سۆنەری دڵ (ئیکۆکاردیۆگرافی) لە ڕێگەی سورێنچکەوە لە ئێران

ئەو بابەتەی کە دەتەوێت بدۆزەرەوە

زانیاری گشتی دەربارەی ئیکۆکاردیۆگرافی لە ڕێگەی سورێنچکەوە

سونەری دڵ (ئیکۆکاردیۆگرافی) لە ڕێگەی سورێنچکەوە جۆرێکە لە وێنەگرتنی پزیشکی کە شەپۆلی ئۆڵتراسۆند بەکاردەهێنێت بۆ دەستنیشانکردنی تێکچوونەکانی دڵ. لەم شێوازەدا وێنەکانی دڵ دەدرێتە پزیشک. لە سونەری دڵدا (ئیکۆکاردیۆگرافی) لە ڕێگەی سورێنچکەوە، پزیشک بە بێ‎هێزکردنی قوڕگ، سۆنەر (لولەی تەنک) دەخاتە ناو سورێنچکەوە بۆ ئەوەی بە وردی دڵ بپشکنێت (کارکردنی ڤاڵڤەکانی دڵ و …)

چەند ئامۆژگاریەک

دەربارەی ئیکۆکاردیۆگرافی لە ڕێگەی سورێنچکەوە

ئاستی مەترسی:

زۆر کەم

شێوازی ئەنجامدانی:

بێ نەشتەرگەری

شێوازی بێهۆشکردن:

بێهۆشکردنی ناوچەیی

ماوه‌ی ئەنجام:

۳٠ بۆ ۶٠ خولەک

مانەوە لە نەخۆشخانە:

لە نووسینگەی پزیشک ئەنجام دەدرێت

گەڕانەوە بۆ سەر کار:

هەمان رۆژ

مانەوە لە ئێران:

۵ ڕۆژ

پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە ئیکۆکاردیۆگرافی لە ڕێگەی سورێنچکەوە

ئەگەر نەخۆشەکە نیشانەکانی وەک تەنگەنەفەسی، کارێکی لێدانی دڵ بەبێ هۆکار، ئازاری سنگ، مێژووی کێشەی دڵ، مێژووی نەشتەرگەری دڵی کراوەی هەبوو، لەوانەدا پێویستە سۆنەری دڵ لە ڕێگەی سورێنچکەوە ئەنجام بدرێت. ئەگەر کەسێک لە نۆرەی نەشتەرگەری دڵی کراوەدا بێت، پێویستە ئیکۆکاردیۆگرافی لە ڕێگەی سورێنچکەوە ئەنجام بدرێت.

سۆنەری دڵ شێوازێکە بۆ چاودێریکردن و لێکۆڵینەوە لە کێشەکانی پەیوەست بە دڵ. پشکنینی کاری وەلڤەلەکان، بوونی مەین یان بارستەیەک لە دڵدا، پێکهاتەی ئانوێریسم ئائۆرت، کارکردنی وەلڤەلی دەستکرد بە یارمەتی سۆنەری دڵ (ئیکۆکاردیۆگرافی) لە ڕێگەی سورێنچکەوە ئەنجام دەدرێت.

دەتوانرێت کۆمەڵێک نەخۆشی بەرفراوان بە سۆنەری دڵ (ئیکۆکاردیۆگرافی) لە ڕێگەی سورێنچکەوە دەستنیشان بکرێت، لەوانە:

  • تێکچوونی وەلڤەلی دەستکردی دڵ
  • بوونی بارستەیەک یان مەینێک لە دڵدا
  • ئانوێریسم یان پچڕانی ئانوێریسم ئائۆرت

هەندێک لەو تێکچوونانەی کە بە سۆنەری دڵ (Echocardiography) لە ڕێگەی سورێنچکەوە دەستنیشان ناکرێت بریتین لە بوونی گیرانی خوێنبەرەکانی کرۆنێری دڵ.

بەگشتی ٣ شێوازی ئیکۆکاردیۆگرافی هەیە کە بریتین لە:

سۆنەری دڵ (ئیکۆکاردیۆگرافی) بە بەکارهێنانی شەپۆلی ئۆلتراسۆند ئەنجام دەدرێت. لەم شێوازەدا، بە دانانی بۆرییەکی تەنک (پرۆب) بۆ ناو سورێنچک، پزیشک چاودێری و پشکنینی پێکهاتەی دڵ و وەلڤەلەکانی دەکات.

  • خوێن بەربوون
  • کێشەی ڕیتمەکانی دڵ
  • زیانگەیاندن بە دەم یان قوڕگ

وێنەکانی ئیکۆکاردیۆگرافی لە ڕێگەی سورێنچکەوە

نرخی ئیکۆکاردیۆگرافی لە ڕێگەی سورێنچکەوە لە ئێران

ئیکۆکاردیۆگرافی لە ڕێگەی سورێنچکەوە

لە شاری تاران
$ 25 تێچووی کۆتایی و گرەنتی کراو
  •  
پارەدان بە یەکجار

خزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە

ئیکۆکاردیۆگرافی لە ڕێگەی سورێنچکەوە

لە ئێران
$ 10 بۆ 50 تێچووی نزیکەیی
  •  
پارەدان بەپێی بەکاربردن

هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر

بەڕێوەبەرانی پزیشک

کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت

گروپێکی پرۆفیشناڵ

کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.

باشترین پزیشکان

ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.

نرخێکی زۆرگونجاوە

ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.

پشتیوانی هەمیشەیی

دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.

ناوەکانی تری ئیکۆکاردیۆگرافی لە ڕێگەی سورێنچکەوە:

Heart Ultrasound (Echocardiography) Through the Esophagus، سۆنەری دڵ، سۆنەری لە ڕێگەی سورێنچکەوە

Scroll to Top