بۆتۆکس بۆ جوانکردنی زەردەخەنە و لیفتی لێو لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی بۆتۆکس بۆ جوانکردنی زەردەخەنە
دەتوانرێت بۆتۆکس بە کار بهێنڕێت بۆ لیفتی لێوی سەرەوە و جوانکردنی زەردەخەنە. لەم شێوازەدا قەبارەی لێوەکان ناگۆڕدرێت، بەڵکو بەهۆی کاریگەری بۆتۆکسەوە لێوەکان زیاتر بەرچاو و وەستاو دەبینرێن. ئەم شێوازە نزیکەی ٣ بۆ ٤ مانگ دەخایەنێت و دەتوانرێت چەندین جار دووبارە بکرێتەوە.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی بۆتۆکس بۆ جوانکردنی زەردەخەنە
بڕی مەترسییەکەی:
زۆر کەم
شێوازی چارەسەریهکه:
بێ نەشتەرگەری
شێوازی سڕکردن:
بێهۆشکردنی ناوچەیی
ماوەی ئهنجام:
١٥ بۆ ٤٥ خولەک
مانەوەی نەخۆشخانە:
لە نووسینگەی پزیشک ئەنجام دەدرێت
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
ڕاستەوخۆ دوای چارەسەرکردن
ماوەی مانەوە لە ئێران:
١ بۆ ٣ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە بۆتۆکس بۆ جوانکردنی زەردەخەنە
لە چ حاڵەتێکدا بۆتۆکس پێویستە بۆ جوانکردنی زەردەخەنە و لیفتی لێوەکان؟
- لەو حاڵەتانەی کە زەردەخەنەی کەسەکە سیمیتری نین
- لەو حاڵەتانەی کە پێکەنین دەبێتە هۆی ئەوەی کە ددانەکان بە شێوەیەکی نەشیاو ببینرێن
- لەو حاڵەتانەی کە لێوەکان لیفت نین
لە چ حاڵەتێکدا بۆتۆکس بەکاردەهێنرێت؟
بۆتۆکس دەتوانرێت بۆ چارەسەرکردن لەم حاڵەتانەی خوارەوە بەکاربهێنرێت:
- جوانکردنی زەردەخەنە و لیفتی لێو
- گەش بوونەوەی پێست
- چارەسەری گرژبوونی ماسولکەکان
- چارەسەری سەرئێشەی میگرەنی
- چارەسەری زۆر ئارەقکردنەوەی ژێر باڵ
- چارەسەری زۆر ئارەقکردنەوەی دەست
- ئارەقکردنەوەی قاچ
- لابردنی چرچی پێست
- چکۆلەکردنەوەی قەبارەی قاچ
ئەگەر بۆتۆکس بۆ جوانکردنی زەردەخەنە ولیفتی لێوەکان ئەنجام نەدرێت چی ڕوودەدات؟
لەم حاڵەتەدا شێوەی لێو و لاکانی ڕاست ناکرێتەوە و شێوەی ڕووخسار جوان نابێت. ئەو کەسانەی کە تێکچوونی زەردەخەنەیان هەیە، نەبوونی چارەسەری دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشە لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و کەمبوونەوەی کوالیتی ژیانی مرۆڤ.
دوای بۆتۆکس چ گۆڕانکارییەک دەکرێت بۆ جوانکردنی زەردەخەنەکە ولیفتی لێوەکان؟
بە ئیفلیجکردنی بەشێک لە ماسولکەکان بۆ ماوەیەکی کاتی، بۆتۆکس هێزی گرژبوونەوەیان کەم دەکاتەوە. دوای بۆتۆکس، دەرکەوتنی لێو و لاکانی دەستکاری دەکرێت و زەردەخەنەی کەسەکە جوانتر دەبێت.
بۆتۆکس چەند کات دەخایەنێت؟
بۆتۆکس بۆ ماوەیەکی کاتی، بەشێک لە ماسولکەکان ئیفلیج دەکات. تەمەنی بۆتۆکس لە نێوان ٤ بۆ ١٢ مانگدایە. ئەگەر پێویست بوو، دەتوانرێت بۆتۆکس دووبارە بکرێتەوە.
چ مارکێک لە بۆتۆکسدا بەکاردەهێنرێت؟
جوانکاری و چارەسەرە پزیشکییەکان کاتێک کاریگەر دەبن کە باشترین کەرەستە بەکاربهێنرێن. نموونەی ئەو براندانەی بۆتۆکس کە بەکاردەهێنرێن بریتین لە:
- مارکی دیسپۆرت (Dysport)
- مارکی نۆرۆنۆکس (Neuronox)
- مارکی زێئۆمین (Xeomin)
- مارکی ئازالۆر (Azzalure)
بۆتۆکس چۆن لێدەدرێت؟
لەم شێوازەدا دەرزییەکی تەنک دەدرێتە ناو شوێنی دڵخواز. ئەم ڕێکارە چەند جارێک دووبارە دەکرێتەوە تا بۆتۆکس لە هەموو شوێنەکاندا لێبدرێت.
کاریگەری لاوەکی دەرزی بۆتۆکس چین؟
- خوران
- تا
- هێڵنج
- لاوازی ماسولکەکان
- حەساسیەت
وێنەکانی پێش و پاشی بۆتۆکس بۆ جوانکردنی زەردەخەنە
پەنجە بخەرە سەر تیرەکە و بە چەپ و ڕاستی ڕابکێشە
بۆ بینینی وێنەی پێش و دوای زیاتر پەیوەندیمان پێوە بکە
نرخی بۆتۆکس بۆ جوانکردنی زەردەخەنە لە ئێران
بۆتۆکس بۆ جوانکردنی زەردەخەنە
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
بۆتۆکس بۆ جوانکردنی زەردەخەنە
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری بۆتۆکس بۆ جوانکردنی زەردەخەنە:
Botox Injection For Lip Flipping، دەرزی بۆتۆکس، جوانکردنی زەردەخەنە، جوانکردنی زەردەخەنە و لیفتی لێو