نەشتەرگەری لابردنی مەمک (مەستێکتۆمی) و هاوکات لەگەل لابردنی شانەکانی ژێرەوە و گرێ لیمفاویەکان لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی نەشتەرگەری مەمک و لەگەل شانەکانی ژێرەوە و گرێ لیمفاویەکان
لە نەشتەرگەری لابردنی مەمک (مەستیکتۆمی) هاۆکات لەگەڵ لابردنی شانەکانی ژێرەوە و گرێ لیمفاوییەکان، جگە لە لابردنی ئەو بەشانەی مەمک کە بارستەی لێیە (مەستیکتۆمی)، پزیشکی نەشتەرگەری گرێ لیمفاوییەکان و شانەکانی ژێرەوە لادەبات. ئەم نەشتەرگەریە کاتێک ئەنجام دەدرێت کە بارستە شێرپەنجەکە چۆتە ناو ماسولکەکانی ژێر مەمک و گرێ لیمفاوییەکانی دەوروبەری.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی نەشتەرگەری مەمک و لەگەل شانەکانی ژێرەوە و گرێ لیمفاویەکان
ئاستی مەترسی:
کەم
شێوازی ئەنجامدانی:
نەشتەرگەری
شێوازی بێهۆشکردن:
بێهۆشکردنی گشتی
ماوهی ئەنجام:
۱ بۆ ۲ کاتژمێر
مانەوە لە نەخۆشخانە:
۱ بۆ ۲ رۆژ
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
دوای ۳ بۆ ۶ هەفتە
مانەوە لە ئێران:
١۴ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە نەشتەرگەری مەمک و لەگەل شانەکانی ژێرەوە و گرێ لیمفاویەکان
ئەگەر بارستەی مەمک و گرێ لیمفاویەکان لانەبرێن چی ڕوودەدات؟
ئەگەر بارستەی مەمک و گرێ لیمفاوییە بەشداربووەکان لانەبردرێت، دەتوانێت گەشە بکات و بچێتە ناو بەشەکانی تری مەمکەوە. هەروەها بارستەی شێرپەنجەیی مەمک بە خێرایی لە جەستەدا بڵاودەبێتەوە و دەبێتە هۆی مردنی نەخۆشەکە.
دوای لابردنی مەمک و گرێ لیمفاوییە بەشداربووەکان چ گۆڕانکارییەک ڕوودەدات؟
دوای نەشتەرگەری لابردنی مەمک و گرێ لیمفاویەکان، ئاڵۆزییەکانی پەیوەست بە نەخۆشییەکە نامێنن، ئەگەری بڵاوبوونەوەی خانە شێرپەنجەییەکان لە جەستەدا کەم دەبێتەوە.
ڕێگاکانی چارەسەری شێرپەنجەی مەمک چین؟
بەپێی جۆری گرێ و بارودۆخی نەخۆشەکە، ڕێگەی جیاواز هەیە بۆ چارەسەرکردنی گرێی مەمک، وەک:
چۆن نەشتەرگەری لابردنی گرێ لیمفاوییەکانی مەمکبڕین و بەشداربوو جیاوازە لە شێوازەکانی تری نەشتەرگەری شێرپەنجەی مەمک؟
لە نەشتەرگەری لابردنی مەمک و گرێ لیمفاوییەکان، تەواوی شانەکانی بەشدار لە مەمک و گرێ لیمفاوییە بەشداربووەکان لادەبرێن. لەم شێوازەدا هەوڵ دەدرێت ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی زیاتری شێرپەنجەی مەمک بکرێت.
جۆرەکانی نەشتەرگەری شێرپەنجەی مەمک و گرێ لیمفاویەکان چین؟
- نەشتەرگەری لابردنی مەمک (مەستێکتۆمی) لەگەڵ نەشتەرگەری لابردنی گرێ لیمفاویەکان
- نەشتەرگەری لابردنی گرێی مەمک (لومپێکتۆمی) لەگەڵ نەشتەرگەری لابردنی گرێ لیمفاوییەکان
- نەشتەرگەری لابردنی مەمک و بنیاتنانەوە به فلەپی پێست
- نەشتەرگەری لابردنی مەمک و بنیاتنانەوە به ئیمپلەنت
جۆرەکانی مەستێکتۆمی چین؟
- مەستێکتۆمی سادە یان تەواو، کە لەم ماوەیەدا هەموو شانە شێرپەنجەییەکانی مەمک لادەبرێن.
- مەستێکتۆمی ڕادیکاڵ، کە لەم ماوەیەدا هەموو شانەکانی مەمک وەکو گۆی مەمک و ئاریۆلای دەوروبەری مەمک و پێست و ماسولکەکانی ژێر مەمک و گرێ لیمفاوییەکانی ژێربال لادەبرێن.
- مەستێکتۆمی ڕادیکاڵی دەستکاریکراو، کە باوترین جۆری نەشتەرگەری مەستێکتۆمیە. لەم شێوازەدا هەموو بەشەکانی مەمک (گۆی مەمک، ئاریۆلای دەوروبەری مەمک، گرێ لیمفاویەکان) لادەبرێن جگە لە ماسولکەکانی ژێر مەمک. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لەم شێوازەدا هەموو گرێ لیمفاوییەکانی ژێربال دەرناهێنرێن و تەنها ئەوانەی گڕفتیان هەیە لادەبرێن.
- نەشتەرگەری مەستێکتۆمی ناتەواو، لەم ماوەیەدا ئەو بەشانەی مەمک کە تووشی شێرپەنجە دەبن و بەشێکی کەم لە شانە تەندروستەکانی دەوروبەری لادەبرێن.
- مەستێکتۆمی بە کەمترین لابردنی پێستی مەمک، لەم ماوەیەدا گۆی مەمک و ئاریۆلای دەوروبەری لادەبرێت و پێستی مەمک دەپارێزرێت. ئەم ڕێکارە کاتێک ئەنجام دەدرێت کە پلانی بنیاتنانەوەی مەمک بە ئیمپلەنت یان بنیاتنانەوەی مەمک بە فلەپ یان گرافت هەبێت.
- مەستێکتۆمی لە ژێر پێست یان گۆی مەمک، کە تێیدا نەشتەرگەری لە ڕێگەی بڕینێکی بچووکەوە ئەنجام دەدرێت.
لە چ حاڵەتێکدا مەستێکتۆمی پێویستە؟
- ئەگەر ژمارەی گرێیەکانی ناو مەمک ٢ یان زیاتر بوو
- ئەگەر مایکرۆکالیسیفیکاسیۆنی بڵاوبووەوە لە مەمۆگرافیدا بینرا
- مێژووی رادیۆتراپی سنگ بە هەر هۆکارێک بێت
- دووبارەبوونەوەی شێرپەنجە
- نەشتەرگەری شێرپەنجەی مەمک لە کاتی دووگیانیدا
- بوونی نەخۆشی بەرگری خۆکار لە نەخۆشدا (وەک ئەرتریت رۆماتۆئید و لوپوس)
- قەبارەی گەورەی بارستە بە بەراورد بە مەمک
- بوونی هەندێک گۆڕانکاری بۆماوەیی لە نەخۆشەکەدا
ئایا دوای نەشتەرگەری مەستێکتۆمی، مەمک بە بەتاڵی دەمێنێتەوە؟
لە نەشتەرگەری مەستێکتۆمی، مەمکەکە بە نەشتەرگەری لادەبردرێت. بەڵام دەتوانرێت بە دوو ڕێگا بۆشایی و بەتاڵی مەمک پڕ بکرێتەوە:
ئایا ئەگەری گەڕانەوەی شێرپەنجە هەیە دوای نەشتەرگەری مەمک؟
مەستێکتۆمی یەکێکە لە ڕێگا سەرەکییەکانی چارەسەری شێرپەنجەی مەمک، کە لە زۆربەی حاڵەتەکاندا دەبێتە هۆی لابردنی شێرپەنجەی مەمک بە تەواوی. بەپێی توێژینەوەکان ئەگەری گەڕانەوەی شێرپەنجە دوای نەشتەرگەری مەمک نزیکەی ٦٪ یە.
چۆن نەشتەرگەری لابردنی مەمک و لابردنی گرێ لیمفاویەکان ئەنجام دەدرێت؟
لەم شێوازەدا پزیشکی نەشتەرگەری بە بڕینێک لە مەمکدا ئەو بەشانەی مەمک لادەبات کە بارستەی لێیە. پاشان گرێ لیمفاوییە تووشبووەکانیش نەشتەرگەری دەکرێن و لادەبرێن.
ئاڵۆزییەکانی نەشتەرگەری لابردنی مەمک و لابردنی گرێ لیمفاوییەکان چین؟
- خوێن بەربوون
- هەوکردنی شوێنی نەشتەرگەری
- خوێن مەین
- دواکەوتنی چاکبوونەوەی برین لە شوێنی نەشتەرگەری
- ئاڵۆزییەکانی پەیوەست بە بێهۆشکردن
وێنەکانی نەشتەرگەری مەمک و لەگەل شانەکانی ژێرەوە و گرێ لیمفاویەکان
نرخی نەشتەرگەری مەمک و لەگەل شانەکانی ژێرەوە و گرێ لیمفاویەکان لە ئێران (بۆ هەر لایەک)
نەشتەرگەری مەمک و لەگەل شانەکانی ژێرەوە و گرێ لیمفاویەکان
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
نەشتەرگەری مەمک و لەگەل شانەکانی ژێرەوە و گرێ لیمفاویەکان
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری نەشتەرگەری مەمک و لەگەل شانەکانی ژێرەوە و گرێ لیمفاویەکان:
Breast Removal Surgery (Mastectomy) and Removal of Underlying Tissues and Lymph nodes، نەشتەرگەری لابردنی مەمک (مەستێکتۆمی) و هاوکات لەگەل لابردنی شانەکانی ژێرەوە و گرێ لیمفاویەکان، نەشتەرگەری شێرپەنجەی مەمک، نەشتەرگەری وەرەمی مەمک، نەشتەرگەری مەمک، نەشتەرگەری گرێ لیمفاویەکان، نەشتەرگەری شێرپەنجە