سۆنەری تایرۆید لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی سۆنەری تایرۆید
سونەری تایرۆید بەکاردێت بۆ هەڵسەنگاندنی بارستەی تایرۆید و گرێ و تێکچوونەکانی دیکەی تایرۆید. لەم شێوازەدا شەپۆلی ئۆڵتراسۆند بەکاردەهێنرێت بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکانی تایرۆید.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی سۆنەری تایرۆید
ئاستی مەترسی:
زۆر کەم
شێوازی ئەنجامدانی:
بێ نەشتەرگەری
شێوازی بێهۆشکردن:
بەبێ بێهۆشکردن
ماوهی ئەنجام:
۳٠ بۆ ۶٠ خولەک
مانەوە لە نەخۆشخانە:
لە نووسینگەی پزیشک ئەنجام دەدرێت
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
هەمان رۆژ
مانەوە لە ئێران:
۳ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە سۆنەری تایرۆید
لە چ حاڵەتێکدا سۆنەری غودەی تایرۆید ئەنجام دەدرێت؟
ئەگەر نەخۆشەکە نیشانەکانی وەک هەست بە بارستەی ناوچەی مل، پڕکاری غودەی تایرۆید، هەست بە ماسین لە ناوچەی ملی هەبوو، پێویستە کە بێت سۆنەری غودەی تایرۆید ئەنجام بدات.
لە سۆنەری غودەی تایرۆیددا پشکنین بۆ چی دەکرێت؟
سۆنەری غودەی تایرۆید ڕێگایەکە بۆ چاودێریکردن و لێکۆڵینەوە لە کێشەکانی پەیوەست بە ڕژێنی غودەی تایرۆید. دەستنیشانکردنی هۆکاری ئاوسان و ئازار و بارستە لە ناوچەی پێشەوەی ملدا لەو شتانەن کە لە سۆنەری غودەی تایرۆیددا دەستنیشان دەکرێن و پشکنینیان بۆ دەکرێت. هەندێک جار ئەم شێوازە بۆ وەرگرتنی نمونە بەکاردەهێنرێت.
چ نەخۆشییەک بە سۆنەری غودەی تایرۆید دەستنیشان دەکرێت؟
دەتوانرێت بە سۆنەری تایرۆید کۆمەڵێک نەخۆشی دەستنیشان بکرێت، لەوانە:
- بارستەی غودەی تایرۆید
- کیسی غودەی تایرۆید
- شێرپەنجەی غودەی تایرۆید و پاراتایرۆید
سۆنەری غودەی تایرۆید چی دەستنیشان ناکات؟
هەندێک لەو تێکچوون و نەخۆشیانەی کە بە سۆنەری سکرۆتال دەستنیشان ناکرێت بریتین لە:
- کەم کاری غودەی تایرۆید
- دەستنیشانکردنی شێرپەنجەیی بوونی یان نەبوونی بارستەی تایرۆیدی
سۆنەری غودەی تایرۆید چۆن دەکرێت؟
سۆنەری تایرۆید بە بەکارهێنانی سۆنەری ئۆلتراسۆند ئەنجام دەدرێت. لەم شێوازەدا پزیشک وێنەی غودەی تایرۆید دەگرێت بە جوڵاندنی پرۆب لە پێشەوەی مل و پشکنینیان بۆ دەکات.
ئاڵۆزییەکانی سۆنەری غودەی تایرۆید چین؟
سۆنەر هیچ کاریگەریەکی لاوەکی نییە.
وێنەکانی سۆنەری تایرۆید
نرخی سۆنەری تایرۆید لە ئێران
سۆنەری تایرۆید
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
سۆنەری تایرۆید
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری سۆنەری تایرۆید:
Thyroid Ultrasound، سۆنەری غودەی دەرەقی