نەشتەرگەری بۆ لابردنی غوده‎ی تایرۆئید لە رێگەی دەمەوە لە ئێران

ئەو بابەتەی کە دەتەوێت بدۆزەرەوە

زانیاری گشتی دەربارەی نەشتەرگەری تایرۆئید لە رێگەی دەمەوە

نەشتەرگەری غودەی تایرۆئید لە رێگەی دەمەوە ڕێگەیەکی نوێیە بۆ لابردنی غودەی تایرۆئید. لەم شێوازەدا پزیشکی نەشتەرگەری لە ڕێگەی دەمەوە دەگاتەغودەی تایرۆئید و دەریدەهێنێت. ئەم ڕێگایە پەڵەی نەشتەرگەری دیار بەجێ ناهێڵێت.

چەند ئامۆژگاریەک

دەربارەی نەشتەرگەری تایرۆئید لە رێگەی دەمەوە

ئاستی مەترسی:

زۆر کەم

شێوازی ئەنجامدانی:

نەشتەرگەری

شێوازی بێهۆشکردن:

بێهۆشکردنی گشتی

ماوه‌ی ئەنجام:

١ بۆ ٢ کاتژمێر

مانەوە لە نەخۆشخانە:

٠ بۆ ١ ڕۆژ

گەڕانەوە بۆ سەر کار:

دوای ۸ بۆ ۱۰ ڕۆژ

مانەوە لە ئێران:

۱۰ ڕۆژ

پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە نەشتەرگەری تایرۆئید لە رێگەی دەمەوە

لە هەندێک حاڵەتدا پێویستی بە نەشتەرگەری غودەی تایرۆئید هەیە، وەک:

  • هەندێک حاڵەتی زۆرکاری غودەی تایرۆئید
  • شێرپەنجەی غودەی تایرۆئید
  • گەورەبوونی غودەی تایرۆئید
  • بارستەی گوماناوی غودەی تایرۆئید

لەو نەخۆشانەی کە کاندیدن بۆ نەشتەرگەری غودەی تایرۆئید، نەبوونی نەشتەرگەری غودەی تایرۆئید دەبێتە هۆی تێکچوونی ئاستی هۆرمۆنەکان و گەورەبوونی بارستەی غودەی تایرۆئید و گەشەکردنی شێرپەنجە.

دوای نەشتەرگەری، ئاڵۆزییەکان و نیشانەکانی پەیوەست بە نەخۆشی غودەی تایرۆئید کۆنتڕۆڵ دەکرێن.

بەگشتی ٣ ڕێگا هەیە بۆ نەشتەرگەری غودەی تایرۆئید: 

لە نەشتەرگەری ئاسایی ڕژێنی غودەی تایرۆئیددا، پزیشک بە بڕینێک لە ناوچەی مل دەگاتە ناو غودەی تایرۆئید و نەشتەرگەری بۆ دەکات. لەم شێوازەدا برین لە شوێنی نەشتەرگەری گەورە دەبێت و ماوەی چاکبوونەوە زیاتری دەوێت. لە نەشتەرگەری غودەی تایرۆئید لە رێگەی دەمدا، پزیشک لە ڕێگەی دەمەوە دەچێتە ناو ڕژێنی غودەی تایرۆئید و نەشتەرگەری بۆ دەکات. لەم شێوازەدا پەڵەی نەشتەرگەری دیار نابێت. لە نەشتەرگەری ئەندۆسکۆپی ڕژێنی غودەی تایرۆئیددا، نەشتەرگەرییەکە بە دروستکردنی چەند کونێکی بچووک لە ملدا بە یارمەتی ئەندۆسکۆپ ئەنجام دەدرێت. چونکە لەم شێوازەدا برینەکە بچووکە، ماوەی چاکبوونەوە خێراترە. بەپێی بارودۆخی نەخۆشەکە، پزیشک یەکێک لەم ٣ ڕێگایە بۆ نەشتەرگەری غودەی تایرۆئید هەڵدەبژێرێت.

لە نەشتەرگەری غودەی تایرۆئید لە رێگەی دەم و ددان پزیشک کەرەستەیەکی تایبەت دەخاتە ناو دەمەوە و نەشتەرگەرییەکە ئەنجام دەدات.

  • ئازار
  • ئاوسان
  • خوێنبەربوون
  • کەمبوونەوەی غودەی تایرۆئید
  • کەمبوونەوەی پاراتایرۆئید
  • خوێن مەین
  • دواکەوتنی چاکبوونەوەی برینەکان
  • ئاڵۆزییەکانی پەیوەست بە بێهۆشکردن

وێنەکانی نەشتەرگەری تایرۆئید لە رێگەی دەمەوە

نرخی نەشتەرگەری تایرۆئید لە رێگەی دەمەوە لە ئێران

نەشتەرگەری تایرۆئید لە رێگەی دەمەوە

لە شاری تاران
$ 650 تێچووی کۆتایی و گرەنتی کراو
  •  
پارەدان بە یەکجار

خزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە

نەشتەرگەری تایرۆئید لە رێگەی دەمەوە

لە ئێران
$ 500 بۆ 800 تێچووی نزیکەیی
  •  
پارەدان بەپێی بەکاربردن

هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر

بەڕێوەبەرانی پزیشک

کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت

گروپێکی پرۆفیشناڵ

کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.

باشترین پزیشکان

ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.

نرخێکی زۆرگونجاوە

ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.

پشتیوانی هەمیشەیی

دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.

ناوەکانی تری نەشتەرگەری تایرۆئید لە رێگەی دەمەوە:

Transoral Thyroid Surgery، نەشتەرگەری تایرۆئید، نەشتەرگەری لابردنی غودەی تایرۆئید، لابردنی غودەی دەرەقی , نەشتەرگەری شێرپەنجەی تایرۆئید، لابردنی تایرۆید لە ڕێگەی دەمەوە، لابردنی غودەی دەرەقی بێ پەڵە

Scroll to Top