یۆرێسترۆسکۆپی بۆ لابردنی بەردی گورچیلە لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی لابردنی بەردی گورچیلە بە یۆرێسترۆسکۆپی
یورێسترۆسکۆپی بۆ لابردنی بەردی گورچیلە شێوازێکە بۆ چارەسەرکردنی بەردی گورچیلە. لەم شێوازەدا یورێسترۆسکۆپ (بۆرییەکی تەنک کە ڕووناکی و کامێرای لەسەرە) دەچێتە ناو میزڵدان و بۆرییەکانی میز. پاشان ئاراستەی گورچیلە دەکرێت بۆ لابردنی ئەو بەردانەی کەهەن.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی لابردنی بەردی گورچیلە بە یۆرێسترۆسکۆپی
ئاستی مەترسی:
زۆر کەم
شێوازی ئەنجامدانی:
کەمترین نەشتەرگەری
شێوازی بێهۆشکردن:
بێهۆشکردنی گشتی
ماوهی ئەنجام:
۱ بۆ ۳ کاتژمێر
مانەوە لە نەخۆشخانە:
۰ بۆ ١ رۆژ
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
دوای ۱ بۆ ۲ هەفتە
مانەوە لە ئێران:
١٠ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە لابردنی بەردی گورچیلە بە یۆرێسترۆسکۆپی
لە چ حاڵەتێکدا پێویستە بەردی گورچیلە بە یۆرێسترۆسکۆپی لاببردرێت؟
ئەم ڕێگایە زیاتر بۆ چارەسەری بەردی بەشی سەرەوەی سیستەمی میز بەکاردێت. هەروەها دەتوانرێت بۆ ئەو بەردانەی کە قەبارەیان نزیکەی ٢٠ ملیمەترە، بەکاربێت.
ئەگەر بەردی گورچیلە چارەسەر نەکرێت چی ڕوودەدات؟
ئەگەر بەردی گورچیلە چارەسەر و کۆنترۆڵ نەکرێت، دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە کۆئەندامی میز. بەم شێوەیە ئەو ڕێگرییەی بەهۆی بەردەوە دروست دەبێت ڕێگری دەکات لە دەرچوونی سروشتی میز و ئەمەش دەبێتە هۆی چلککردنی میزلدان و لەکارکەوتنی گورچیلە.
دوای لابردنی بەردی گورچیلە چ گۆڕانکارییەک ڕوودەدات؟
لەم پرۆسەیەدا بەردی گەورە بۆ پارچەی بچووکتر دەشکێنرێت و ووردە ووردە لادەبردرێن. لە ئەنجامدا نیشانە بێزارکەرەکانی بەرد وەک ئازارێکی زۆر لە لایەکان، بوونی خوێن لە میزدا و … نامێنن و زیان بە گورچیلە ناگات.
جۆرەکانی چارەسەری بەردی گورچیلە چین؟
لەو حاڵەتانەی کە بەردی گورچیلە بچووکە، پێویستیان بە چارەسەر نییە و بەخۆیان لە بەین دەچن، ئەگەرنا چەند ڕێگەیەک بۆ لابردنی بەردی گورچیلە بەکاردێت. وەکو:
- نەهێشتنی بەردی گورچیلە بە گۆرینی شێوازی ژیان و خواردنی دەرمانی زارەکی
- لابردنی بەردی گورچیلە بە ڕێگەی یۆرێترۆسکۆپی
- شکاندنی بەردی گورچیلە بە شێوازی ESWL
- لابردنی بەردی گورچیلە لە ڕێگەی پێستەوە (PCNL)
جیاوازی نێوان یۆرێسترۆسکۆپی و PCNL و ESWL چییە؟
ئەگەر قەبارەی بەردەکە گەورە بوو، سەرەتا ESWL بەکاردەهێنرێت بۆ لابردنی بەردەکە. ئەگەر بەردەکە بە ESWL نەتوانرا لاببرێت، پێویستە PCNL یان یۆرێترۆسکۆپی بەکاربهێنرێت. لە یۆرێسترۆسکۆپیدا بەردەکە لە ڕێگەی بۆری میزەوە بە یارمەتی کاتێتەر دەردەهێنرێت. لە زۆربەی حاڵەتەکاندا ئەم ڕێکارە بەبێ پێویستی بە بێهۆشکردنی گشتی ئەنجام دەدرێت. ئەگەر ESWL یان یۆرێسترۆسکۆپی گونجاو نەبوو بۆ چارەسەرکردنی نەخۆش، ئەوا ڕێگەی PCNL بەکاردەهێنرێت، لەم ڕێگایەدا بەردەکە بە دروستکردنی کون لە پێست و گورچیلەدا لادەبردرێت. PCNL لە ژێر بێهۆشکردنی گشتیدا ئەنجام دەدرێت.
چۆن بەردی گورچیلە بە یۆرێسترۆسکۆپی لاببەین؟
لەم شێوازەدا بۆرییەکی تەنک لە ڕێگەی میزڵدانەوە دەخرێتە ناوەوە و ئاراستەی گورچیلە دەکرێت. دوای دۆزینەوەی شوێنی بەردەکان، دەشکێنرێن و لە ڕێگەی هەمان بۆرییەوە دەردەهێنرێن.
ئاڵۆزییەکانی یۆرێسترۆسکۆپی چین؟
- چلک
- خوێنبەربوون
- خوێن مەین
- زیان دیتنی بۆری میزڵدان
- ئاڵۆزییەکانی پەیوەست بە بێهۆشکردن
وێنەکانی لابردنی بەردی گورچیلە بە یۆرێسترۆسکۆپی
نرخی لابردنی بەردی گورچیلە بە یۆرێسترۆسکۆپی لە ئێران
لابردنی بەردی گورچیلە بە یۆرێسترۆسکۆپی
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
لابردنی بەردی گورچیلە بە یۆرێسترۆسکۆپی
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری لابردنی بەردی گورچیلە بە یۆرێسترۆسکۆپی:
Kidney Stone Removal with Ureteroscopy، چارەسەری بەردی گورچیلە، لابردنی بەردی گورچیلە، چارەسەری نەخۆشی گورچیلە