چاککردنەوەی مەنیسکی ئەژنۆ بە شێوازی بە نەشتەرگەری ئەرترۆسکۆپی لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی ئەرترۆسکۆپی مەنیسکی ئەژنۆ
چاککردنەوەی مەنیسکی ئەژنۆ بە نەشتەرگەری ئەرترۆسکۆپی، رێگەێەکە بۆ دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی کێشەکانی ئەژنۆ. لەم شێوازەدا مەنیسکی زیان لێکەوتوو یان دڕاو دەناسرێ و چاک دەکرێتەوە. پزیشک بە دروستکردنی کونێکی بچووک، ئەرترۆسکۆپ (بۆرییەکی تەنک و ڕووناکی کامێرای لەسەرە) دەخاتە ناو ئەژنۆوە. دوای ئەوەی وێنەی ڕوونی ئەژنۆ بەدەست هات، مەنیسکی زیان لێکەوتوو چاک دەکرێتەوە.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی ئەرترۆسکۆپی مەنیسکی ئەژنۆ
ئاستی مەترسی:
زۆر کەم
شێوازی ئەنجامدانی:
کەمترین نەشتەرگەری
شێوازی بێهۆشکردن:
بێهۆشکردنی گشتی
ماوهی ئەنجام:
۱ کاتژمێر
مانەوە لە نەخۆشخانە:
۰ بۆ ١ رۆژ
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
دوای ۶ بۆ ۸ هەفتە
مانەوە لە ئێران:
١٠ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە ئەرترۆسکۆپی مەنیسکی ئەژنۆ
لە چ حاڵەتێکدا پێویستە مەنیسکی ئەژنۆ چاک بکرێتەوە؟
ئەگەر زیانەکانی مەنیسکی ئەژنۆ کەم بوو، بە پشوودان، فیزیۆتراپی، و دەرمانی ئازارشکێن باشتر دەبن. ئەگەر چارەسەری بێ نەشتەرگەری بەهۆی زیانێکی زۆرەوە کاریگەر نەبوو، پێویست بە نەشتەرگەرییە تا چاک بکرێتەوە.
ئەگەر مەنیسکی ئەژنۆ چاک نەکرێتەوە چی ڕوودەدات؟
چاک نەکردنەوەی مەنیسکی ئەژنۆ دەبێتە هۆی ئازار و تێکچوونی جوڵەی جومگەکان. لە ئەنجامدا کەسەکە ناتوانێت وەرزش بکات یان بە شێوەیەکی ئاسایی بڕوات. چاک نەکردنەوەی مەنیسکی تێکچوو، ئەگەری تووشبوون بە ئارترۆزی جومگەکانی ئەژنۆ لە داهاتوودا زیاد دەکات.
چ گۆڕانکارییەک دوای چاککردنەوەی مەنیسکی ئەژنۆ بە نەشتەرگەری ئەرترۆسکۆپی بەدەست دێت؟
دوای چاککردنەوەی مەنیسکی ئەژنۆ، ئازاری ئەژنۆ کەم دەبێتەوە و مەودای جووڵەی جومگەکان زیاد دەکات. بۆیە مرۆڤ دەتوانێت بە ئاسانی بە پێ بڕوات و وەرزش بکات و چالاکییەکانی ڕۆژانەی خۆی ئەنجام بدات. چاککردنەوەی مەنیسک مەترسی ئاترۆزی جومگەی ئەژنۆ کەم دەکاتەوە.
جۆرەکانی چارەسەری کێشەکانی ئەژنۆ چین؟
بەگشتی دوو ڕێگا هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئەژنۆ:
- چارەسەری بێ نەشتەرگەری وەک گۆڕینی شێوازی ژیان، چارەسەری فیزیۆتێراپی و دەرمان
- چارەسەری نەشتەرگەری
جۆرەکانی شێوازی نەشتەرگەری ئەژنۆ چین؟
- نەشتەرگەری کراوە
- نەشتەرگەری ئەژنۆ بە ئەرترۆسکۆپی
جیاوازی نێوان نەشتەرگەری ئەرترۆسکۆپی و نەشتەرگەری کراوە چییە؟
لە ئەرترۆسکۆپی دا، دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی کێشەکانی ئەژنۆ لە ڕێگەی دروستکردنی چەند کونێکی بچووکەوە ئەنجام دەدرێت، بۆیە ماوەی چاکبوونەوە خێراتر دەبێت. لە نەشتەرگەری کراوەدا تێکچوونی ئەژنۆ بە کردنەوەی ئەژنۆ و چاودێریکردنی ڕاستەوخۆی ناوەوەی جومگەکە ئەنجام دەدرێت، لە ئەنجامدا ماوەی چاکبوونەوە زیاتر دەخایەنێت. بەپێی مەرجەکان پزیشکی نەشتەرگەری یەکێک لەم دوو شێوازە نەشتەرگەرییە هەڵدەبژێرێت بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشەکە.
چۆن نەشتەرگەری چاککردنەوەی مەنیسکی ئەژنۆ بە ئەرترۆسکۆپی ئەنجام دەدرێت؟
لەم شێوازەدا پزیشک بە دروستکردنی کونە بچووکەکان ئامێری جومگە دەخاتە ناو جومگەکەوە. پاشان بە ووردی پشکنینی ناوەوەی جومگەکە دەکات و تێکچوونی مەنیسک چاک دەکاتەوە.
ئاڵۆزییەکانی چاککردنەوەی مەنیسکی ئەژنۆ بە شێوازی ئەرترۆسکۆپی چین؟
- چلک
- خوێنبەربوون
- خوێن مەین
- ئاڵۆزییەکانی پەیوەست بە بێهۆشکردن
وێنەکانی ئەرترۆسکۆپی مەنیسکی ئەژنۆ
نرخی ئەرترۆسکۆپی مەنیسکی ئەژنۆ لە ئێران
ئەرترۆسکۆپی مەنیسکی ئەژنۆ
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
ئەرترۆسکۆپی مەنیسکی ئەژنۆ
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری ئەرترۆسکۆپی مەنیسکی ئەژنۆ :
Arthroscopic Meniscus Repair، نەشتەرگەری ئەژنۆ، نەشتەرگەری مێنیسکوس، مەنیسکێکتۆمی، ئارترۆسکۆپی، چارەسەری فرمێسکی مەنیسکوس، نەشتەرگەری فرمێسکی مێنیسکوس، نەشتەرگەری دڕاوی ئیسقانە، چارەسەری ئازاری ئەژنۆ، نەشتەرگەری ئەرترۆسکۆپی