نەشتەرگەری دووبارە بنیاتنانەوەی خاچدارەکانی ئەژنۆ (ACL & PCL) لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی نەشتەرگەری ACL & PCL ئەژنۆ
نەشتەرگەری دووبارە بنیاتنانەوەی خاچدارەکانی ئەژنۆ (ACL & PCL)، ڕێکارێکە بۆ چارەسەرکردنی خاچداری دڕاوی ئەژنۆ. لەم شێوازەدا کە زیاتر بە ئەرترۆسکۆپی ئەنجام دەدرێت، ئەرترۆسکۆپ (لولەیەکی تەنک و نەرم و نیان کە کامێرایەکی لەسەرە) بە دروستکردنی بڕینێکی بچووک دەچێتە ناو ئەژنۆوە. دوای دروستکردنی وێنە لەناو جومگەکەدا، شوێنی زیانەکان دەستنیشان دەبن و چاک دەکرێنەوە.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی نەشتەرگەری ACL & PCL ئەژنۆ
ئاستی مەترسی:
زۆر کەم
شێوازی ئەنجامدانی:
کەمترین نەشتەرگەری
شێوازی بێهۆشکردن:
بێهۆشکردنی گشتی
ماوهی ئەنجام:
۱ بۆ ٢ کاتژمێر
مانەوە لە نەخۆشخانە:
١ رۆژ
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
دوای ۴ بۆ ۶ هەفتە
مانەوە لە ئێران:
١٠ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە نەشتەرگەری ACL & PCL ئەژنۆ
هۆکاری زیان بە بەستەرە خاچدارەکانی ئەژنۆ (ACL و PCL) چییە؟
لە زۆربەی حاڵەتەکاندا زیان بە بەستەرە خاچدارەکانی ئەژنۆ لە کاتی وەرزشکردندا ڕوودەدات. خولانەوەی لەناکاو دەگەل وەستانەوە لەناکاو دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە بەستەرەکە.
لە چ حاڵەتێکدا پێویستە بەستەرە خاچدارەکانی ئەژنۆ چاک بکرێنەوە؟
لە هەندێک حاڵەتدا کە پێویستە بەستەرە خاچدارەکەی ئەژنۆ چاک بکرێتەوە بریتین لە:
- زیانی زۆر بە بەستەرە خاچدارەکان
- تێکچوونی بەستەرەکان لەگەڵ کێشەکانی تری ئەژنۆ
- ناهاوسەنگی ئەژنۆکان وەکو زۆر پێچ خواردن قاچ
- وەرزشوانان یان ئەوانەی پێویستیان بە چالاکیی جەستەیی هەیە
چی ڕوودەدات ئەگەر بەستەرە خاچدارەکانی ئەژنۆ چاک نەکرێنەوە؟
شکستهێنان لە دووبارە دروستکردنەوەی بەستەرە خاچدارەکان دەبێتە هۆی تێکچوونی جوڵەی ئەژنۆ. لە ئەنجامدا کەسەکە ناتوانێت وەرزشی ئاسایی، پیاسەی درێژ ئەنجام بدات. شکستهێنان لە دووبارە دروستکردنەوەی بەستەری خاچداری ئەژنۆ لە درێژخایەندا دەبێتە هۆی هەوکردنی جومگەکان.
چ گۆڕانکارییەک دوای نەشتەرگەری ACL و PCL ڕوودەدات؟
دوای بنیاتنانەوەی بەستەرەکان چاک دەکرێنەوە و جومگەی ئەژنۆ جێگیرتر دەبێت و ئازار و ئاوسانی ئەژنۆ کەم دەبێتەوە و ڕۆیشتنی نەخۆشەکە باشتر دەبێت. هەروەها بە تێپەڕبوونی کات مرۆڤ دەتوانێت درێژە بە وەرزشە دڵخوازەکەی بدات.
شێوازەکانی چارەسەری برینەکانی بەستەرە خاچدارەکانی ئەژنۆ چین؟
ئەگەر زیانەکانی بەستەرەکان کەم بێت، دەتوانرێت بە پشوودان و دانیشتنەکانی فیزیۆتراپی بەردەوام و خواردنی دەرمانی ئازارشکێن باشتر بکرێت. ئەگەر چارەسەرە بێنەشتەرگەرییەکان بەهۆی زیانێکی زۆرەوە کاریگەر نەبوون، پێویستە نەشتەرگەری چاککردنەوەی بەستەری خاچدار ئەنجام بدرێت.
نەشتەرگەری چاککردنەوەی بەستەری خاچداری چۆن ئەنجام دەدرێت؟
لەم شێوازەدا پزیشکی نەشتەرگەری بە بڕینی ئەژنۆ دەستی دەگات بە جومگە و بەستەرەکان و تێکچوونە پەیوەندیدارەکانی وەک هەوکردن و دڕان و … ڕاست دەکاتەوە.
ئاڵۆزییەکانی نەشتەرگەری ACL و PCL چین؟
- چلک
- خوێنبەربوون
- خوێن مەین
- ئاڵۆزییەکانی پەیوەست بە بێهۆشکردن
وێنەکانی نەشتەرگەری ACL & PCL ئەژنۆ
نرخی نەشتەرگەری ACL & PCL ئەژنۆ لە ئێران (بۆ هەر ئەژنۆیەک)
نەشتەرگەری ACL & PCL ئەژنۆ
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
نەشتەرگەری ACL & PCL ئەژنۆ
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری نەشتەرگەری ACL & PCL ئەژنۆ :
Knee Cruciate Ligament Reconstruction Surgery (ACL & PCL Reconstruction) ، نەشتەرگەری ACL & PCL، نەشتەرگەری ACL، نەشتەرگەری PCL، Arthroscopy ئەژنۆ، نەشتەرگەری بەستەری خاچدار ئەژنۆ، نەشتەرگەری