سی تی سکانی (CT Scan) سەر یان مێشک لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی سی تی سکانی سەر یان مێشک
سی تی سکانی (CT Scan) سەر یان مێشک شێوازێکە بۆ پشکنینی پێکهاتەکانی ناوەوە و دەرەوەی سەر. بە بەکارهێنانی ئەم ڕێگایە دەتوانرێت بارستە، خوێنبەربوون، یان تێکچوونی پێکهاتەکانیتر کە پەیوەندییان بە سەر یان مێشکەوە هەیە دەستنیشان بکرێت.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی سی تی سکانی سەر یان مێشک
ئاستی مەترسی:
کەم
شێوازی ئەنجامدانی:
بێ نەشتەرگەری
شێوازی بێهۆشکردن:
بەبێ بێهۆشکردن
ماوهی ئەنجام:
١۰ بۆ ۳٠ خولەک
مانەوە لە نەخۆشخانە:
لە نووسینگەی پزیشک ئەنجام دەدرێت
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
هەمان رۆژ
مانەوە لە ئێران:
۳ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە سی تی سکانی سەر یان مێشک
لە چ حاڵەتێکدا سی تی سکانی (ct scan) سەر یان مێشک ئەنجام دەدرێت؟
سی تی سکانی مێشک ڕێگایەکە بۆ هەڵسەنگاندنی کێشەکانی پەیوەست بەم ئەندامانە (سەر و مێشک). لە حاڵەتەکانی گومانی بارستەی مێشک، چلککردنی سەر یان مێشک، بارستەی ئێسک، خوێنبەربوون یان جەڵتەی ئیسکیمیکی مێشک، پێویستە سی تی سکانی مێشک ئەنجام بدرێت.
چ کێشەیەک بە سی تی سکانی (ct scan) سەر یان مێشک دەستنیشان دەکرێت؟
- بارستەی مێشک
- میتاستازی شێرپەنجە بۆ ئێسکەکانی سەر
- خوێنبەربوونی مێشك
- گۆڕانکاری لە پێکهاتەی ئاسایی سەر یان مێشکدا
- بوونی شتێکی نامۆ لە ناو مێشک یان سەر
سی تی سکان (ct scan) چی نیشان نادات؟
سی تی سکان زیاتر لە حاڵەتی ئۆرژانسیدا بەکاردێت و ناتوانێت بە ووردی هەندێک کێشە وەک تێکچوونی شانە نەرمەکان نیشان بدات. هەندێک لەوانە بریتین لە:
- دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی جگەر
- دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی منداڵدان
- دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی پرۆستات
جیاوازی نێوان سی تی سکان (ct scan) و ئێم ئاڕ ئای چییە؟
سی تی سکان شەپۆلی تیشکی ئێکس بەکاردەهێنێت بۆ بەرهەمهێنانی وێنەی ناوەوەی لەش، هاوکات MRI بە مەیدانی موگناتیسی و شەپۆلی ڕادیۆیی کاردەکات. لە هەندێک حاڵەتدا کاتێک سی تی سکان ناتوانێت کێشەکانی نەخۆشەکە دەربخات، دەتوانرێت MRI بەکاربهێنرێت.
ئایا سی تی سکان (ct scan) مەترسیدارە؟
سی تی سکان خۆی زیانی نییە، بەڵام لەبەر ئەوەی سیستەمی کاراییەکەی شەپۆلی تیشکی ئێکسە، ئەگەر پێویست بوو دەبێت لە ژێر نەزەری پزیشک ئەنجام بدرێت. لە هەمان کاتدا ئەنجامدانی سی تی سکان لە دایکانی دووگیاندا قەدەغەیە چونکە زیان بە کۆرپەلە دەگەیەنێت.
چۆن سی تی سکانی (ct scan) سەر یان مێشک چۆن ئەنجام دەدرێت؟
لە سی تی سکاندا ناو مێشک و سەر چاودێری دەکرێن و بە بەکارهێنانی تیشکی ئێکس پشکنینیان بۆ دەکرێت. بە بەکارهێنانی ئەم ڕێگایە دەتوانرێت نەخۆشیەکانی مێشک و شانەکانی سەر دەستنیشان بکرێت.
شێوازە بەدیلەکانی سی تی سکانی سەر یان مێشک چین؟
لە هەندێک حاڵەتدا دەتوانرێت لەبری سی تی سکان، وێنەگرتنی سەر و ئێم ئار ئای مێشک و بڕبڕەی پشت بەکاربهێنرێت بۆ دەستنیشانکردنی کێشەکانی پەیوەست بە سەر و مێشک.
ئاڵۆزییەکانی سی تی سکان (ct scan) چین؟
- گێژی
- سترێس
- حەساسییت بە کۆنتراست
وێنەکانی سی تی سکانی سەر یان مێشک
نرخی سی تی سکانی سەر یان مێشک لە ئێران
سی تی سکانی سەر یان مێشک
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
سی تی سکانی سەر یان مێشک
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری سی تی سکانی سەر یان مێشک:
Head or Brain CT Scan، وێنەگرتنی پزیشکی