نەشتەرگەری کراوەی مێشک (کرانیۆتۆمی) لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی نەشتەرگەری کراوەی مێشک (کرانیۆتۆمی)
نەشتەرگەری کراوەی مێشک (کرانیۆتۆمی) شێوازەکه کە پزیشک ئێسکەکانی سەردەبڕێت بۆ ئەوەی دەستی بگات بە شانەکانی مێشک. دوای نەشتەرگەرییەکە، ئێسکی سەر لە سەرجێگای خۆی دادەنرێت و جێگیر دەکرێت. نەشتەرگەری کراوەی مێشک زیاتر بۆ لابردنی بارستەی مێشک ئەنجام دەدرێت.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی نەشتەرگەری کراوەی مێشک (کرانیۆتۆمی)
ئاستی مەترسی:
مامناوەند
شێوازی ئەنجامدانی:
نەشتەرگەری
شێوازی بێهۆشکردن:
بێهۆشکردنی گشتی
ماوهی ئەنجام:
۴ بۆ ۸ کاتژمێر
مانەوە لە نەخۆشخانە:
۳ بۆ ۷ رۆژ
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
دوای ۳ بۆ ۴ هەفتە
مانەوە لە ئێران:
۳٠ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە نەشتەرگەری کراوەی مێشک (کرانیۆتۆمی)
ئەگەر بارستەی مێشک لانەبردرێت چی ڕوودەدات؟
ئەگەر بارستەی مێشک چارەسەر نەکرێت، دەتوانێت گەورەتر بێت و فشار بخاتە سەر ناوچە هەستیارەکانی مێشک. هەروەها ئەگەر چارەسەرەکە لە کاتی خۆیدا ئەنجام نەدرێت، ئەگەری ئەوە هەیە بگاتە بەشەکانی تری مێشک یان بۆ هەموو جەستە.
دوای لابردنی بارستەی مێشک چ گۆڕانکارییەک ڕوودەدات؟
بە لابردنی بارستە، کاریگەری فشارلە ناو مێشکدا نامێنێت و ئەگەری بڵاوبوونەوەی لە جەستەدا کەم دەبێتەوە. هەروەها نیشانەکانی پەیوەست بە بارستە وەک سەرئێشە، ڕشانەوە، … نامێنن.
چ ڕێگایەک هەیە بۆ چارەسەرکردنی بارستەی مێشک؟
بەپێی سروشت و شوێنی بارستەی ناو مێشک، شێوازی چارەسەری جۆراوجۆر وەک چارەسەری رادیۆتراپی، چارەسەری کێمۆتراپی و لابردنی بارستە بە نەشتەرگەری ئەنجام دەدرێت.
چ ڕێگایەک هەیە بۆ لابردنی بارستەی مێشک؟
لە نێوان ڕێگاکانی لابردنی بارستەی مێشک، دەتوانرێت ئاماژە بەمانەی خوارەوە بکرێت:
- نەشتەرگەری کراوەی مێشک (کرانیۆتۆمی)
- نەشتەرگەری مێشکی بەئاگا
- نەشتەرگەری ئەندۆسکۆپی مێشک (نۆرۆئەندۆسکۆپی)
جیاوازی نێوان نەشتەرگەری کراوەی مێشک (کرانیۆتۆمی) لەگەڵ شێوازەکانی تری نەشتەرگەری مێشک چییە؟
لە نەشتەرگەری کراوەی مێشکدا، پزیشک دەگاتە بۆشایی ناو مێشک و بە چاودێریکردنی ڕاستەوخۆ، ئەو شوێنانەی کە پەیوەندییان پێوە هەیە، لایان دەبات. بە پێچەوانەی نەشتەرگەری مێشکی بەئاگا، ئەم ڕێکارە زۆرجار لە ژێر بێهۆشکردنی گشتیدا ئەنجام دەدرێت.
نەشتەرگەری کرانیۆتۆمی کراوەی مێشک چۆن ئەنجام دەدرێت؟
لەم شێوازەدا پزیشک بە بڕینی ئێسکی سەر و پەردەی مێشک دەگاتە شانەکانی ناوەوەی مێشک. پاشان بە چاودێریکردنی ڕاستەوخۆ، بارستەکە لا دەبات.
ئاڵۆزییەکانی نەشتەرگەری کراوەی مێشک (کرانیۆتۆمی) چین؟
- خوێنبەربوون
- هەوکردن
- ئاوسانی مێشک
- زیانگەیشتن بە مێشک
- تەشەنوج
- لاوازی ماسولکەکان
- گرفتی بیرەوەری و بیرکردنەوە
وێنەکانی نەشتەرگەری کراوەی مێشک (کرانیۆتۆمی)
نرخی نەشتەرگەری کراوەی مێشک (کرانیۆتۆمی) لە ئێران
نەشتەرگەری کرانیۆتۆمی
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
نەشتەرگەری کرانیۆتۆمی
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری نەشتەرگەری کراوەی مێشک (کرانیۆتۆمی):
Open Brain Surgery (Craniotomy)،نەشتەرگەری لابردنی وەرەمی مێشک، نەشتەرگەری مێشک، نەشتەرگەری سەر