نەشتەرگەری چاککردنەوەی سکۆلیۆس بە یەکگرتنەوەی (Fusion) بڕبڕەی پشت لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی نەشتەرگەری سکۆلیۆس بە یەکگرتنەوەی بڕبڕەی پشت
نەشتەرگەری ڕاستکردنەوەی سکۆلیۆس بە یەکگرتنەوەی (Fusion) بڕبڕەی پشت، باوترین ڕێگایە بۆ ڕاستکردنەوەی سکۆلیۆس (لادانی زیاتر لە ١٠ پلە لە بڕبڕەی پشت بۆ ڕاست یان چەپ) لە گەورەکاندا. لەم شێوازەدا بە بڕینی شوێنی کڕکڕاگەکان، پزیشک بڕبڕەی پشت بە پێچ و میلە بەیەکەوە دەبەستێتەوە و ڕاستیان دەکاتەوە. لە کۆتاییدا ئێسکەکە ڕاستەوخۆ ڕێک دەکرێتەوە و جێگیر دەکرێت.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی نەشتەرگەری سکۆلیۆس بە یەکگرتنەوەی بڕبڕەی پشت
ئاستی مەترسی:
کەم
شێوازی ئەنجامدانی:
نەشتەرگەری
شێوازی بێهۆشکردن:
بێهۆشکردنی گشتی
ماوهی ئەنجام:
۴ بۆ ۶ کاتژمێر
مانەوە لە نەخۆشخانە:
۴ بۆ ۷ ڕۆژ
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
دوای ۶ بۆ ۸ هەفتە
مانەوە لە ئێران:
۱۴ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە نەشتەرگەری سکۆلیۆس بە یەکگرتنەوەی بڕبڕەی پشت
هۆکاری نەخۆشی سکۆلیۆس چییە؟
لە هەندێک حاڵەتدا نەخۆشی سکۆلیۆس بەهۆی تێکچوونی ماسولکە-دەمارەوە دروست دەبێت وەک ئیفلیجی مێشک و لاوازی بەرەوپێشچوونی ماسولکەکان. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە هۆکاری ووردی زۆربەی حاڵەتەکانی نەخۆشی سکۆلیۆس نازانرێت.
ئەگەر نەخۆشی سکۆلیۆس چارەسەر نەکرێت چی ڕوودەدات؟
چارەسەرنەکردنی نەخۆشی سکۆلیۆس دەبێتە هۆی هەندێک ئاڵۆزی، کە دەتوانرێت بەم شێوەیە باس بکرێت:
- ئازاری بەرەو پێشچوون
- تێکچوونی جووڵە
- گۆڕان لە زاهیری جەستەدا
- زیانگەیاندن بە ئەندامەکانی ناوەوەی وەک دڵ و سییەکان
دوای چارەسەری سکۆلیۆس چ گۆڕانکارییەک ڕوودەدات؟
دوای چارەسەرکردنی نەخۆشی سکۆلیۆس، خوواربوونی بڕبڕەی پشت لادەچێت و ڕاست دەکرێتەوە. هەروەها فشار لەسەر ئەندامەکانی ناوەوە وەک سییەکان و دڵ بەهۆی راست کردنەوەی بڕبڕەی پشتەوە لادەبرێت.
جۆرەکانی شێوازی چارەسەری نەخۆشی سکۆلیۆس لە منداڵان چین؟
بەگشتی سێ شێوازی چارەسەرکردن هەیە بۆ کۆنترۆڵکردنی سکۆلیۆس:
- چاودێری و کۆنترۆڵکردنی نەخۆش
- بەکارهێنانی ئەو ئامرازانەی کە پێیان دەوترێت بڕێس و فیزیۆتراپی
- نەشتەرگەری
نەشتەرگەری یەکگرتنی بڕبڕەی پشت بۆ نەخۆشی سکۆلیۆس چۆن ئەنجام دەدرێت؟
نەشتەرگەری سکۆلیۆس بە یەکگرتنی ئێسک باوترین ڕێگایە بۆ چارەسەرکردنی سکۆلیۆس لە گەورەکاندا. لەم شێوازەدا پزیشک بە بڕینی شۆێنی کرکراگەکان دەگاتە بڕبڕەی پشت. پاشان نەشتەرگەری بۆ بەشێک لە بڕبڕەکانی پشت دەکات و بە ووردی و ڕێکوپێکی بەیەکەوە دەیانبەستێتەوە. کۆپلەکان لە ڕێگەی پیچ و پلێتەوە بەیەکەوە دەبەسترێنەوە. دوای ماوەیەک کە ئێسکەکان بەیەکەوە دەتوێنەوە (فیوژن) و پێکهاتەکەیان جێگیر بوو، دەتوانرێت پیچ و پلێتەکان دەربهێنرێت.
ئاڵۆزییەکانی نەشتەرگەری سکۆلیۆس بەهۆی یەکگرتنی ئێسک چین؟
- خوێنبەربوون
- ئازار
- ئاوسان
- چلک
- دواکەوتنی چاکبوونەوەی برینەکان
- ئاڵۆزییەکانی پەیوەست بە بێهۆشکردن
وێنەکانی پێش و پاشی ڤینیر کۆمپۆزیت بۆ جوانکاری ددانەکان
نرخی نەشتەرگەری سکۆلیۆس بە یەکگرتنەوەی بڕبڕەی پشت لە ئێران
نەشتەرگەری سکۆلیۆس بە یەکگرتنەوەی بڕبڕەی پشت
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
نەشتەرگەری سکۆلیۆس بە یەکگرتنەوەی بڕبڕەی پشت
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری نەشتەرگەری سکۆلیۆس بە یەکگرتنەوەی بڕبڕەی پشت:
Scoliosis Correction Surgery by Spinal Fusion، نەشتەرگەری بۆ سکۆلیۆس، ڕاستکردنەوەی سکۆلیۆس، یەکگرتنی بڕبڕەی پشت، نەشتەرگەری بڕبڕەی پشت