نەشتەرگەری بۆ دەرهێنانی ئێسکی زیادەی قامکی گەورەی پێ (نەشتەرگەری بۆنیۆن) لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی نەشتەرگەری بۆنیۆن
لە نەشتەرگەری لابردنی بۆنیۆن، پزیشکی نەشتەرگەری بەشی زیادەی ئێسک کە لە دەرەوەی قامکی گەورەی پێ دهردێ، لایدەبات (ئەو زیادە ئێسکانەی کە لە دەرەوەی قامکی گەورەی پێ دەردێن پێی دەلێن بۆنیۆن). هەروەها بۆ ئەوەی پێکهاتەی جومگەی قامکی پێ بمێنێتەوە، بەشێک لە ئێسکی جومگەکە نەشتەرگەری بۆ دەکرێ و ئێسکەکان بە پیچ و پلێت جێگیر دەکرێن. دوای ئهنجامدانی ئهم نهشتهرگهرییه ئازاري سهر پێ کهم دهبێتهوه و قامکی گەورەی پێ دهبێته شێوهیهکی ئاسایی.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی نەشتەرگەری بۆنیۆن
ئاستی مەترسی:
زۆر کەم
شێوازی ئەنجامدانی:
نەشتەرگەری
شێوازی بێهۆشکردن:
بێهۆشکردنی ناوچەیی
ماوهی ئەنجام:
۱ بۆ ۳ کاتژمێر
مانەوە لە نەخۆشخانە:
۰ بۆ ١ رۆژ
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
دوای ۶ بۆ ۱۲ هەفتە
مانەوە لە ئێران:
۷ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە نەشتەرگەری بۆنیۆن
لە چ حاڵەتێکدا نەشتەرگەری بۆنیۆن پێویستە؟
ئەگەر بە شێوازەکانی دیکە وەک لەبەرکردنی پێڵاوی گونجاو و راحەت و خواردنی دەرمانی ئازارشکێن باشتر نەبوو، ئەوا پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە. هەروەها لەو حاڵەتانەی کە بۆنیۆن ڕێگری بکات لە لەبەرکردنی پێڵاو و ئازارەکەی ئەوەندە زۆر بێت کە ڕێگری بکات لە ڕۆیشتن، پێویستە نەشتەرگەری ئەنجام بدرێت.
ئەگەر چارەسەری بۆنیۆن نەکرێت چی ڕوودەدات؟
ئەگەر بۆنیۆن چارەسەر نەکرێت، پێکهاتەی سروشتی پێ تێکدەچێت و بۆنیۆن تووشی ئازار و ئاوسانی و هەوکردن دەبێت. لەم حاڵەتەدا کەسەکە کێشەی ڕۆیشتنی هەیە و ناتوانێت ئەرکەکانی ڕۆژانەی خۆی بە باشی ئەنجام بدات.
دوای چارەسەری بۆنیۆن چ گۆڕانکارییەک ڕوودەدات؟
دوای چارەسەری بۆنیۆن، پێکهاتەی پەنجەی پێ ڕاست دەکرێتەوە و شێوەی ئاسایی پێی دەگەڕێتەوە. ئازار و ئاوسان کەم دەبێتەوە و کەسەکە دەتوانێت بە پێ بڕوات و وەرزش بکات.
جۆرەکانی شێوازەکانی چارەسەری بۆنیۆن چین؟
لە حاڵەتە سووکەکانی بۆنیۆنەکاندا باشترە پێڵاوی گونجاو لەبەر بکرێت و پەدەکانی و سەهۆڵ و دەرمانی ئازارشکێن بەکاربهێنرێت. ئەگەر بەم شێوازانە نیشانەکانی نەخۆشەکە باشتر نەبوون، ئەوا بژاردەی داهاتوو نەشتەرگەرییە.
جۆرەکانی شێوازەکانی نەشتەرگەری بۆنیۆن چین؟
- ئێگزۆستەکتۆمی: لەم ڕێگایەدا پزیشک بەشە زیادەکانی ئێسکەکە دەبڕێت
- ئۆستێۆتۆمی: لەم ڕێگایەدا پزیشک بە بڕینی بەشەکانی ئێسک پێکهاتەکەی ڕاست دەکاتەوە
- ئارترۆدێز: لەم شێوازەدا جومگەکە وشک و بێ جووڵە دەبێت
نەشتەرگەری بۆنیۆن چۆن ئەنجام دەدرێت؟
لەم شێوازەدا، بە ئەنجامدانی بڕین لە ناوچەی پەنجەی پێ، پزیشک دەگاتە شوێنی دڵخواز و پێکهاتەی ئێسک و جومگەکان ڕاست دەکاتەوە.
ئاڵۆزییەکانی نەشتەرگەری بۆنیۆن چین؟
- خوێنبەربوون
- هەوکردنی شوێنی نەشتەرگەری
- خوێن مەین
- زیانگەیشتن بە دەمارەکانی قاچ
- دواکەوتنی چاکبوونەوەی برین لە شوێنی نەشتەرگەری
- ئاڵۆزییەکانی پەیوەست بە بێهۆشکردن
وێنەکانی نەشتەرگەری بۆنیۆن
نرخی نەشتەرگەری بۆنیۆن لە ئێران (بۆ هەر پێیەک)
نەشتەرگەری بۆنیۆن
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
نەشتەرگەری بۆنیۆن
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری نەشتەرگەری بۆنیۆن (ئێسکی پێ):
Surgery to Remove the Extra Bone of the Big toe (Bunion Surgery)، نەشتەرگەری بۆ دەرهێنانی ئێسکی زیادەی قامکی گەورەی پێ، نەشتەرگەری هالۆکس ڤالگوس، نەشتەرگەری ئێسکی پێ، نەشتەرگەری ئێسک