ئەبڵیشێنی (Ablation) کیسی گورچیلە بە نەشتەرگەری لاپارۆسکۆپی لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی نەشتەرگەری کیسی گورچیلە
ئەبڵیشێنی کیسی گورچیلە بە لاپارۆسکۆپ ڕێگەیەکە بۆ لە بەین بردنی کیسی ئاڵۆزی گورچیلە. لەم پرۆسەیەدا کونێکی بچووک لە سکدا دروست دەکرێت و لاپارۆسکۆپ (لولێکی تەنک کە چڕا و کامێرای تێدایە) دەخرێتە ناو سکەوە. دوای وەرگرتنی وێنەی لاپارۆسکۆپ، کیسی گورچیلە نیشان دەدرێت و لادەبردڕێت.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی نەشتەرگەری کیسی گورچیلە
ئاستی مەترسی:
زۆر کەم
شێوازی ئەنجامدانی:
کەمترین نەشتەرگەری
شێوازی بێهۆشکردن:
بێهۆشکردنی گشتی
ماوهی ئەنجام:
۳ بۆ ۴ کاتژمێر
مانەوە لە نەخۆشخانە:
۰ بۆ ١ رۆژ
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
دوای ٢ بۆ ٣ هەفتە
مانەوە لە ئێران:
١٠ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە نەشتەرگەری کیسی گورچیلە
ئەگەر کیسی گورچیلە چارەسەر نەکرێت چی ڕوودەدات؟
لە زۆربەی حاڵەتەکاندا کیسی گورچیلە پێویستی بە چارەسەر نییە. لەو حاڵەتانەی کە کیسەکە گەشە دەکات، دەبێتە هۆی ئازار و خوێنبەربوون. کیسەکان تووشی چلککردن دەبن، دووبارەبوونەوەی چلک دەبێتە هۆی زیانێکی زۆر بە گورچیلە.
دوای لابردنی کیسی گورچیلە بە نەشتەرگەری لاپارۆسکۆپی چ گۆڕانکارییەک ڕوودەدات؟
دوای ئەم ڕێکارە، کیسەکانی گورچیلە کە دەبنە هۆی ئازار، چلککردن، خوێنبەربوون و لە حاڵەتە توندەکاندا، لەدەستدانی گورچیلە، لادەبردرێن. بۆیە کەسەکە نیشانە بێزارکەرەکانی کیسی گورچیلەی وەک ئازاری سک و لاوەکی، چلککردن، خوێنبەربوون و … نامێنێت.
جۆرەکانی شێوازی چارەسەری کیسی گورچیلە چین؟
لە زۆربەی حاڵەتەکاندا کیسی گورچیلە پێویستی بە چارەسەر نییە. بەگشتی ۳ ڕێگا هەیە بۆ چارەسەری کیسی گورچیلە:
- شێوازی بێنەشتەرگەری کە بە کونکردن و خالیکردنی کیسەکە ئەنجام دەدرێت
- ڕێکاری داهاتوو نەشتەرگەرییە کە زۆرجار بە شێوەی لاپارۆسکۆپی ئەنجام دەدرێت
- نەشتەرگەری لابردنی گورچیلە
دوای لابردنی کیسی گورچیلە بە لاپارۆسکۆپی، ئەگەری گەڕانەوەی کیسەکە چەندە؟
ئەگەری دووبارەبونەوەی کیسی گورچیلە زۆر کەمە (٥ بۆ ١٠لە سەد داایە) دوای لابردنی.
چۆن لابردنی کیسی گورچیلە بە نەشتەرگەری لاپارۆسکۆپی ئەنجام دەدرێت؟
لەم شێوازەدا پزیشک بە دروستکردنی چەند کونێکی بچووک لە سکدا دەگاتە گورچیلەکان. دوای ئەوەی وێنەکانی گورچیلە لەسەر مۆنیتەرەکە دروست دەبن، کیسەکە بە نەشتەرگەری لادەبردرێت.
ئاڵۆزییەکانی لابردنی کیسی گورچیلە بە لاپارۆسکۆپی چین؟
- خوێنبەربوون
- چلککردن
- خوێن مەین
- دواکەوتنی چاکبوونەوەی برینەکان
- زیان به گورچیلە
- دووبارەبونەوەی کیسەکە
- ئاڵۆزییەکانی پەیوەست بە بێهۆشکردن
وێنەکانی نەشتەرگەری کیسی گورچیلە
نرخی نەشتەرگەری کیسی گورچیلە لە ئێران
نەشتەرگەری کیسی گورچیلە
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
نەشتەرگەری کیسی گورچیلە
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری نەشتەرگەری کیسی گورچیلە:
Kidney Cyst Ablation by Laparoscopic Surgery، نەشتەرگەری لابردنی کیسی گورچیلە، نەشتەرگەری کیسی گورچیلە، ئەبڵیشێنی (Ablation) کیسی گورچیلە، نەشتەرگەری لاپارۆسکۆپی