نەشتەرگەری بڕبڕەی مل بە کەمترین هێرشبەری لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی نەشتەرگەری بڕبڕەی مل بە کەمترین هێرشبەری
لە نەشتەرگەری بڕبڕەی مل (نەشتەرگەری بڕبڕەی مل بە کەمترین هێرشبەری)، بەجێی بڕینێکی درێژ، بڕینێکی بچووک لە ناوچەی کڕکڕاگەکانی مل دەکرێت و ئامێرێکی هاوشێوەی بۆر دەخرێتە ناو ملەوە. پاشان ئەندۆسکۆپەکە (بۆرییەکی تەنک کە ڕووناکی و کامێرایەکی تێدایە) دەخرێتە ناو بۆرییەکە و شوێنە تێکچوونەکانی مل ڕاست دەکرێتەوە.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی نەشتەرگەری بڕبڕەی مل بە کەمترین هێرشبەری
ئاستی مەترسی:
زۆر کەم
شێوازی ئەنجامدانی:
کەمترین نەشتەرگەری
شێوازی بێهۆشکردن:
بێهۆشکردنی ناوچەیی
ماوهی ئەنجام:
۲ بۆ ۳ کاتژمێر
مانەوە لە نەخۆشخانە:
۳ بۆ ۵ ڕۆژ
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
دوای ۶ بۆ ۸ هەفتە
مانەوە لە ئێران:
۱۴ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە نەشتەرگەری بڕبڕەی مل بە کەمترین هێرشبەری
لە چ حاڵەتێکدا پێویستە نەشتەرگەری بڕبڕەی مل ئەنجام بدرێت؟
لە هەندێک حاڵەتدا نەشتەرگەری بڕبڕەی مل پێویستە، وەک:
- شکانی کڕکڕاگە
- دەنکۆڵەکان لەسەر یەکتر دەخلیسکن
- تەسکبوونەوەی بڕبڕەی پشت
ئەگەر نەشتەرگەری بڕبڕەی مل ئەنجام نەدرێت چی ڕوودەدات؟
ئەگەر نەشتەرگەری بڕبڕەی مل ئەنجام نەدرێت، تێکچوونی بڕبڕەکانی مل چارەسەر نابێت و نیشانەکانی نەخۆش وەک ئازاری مل، سڕبوونی دەستەکان، تێکچوونی جوڵەی مل و … توندتر دەبن. لە هەندێک حاڵەتدا کێشەی بڕبڕەی مل دەبێتە هۆی بێتوانایی لە ئەنجامدانی چالاکییەکان و کەمکردنەوەی کوالیتی ژیانی نەخۆشەکە.
دوای نەشتەرگەری بڕبڕەی مل چ گۆڕانکارییەک ڕوودەدات؟
دوای نەشتەرگەرییەکە تا دەتوانرێت کێشەکانی کڕکڕاگەکان چارەسەر دەکرێن و ڕێگری لە پێشکەوتنی نەخۆشییەکە دەکرێت. ئەمەش نیشانەکان باشتر دەکات و کوالیتی ژیانی نەخۆشەکە زیاد دەکات.
جۆرەکانی شێوازی چارەسەری کێشەکانی بڕبڕەی مل چین؟
بەگشتی ٢ ڕێگا هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی بڕبڕەی مل:
- چارەسەری بێنەشتەرگەری وەک: پشوودان، گۆڕینی شێوازی ژیان، دەرمان و چارەسەری فیزیۆتراپی
- چارەسەری نەشتەرگەری
جۆرەکانی نەشتەرگەری بڕبڕەی مل چین؟
- نەشتەرگەری کەمترین هێرشبەری بڕبڕەی مل
- نەشتەرگەری کراوەی بڕبڕەی مل
- نەشتەرگەری بڕبڕەی مل بە ئەندۆسکۆپی
جیاوازی نێوان نەشتەرگەری بە کەمترین هێرشبەری، نەشتەرگەری ئەندۆسکۆپی و نەشتەرگەری کراوەی بڕبڕەی مل چییە؟
لە نەشتەرگەری بە کەمترین هێرشبەریدا، پزیشک، نەشتەرگەری بۆ کڕکڕاگەکان دەکات بە دروستکردنی کونێکی تاڕادەیەک بچووک. لە نەشتەرگەری ئەندۆسکۆپی بڕبڕەی ملدا نەشتەرگەری لە ڕێگەی چەند کونێکی بچووکەوە ئەنجام دەدرێت. لە نەشتەرگەری کراوەدا پزیشک بڕینێک دەکات و ڕاستەوخۆ دەچێتە ناو کڕکڕاگەکانەوە بۆ نەشتەرگەری و چاککردنەوەی.لە نەشتەرگەری بە کەمترین هێرشبەریدا، ماوەی چاکبوونەوە خێراترە لە نەشتەرگەری کراوە و درێژترە لە نەشتەرگەری ئەندۆسکۆپی. لە نەشتەرگەری ئەندۆسکۆپی بڕبڕەی ملدا، ب پێی ئەوەی کە برینەکەی نەشتەرگەری بچووکە، ماوەی چاکبوونەوە خێراتر دەبێت. لە نەشتەرگەری کراوەدا ماوەی چاکبوونەوە دوای نەشتەرگەری تاڕادەیەک درێژە. بەپێی مەرجەکان پزیشک یەکێک لەم ٣ ڕێگایە هەڵدەبژێرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی بڕبڕەی ملی نەخۆشەکە.
چۆن نەشتەرگەری بڕبڕەی مل بە شێوەیەکی کەمترین هێرشبری ئەنجام دەدرێت؟
لەم شێوازەدا پزیشک بڕینێکی بچووک لە مل دەکات. پاشان ئەندۆسکۆپ (بۆری تەنک لەگەڵ ڕووناکی و کامێرا) دەخرێتە ناوەوە و کڕکڕاگەکان نەشتەرگەرییان بۆ دەکرێت.
ئاڵۆزییەکانی نەشتەرگەری کەمترین هێرشبەری بڕبڕەی مل چین؟
- خوێنبەربوون
- ئازار
- ئاوسان
- چلک
- دواکەوتنی چاکبوونەوەی برینەکان
- ئاڵۆزییەکانی پەیوەست بە بێهۆشکردن
وێنەکانی نەشتەرگەری بڕبڕەی مل بە کەمترین هێرشبەری
نرخی نەشتەرگەری بڕبڕەی مل بە کەمترین هێرشبەری لە ئێران
نەشتەرگەری بڕبڕەی مل بە کەمترین هێرشبەری
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
نەشتەرگەری بڕبڕەی مل بە کەمترین هێرشبەری
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری نەشتەرگەری بڕبڕەی مل بە کەمترین هێرشبەری:
Minimally Invasive Cervical Spine Surgery، نەشتەرگەری بڕبڕەی پشت، نەشتەرگەری بڕبڕەی پشت بە کەمترین هێرش، MISS، نەشتەرگەری دیسکی مل