەگەر نەشتەرگەری چۆڵکردنی چاو ئەنجام نەدرێت چی ڕوودەدات؟
چۆڵنەکردنی چاوی تێکچووی بێ بینین ئەگەری چلک کردن زیاد دەکات. ئەگەر چلک کردنەکە زۆر بێت و بە هەموو جەستەدا بڵاو بێتەوە، مەترسی لەسەر تەندروستی دەبێت.
دوای نەشتەرگەری چۆڵکردنی چاو چ گۆڕانکارییەک ڕوودەدات؟
دوای نەشتەرگەری چۆڵکردنی چاو، ئازار و چلککردن نامێنێت. ئەگەر چاوی دەستکرد بچێنرێت، جێی خالی چاوەکە پر دەبێتەوە و ڕوخساری کەسەکە بەتەواوی ئاسایی دەبێت.
ئایا دانانی چاوی دەستکرد لە هەمان کاتدا لەگەڵ نەشتەرگەری چۆڵکردنی چاو ئەنجام دەدرێت؟
بەڵێ، ئەگەر کەسێک ویستی چاوێکی دەستکرد (ئیمپلەنتی چاو)ی هەبێت، دەتوانرێت ئەنجام بدرێت. دوای دانان و بەستنەوەی ماسولکەکانی جوڵە، چاوی دەستکرد دەتوانێت هێزی جوڵەی هەبێت.
شێوازەکانی نەشتەرگەری چۆڵکردنی چاو چین؟
بەگشتی ٢ ڕێگا هەیە بۆ نەشتەرگەری چۆڵکردنی چاو. لە ڕێگای یەکەمدا هەموو بەشەکانی چاو لادەبردرێن و تەنها چینی دەرەوەی چاو دەپارێزرێت. لە شێوازی دووەمدا هەموو بەشەکانی چاو لادەبرێن.
نەشتەرگەری چۆڵکردنی چاو چۆن ئەنجام دەدرێت؟
لەم شێوازەدا پزیشکی نەشتەرگەری بڕینێک لە کاسەی چاودا درووست دەکات و چاوەکە خالی دەکات.
ئاڵۆزییەکانی نەشتەرگەری چۆڵکردنی چاو چین؟
- خوێنبەربوون
- چلک کردن
- خوێن مەین
- دواکەوتنی چاککردنەوەی شوێنی نەشتەرگەرییەکە
- شین بوونەوە و ئاوسانی چاو
- هەوکردن
وێنەکانی نەشتەرگەری چۆڵکردنی چاو
نرخی نەشتەرگەری چۆڵکردنی چاو لە ئێران (بۆ هەر چاوێک)
نەشتەرگەری چۆڵکردنی چاو
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
نەشتەرگەری چۆڵکردنی چاو
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری نەشتەرگەری چۆڵکردنی چاو:
Eye Removal Surgery، نەشتەرگەری چاو، ئینوکلیاسیۆن