چارەسەری فیزیۆتێراپی (توانایی دان) لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی چارەسەری فیزیۆتێراپی
چارەسەری فیزیۆتێراپی (توانایی دان)، شێوازێکە بۆ پاراستن و باشترکردنی ئەندامی جوڵەی مرۆڤەکان و بەرزکردنەوەی کوالێتی ژیانیان. لەم شێوازەدا پزیشکی پسپۆڕی فیزیۆتێراپی سەرپەرستی پرۆسەی چارەسەری فیزیۆتێراپی دەکات. ئەو کەسانەی کە ئازاری درێژخایەنیان هەیە، نەخۆشانی مێشک، ئەو نەخۆشانەی کە نەشتەرگەرییان بۆ کردراوە و … کاندیدی باشن بۆ چارەسەری فیزیۆتێراپی.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی چارەسەری فیزیۆتێراپی
ئاستی مەترسی:
زۆر کەم
شێوازی ئەنجامدانی:
بێ نەشتەرگەری
شێوازی بێهۆشکردن:
بەبێ بێهۆشکردن
ماوهی ئەنجام:
۱ کاتژمێر
مانەوە لە نەخۆشخانە:
لە نووسینگەی پزیشک ئەنجام دەدرێت
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
ڕاستەوخۆ دوای چارەسەرکردن
مانەوە لە ئێران:
١٠ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە چارەسەری فیزیۆتێراپی
لە چ حاڵەتێکدا چارەسەری فیزیۆتێراپی بەکاردەهێنرێت؟
چارەسەری فیزیۆتێراپی بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی چەندین نەخۆشی. بۆ نموونە:
- ئازار و نەخۆشی جومگەکان
- نەخۆشیەکانی شانە نەرمەکان
- کەمبوونەوەی ئاستی کارکردنی مرۆڤ بەهۆی نەخۆشییەکانی دڵ و مێشک و بڕبڕەی پشتەوە
- کەمبوونەوەی هێزی ماسولکەکان دوای ڕووداوێک
چ گۆڕانکارییەک دوای چارەسەری فیزیۆتێراپی ڕوودەدات؟
دوای ئەنجامدانی فیزیۆتێراپی، هێزی ماسولکەکان زیاد دەکات و ئازارە درێژخایەنەکان کەم دەبنەوە و توانای نەخۆشەکە باشتر دەبێت. بەگشتی فیزیۆتێراپی دەبێتە هۆی زۆرکردنی کوالیتی ژیانی نەخۆشەکە.
ئایا چارەسەری فیزیۆتێراپی دەتوانێت یارمەتی باشترکردنی توانای نەخۆش بدات؟
بەڵێ، لە دۆخێکدا کە کەسێک بەهۆی نەخۆشیەکانی دەمار و ماسولکەوە توانای کارکردنی کەم بووەتەوە، دەتوانرێت چارەسەری فیزیۆتێراپی بەکاربهێنرێت بۆ زیادکردن و باشترکردنی توانایی خۆی.
جۆرەکانی چارەسەری فیزیۆتێراپی چین؟
بەگشتی چارەسەری فیزیۆتێراپی یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی کوالیتی ژیانی نەخۆش بە بەکارهێنانی ٣ ڕێگا:
- فێر کردن و ڕاوێژکاری نەخۆش
- وەرزش دەرمانی
- بەکارهێنانی تەکنیکەکان بێ یارمەتی ئامێرێک
چارەسەری فیزیۆتێراپی چۆن ئەنجام دەدرێت؟
لە چارەسەری فیزیۆتێراپیدا ماسولکە و دەمارەکان بە بەکارهێنانی تەکنیکە جیاوازەکان بەهێز دەکرێن. لەم شێوازەدا پزیشکی پسپۆڕی فیزیۆتێراپی چاودێری پرۆسەکانی چارەسەری فیزیۆتێراپی دەکات وەک جوڵەکان، وەرزشکردن و تەکنیکە کردارییەکان.
کاریگەرییە لاوەکییەکانی چارەسەری فیزیۆتێراپی چین؟
- ئازار
- ماندوێەتی
- وەرەم
- کێشەی رووحی و دەروونی
وێنەکانی چارەسەری فیزیۆتێراپی
نرخی چارەسەری فیزیۆتێراپی لە ئێران (بۆ هەر دانیشتنێک)
چارەسەری فیزیۆتێراپی
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
چارەسەری فیزیۆتێراپی
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری چارەسەری فیزیۆتێراپی:
Physiotherapy (Rehabilitation)، توانایی دان