لێدانی شەپۆلی شۆک بۆ شکاندنی بەردی گورچیلە (ESWL) لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی شکاندنی بەردی گورچیلە بە شەپۆل
شەپۆلی شۆک بۆ شکاندنی بەردی گورچیلە (ESWL) چارەسەرییەکە کە تێیدا بەردی گورچیلە بە لێدانی شەپۆل دەشکێنرێت و لە لەش دەردەهێنرێت، بەبێ ئەوەی پێویست بە نەشتەرگەری بکات.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی شکاندنی بەردی گورچیلە بە شەپۆل
ئاستی مەترسی:
زۆر کەم
شێوازی ئەنجامدانی:
بێ نەشتەرگەری
شێوازی بێهۆشکردن:
بەبێ بێهۆشکردن
ماوهی ئەنجام:
۱ کاتژمێر
مانەوە لە نەخۆشخانە:
۰ رۆژ
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
یەکسەر دوای چارەسەرکردن
مانەوە لە ئێران:
۳ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە شکاندنی بەردی گورچیلە بە شەپۆل
دوای شکانی بەردی گورچیلە چ گۆڕانکارییەک ڕوودەدات؟
لەم پرۆسەیەدا بەردی گەورە بۆ پارچەی بچووکتر دەشکێنرێت و ووردە ووردە لادەبردرێن. لە ئەنجامدا نیشانە بێزارکەرەکانی بەرد وەک ئازارێکی زۆر لە لایەکان، بوونی خوێن لە میزدا و … نامێنن و زیان بە گورچیلە ناگات.
جۆرەکانی شێوازی چارەسەری بەردی گورچیلە چین؟
لەو حاڵەتانەی کە بەردی گورچیلە بچووکە، پێویستیان بە چارەسەر نییە و بەخۆیان لە بەین دەچن، ئەگەرنا چەند ڕێگەیەک بۆ لابردنی بەردی گورچیلە بەکاردێت وەکو:
- نەهێشتنی بەردی گورچیلە بە گۆرینی شێوازی ژیان و خواردنی دەرمانی زارەکی
- شکاندنی بەردی گورچیلە بە شێوازی ESWL
- لابردنی بەردی گورچیلە لە ڕێگەی پێستەوە PCNL
- لابردنی بەردی گورچیلە بە ڕێگەی یۆرێترۆسکۆپی
شانسی سەرکەوتن دوای ESWL بۆ بەردی گورچیلە چەندە؟
دوای ٣ مانگ لە ESWL، بەرد لە نزیکەی ٨٠ لە سەدی نەخۆشەکاندا نامێنێت.
ئایا ئەنجامدانی ESWL بۆ بەردی گورچیلە ئازاربەخشە؟
بەهۆی بەکارهێنانی شەپۆلەکە، ئەنجامدانی ESWL دەتوانێت ئازاربەخش بێت. زۆربەی نەخۆشەکان باس لە ئازاری لاوەکی دەکەن تا ٢ ڕۆژ دوای نەشتەرگەرییەکە، کە بە تێپەڕبوونی کات کەم دەبێتەوە.
چۆن بە شەپۆلی شۆک ووردکردنی بەردی گورچیلە ئەنجام دەدرێت؟
لەم شێوازەدا شەپۆلی شۆک لە دەرەوەی لەشەوە دەنێردرێت بۆ گورچیلە. کاریگەری شەپۆلەکە دەبێتە هۆی شکاندنی بەردەکان و پارچە پارچەبوون و ئاسانکاری بۆ لابردنیان دەکات.
ئاڵۆزییەکانی شکاندنی بەردی گورچیلە بە شەپۆلی شۆک چین؟
- چلک کردن
- خوێنبەربوون
- بوونی خوێن لە میزدا
وێنەکانی شکاندنی بەردی گورچیلە بە شەپۆل
نرخی شکاندنی بەردی گورچیلە بە شەپۆل لە ئێران
شکاندنی بەردی گورچیلە بە شەپۆل
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
شکاندنی بەردی گورچیلە بە شەپۆل
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری شکاندنی بەردی گورچیلە بە شەپۆل:
Shock Wave Lithotripsy for Kidney Stone (ESWL)، چارەسەری بەردی گورچیلە، نەشتەرگەری بەردی گورچیلە، لابردنی بەردی گورچیلە