نەشتەرگەری ئەندۆسکۆپی مێشک (نۆرۆئەندۆسکۆپی) لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی نەشتەرگەری ئەندۆسکۆپی مێشک
نەشتەرگەری مێشک بە ئەندۆسکۆپی (نۆرۆئەندۆسکۆپی) شێوازێکی نوێیە لە نەشتەرگەری مێشک کە تێیدا ئێسکی سەر دابەش ناکرێت، بەڵام پزیشکی نەشتەرگەری ئامێرێکی بچووک بەناوی ئەندۆسکۆپ (لولەیەکی تەنک کە ڕووناکی و کامێرای تێدایە) دەخاتە ناو مێشکەوە و دەست پێدەکات بە نەشتەرگەری مێشک.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی نەشتەرگەری ئەندۆسکۆپی مێشک
ئاستی مەترسی:
کەم
شێوازی ئەنجامدانی:
کەمترین نەشتەرگەری
شێوازی بێهۆشکردن:
بێهۆشکردنی گشتی
ماوهی ئەنجام:
۲ بۆ ۴ کاتژمێر
مانەوە لە نەخۆشخانە:
۲ بۆ ۳ رۆژ
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
دوای ٢ بۆ ٣ هەفتە
مانەوە لە ئێران:
۳٠ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە نەشتەرگەری ئەندۆسکۆپی مێشک
ئەگەر بارستەی مێشک لانەبرێت چی ڕوودەدات؟
ئەگەر بارستەی مێشک چارەسەر نەکرێت، دەتوانێت گەورەتر بێت و فشار بخاتە سەر ناوچە هەستیارەکانی مێشک. هەروەها ئەگەر چارەسەرەکە لە کاتی خۆیدا ئەنجام نەدرێت، دەکرێت بگوازرێتەوە بۆ بەشەکانی تری مێشک یان بۆ هەموو جەستە.
دوای لابردنی بارستەی مێشک چ گۆڕانکارییەک ڕوودەدات؟
بە لابردنی بارستە، کاریگەری فشاری لە سەر نامێنێت و ئەگەری بڵاوبوونەوەی لە جەستەدا کەم دەبێتەوە.هەروەها نیشانەکانی پەیوەست بە بارستە وەک سەرئێشە، سکچوون، ڕشانەوە، گرژبوون و … نامێنن.
چ ڕێگایەک هەیە بۆ چارەسەرکردنی بارستەی مێشک؟
بەپێی سروشت و شوێنی بارستەی ناو مێشک، شێوازی چارەسەری جۆراوجۆر وەک چارەسەری رادیۆتراپی، چارەسەری کێمۆتراپی و لابردنی بارستە بە نەشتەرگەری ئەنجام دەدرێت.
چ ڕێگایەک هەیە بۆ لابردنی بارستەی مێشک؟
- نەشتەرگەری ئەندۆسکۆپی مێشک (نۆرۆئەندۆسکۆپی)
- نەشتەرگەری مێشکی بەئاگا
- نەشتەرگەری کراوەی مێشک (کرانیۆتۆمی)
جیاوازی نێوان نەشتەرگەری ئەندۆسکۆپی مێشک لەگەڵ شێوازەکانی تری نەشتەرگەری مێشک چییە؟
لەم شێوازەدا پزیشک بە دروستکردنی چەند کونێکی بچووک لە سەردا دەچێتە ناوەوەی مێشکەوە. لە شێوازەکانی تری نەشتەرگەری مێشکدا، بڕینەکان گەورەترن و ماوەی چاکبوونەوە دوای نەشتەرگەرییەکە ماوەیەکی زۆری دەوێت.
نەشتەرگەری ئەندۆسکۆپی مێشک (نۆرۆئەندۆسکۆپی) چۆن ئەنجام دەدرێت؟
لە نەشتەرگەری ئەندۆسکۆپی مێشکدا، پزیشک لە ڕێگەی چەند کونێکی بچووکەوە دەچێتە ناو مێشکەوە. ئەم ڕێگایە زیاتر بۆ لابردنی بارستەی هیپۆفیز و بارستەی ڤێنتریکولۆر بەکاردەهێنرێت.
ئاڵۆزییەکانی نەشتەرگەری نەشتەرگەری ئەندۆسکۆپی مێشک چین؟
- خوێنبەربوون
- هەوکردن
- ئاوسانی مێشک
- زیانگەیشتن بە مێشک
- تەشەنوج
- لاوازی ماسولکەکان
- گرفتی بیرەوەری و بیرکردنەوە
وێنەکانی نەشتەرگەری ئەندۆسکۆپی مێشک
نرخی نەشتەرگەری ئەندۆسکۆپی مێشک لە ئێران
نەشتەرگەری ئەندۆسکۆپی مێشک
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
نەشتەرگەری ئەندۆسکۆپی مێشک
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری نەشتەرگەری ئەندۆسکۆپی مێشک:
Endoscopic Brain Surgery (Neuroendoscopy)، نۆرۆئەندۆسکۆپی، نەشتەرگەری مێشک، نەشتەرگەری سەر، نەشتەرگەری گرێی مێشک،