نەشتەرگەری جومگەی ئەنیشک بە رێگەی ئەرترۆسکۆپی لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی ئەرترۆسکۆپی ئەنیشک
نەشتەرگەری جومگەی ئەنیشک ڕێکارێکی دەستنیشانکردن و چارەسەرییە کە پزیشکی نەشتەرگەری بە دروستکردنی کونێکی بچووک، ئەرترۆسکۆپ (لولێکی تەنک کە ڕووناکی و کامێرایەکی تێدایە) دەخاتە ناو ئەنیشکەوە. پاشان بەدیتنی وێنەی وردی ئەرترۆسکۆپ ئەو شوێنانەی کە لەئەنیشکدا زیانیان بەرکەوتووە دەناسرێن و چاک دەکرێنەوە.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی ئەرترۆسکۆپی ئەنیشک
ئاستی مەترسی:
زۆر کەم
شێوازی ئەنجامدانی:
کەمترین نەشتەرگەری
شێوازی بێهۆشکردن:
بێهۆشکردنی گشتی
ماوهی ئەنجام:
۱ بۆ ٢ کاتژمێر
مانەوە لە نەخۆشخانە:
۰ بۆ ١ رۆژ
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
دوای ۳ بۆ ۶ هەفتە
مانەوە لە ئێران:
١٠ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە ئەرترۆسکۆپی ئەنیشک
کێ پێویستە نەشتەرگەری ئەرترۆسکۆپی جومگەی ئەنیشکی بۆ بکرێت؟
ئەو کەسانەی کە ئازاری ئەژنۆیان هەیە بە هۆکاری جۆراوجۆر وەک ئارترۆز، نەخۆشیەکانی ڕۆماتیسم و … دەتوانن ئەرترۆسکۆپی جومگەی ئەنیشک بکەن.
دوای ئەرترۆسکۆپی جومگەی ئەنیشک چ گۆڕانکارییەک ڕوودەدات؟
مەبەست لە ئەرترۆسکۆپی جومگەی ئەنیشک نەهێشتنی تێکچوونی ئەنیشکە. دوای ئەم ڕێکارە ئازار و ئاوسانی ئەژنۆ کەم دەبێتەوە و جوڵەکانی ئەنیشک باشتر دەبێت.
جۆرەکانی شێوازی چارەسەری نەخۆشیەکانی ئەنیشک چین؟
یەکەم هەنگاو بۆ چارەسەرکردنی تێکچوونی ئەنیشک بریتییە لە پشوودان و بێ جووڵە کردنی ئەنیشک، بەکارهێنانی دەرمانی ئازارشکێن و چارەسەری فیزیۆتراپی. ئەگەر بە ئەم شتانە باشتر نەبوو، بژاردەی داهاتوو بریتییە لە ئەرترۆسکۆپی جومگەی ئەنیشک. ئەگەر ئەرترۆسکۆپی جومگەی ئەنیشک کاریگەر نەبوو، پێویستە نەشتەرگەری گۆڕینی جومگەی ئەنیشک ئەنجام بدرێت.
ئەرترۆسکۆپی جومگەی ئەنیشک بۆ چارەسەرکردنی کام نەخۆشییەکانی ئەنیشک بەکاردێت؟
ئەرترۆسکۆپی جومگەی ئەنیشک بۆ شۆردنی جومگە و لابردنی پارچە شکاوەکانی ئێسک و چاککردنەوەی ئیسقانەکان و لابردنی پەردەی جومگەکان و … بەکاردێت.
چۆن ئەرترۆسکۆپی جومگەی ئەنیشک ئەنجام دەدرێت؟
لە ئەرترۆسکۆپی جومگەی ئەنیشک، پزیشک لە ڕێگەی چەند کونێکی بچووکەوە دەچێتە ناوەوەی جومگەکە و ئەو زیانانەی کە پێی گەیشتووە ڕاستیان دەکاتەوە.
ئاڵۆزییەکانی ئەرترۆسکۆپی جومگەی ئەنیشک چین؟
- خوێنبەربوون
- هەوکردن
- زیان گەیشتن بە دەمارەکان
- خوێن مەین
- دواکەوتنی چاکبوونەوەی برینەکان
- ئازاری ئەنیشک
- ئاڵۆزییەکانی بەهۆی بێهۆشکردن
وێنەکانی ئەرترۆسکۆپی ئەنیشک
نرخی ئەرترۆسکۆپی ئەنیشک لە ئێران (بۆ هەر جومگەیەک)
ئەرترۆسکۆپی ئەنیشک
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
ئەرترۆسکۆپی ئەنیشک
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری ئەرترۆسکۆپی ئەنیشک:
Elbow Arthroscopy، نەشتەرگەری ئەنیشک، نەشتەرگەری جومگەکان، نەشتەرگەری ئێسکەکان، ئەرترۆسکۆپی