گەرما دەرمانی بە مایکرۆوەیڤ لە ڕێگەی بۆرییەکانی میز (TUMT) لە ئێران

ئەو بابەتەی کە دەتەوێت بدۆزەرەوە

زانیاری گشتی دەربارەی چارەسەری پرۆستات بە TUMT

گەرما دەرمانی بە مایکرۆوەیڤ لە ڕێگەی بۆرییەکانی میز (TUMT) ڕێگایەکە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی پرۆستات و کاتێک ئەنجام دەدرێت کە نەخۆشەکە بۆ نەشتەرگەری گونجاو نەبێت. لەم شێوازەدا پرۆستات بە گەرما دان بچوک دەکرێتەوە بۆ باشترکردنی نیشانەکانی نەخۆشییەکە (وەک کێشەی میزکردن). 

چەند ئامۆژگاریەک

دەربارەی چارەسەری پرۆستات بە TUMT

ئاستی مەترسی:

زۆر کەم

شێوازی ئەنجامدانی:

کەمترین نەشتەرگەری

شێوازی بێهۆشکردن:

بێهۆشکردنی ناوچەیی

ماوه‌ی ئەنجام:

۱ بۆ ٢ کاتژمێر

مانەوە لە نەخۆشخانە:

۰ بۆ ١ رۆژ

گەڕانەوە بۆ سەر کار:

دوای ۱ بۆ ۲ هەفتە

مانەوە لە ئێران:

۷ ڕۆژ

پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە چارەسەری پرۆستات بە TUMT

هۆکاری شێرپەنجەی پرۆستات تا ئێستا نەناسراوە، بەڵام لە نێو ئەو هۆکارانەی کە دەبنە هۆی شێرپەنجەی پرۆستات، دەتوانرێت ئاماژە بەمانەی خوارەوە بکرێت:

  • زیادبوونی تەمەن
  • مێژووی بنەمالێتی شێرپەنجەی پرۆستات
  • قەڵەوی و ناچالاکی

ئەگەر شێرپەنجەی پرۆستات لە کاتی خۆیدا چارەسەر نەکرێت، نیشانەکانی میزکردن وەکو: سەخت میزکردن، فرێکوێنسیی میزکردن و لە کاتی خەودا هەست بە میز کردن و دواکەوتنی میزکردن لە سەرەتاییی دا زۆر دەبن. لە لایەکی ترەوە شێرپەنجە دەتوانێت بۆ بەشەکانی تری لەش بڵاو بێتەوە و ببێتە هۆی مردنی نەخۆشەکە.

دوای چارەسەری شێرپەنجەی پرۆستات، نیشانەکانی میز وەک کێشە و سەختی میزکردن، فرێکوێنسیی میزکردن، لە کاتی خەودا هەست بە میز کردن و دواکەوتنی میزکردن لە سەرەتایییدا کەم دەبنەوە و شێرپەنجەکە سنووردار دەبێت.

بەگشتی چارەسەری شێرپەنجەی پرۆستات بە ٢ شێوە ئەنجام دەدرێت، نەشتەرگەری و بێ نەشتەرگەری. لە زۆربەی حاڵەتەکاندا تێکەڵکردنی ئەم ٢ ڕێگایە بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکە بەکاردەهێنرێت.

چارەسەرە بێ نەشتەرگەرییەکان بریتین لە چارەسەری کیمیایی، رادیۆتراپی، هۆرمۆن تراپی و ... .

بەگشتی ٣ ڕێگا هەیە بۆ نەشتەرگەری شێرپەنجەی پرۆستات: 

 لە نەشتەرگەری لە ڕێگەی بۆرییەکانی میزەوە وەک TUMT پزیشک، بە دانانی بۆرییەکی تەنک لە ڕێگەی بۆرییەکانی میزەوە دەگاتە پرۆستات و نەشتەرگەری بۆ دەکات. ئەم شێوازە زیاتر بۆ چارەسەرکردنی ئەو نەخۆشانە بەکاردێت کە بەرگەی نەشتەرگەری ناگرن. لە نەشتەرگەری لاپارۆسکۆپیدا پزیشکی نەشتەرگەری بە دروستکردنی چەند کونێکی بچووک لە بەشی خوارەوەی سک، دەگاتە ناو پرۆستات و بە بەکارهێنانی وێنەی لاپارۆسکۆپ نەشتەرگەرییەکە ئەنجام دەدات. لەم شێوازەدا برینەکان بچووکن و ماوەی چاکبوونەوە خێراترە. لە شێوازی نەشتەرگەری کراوەدا برینەکە گەورەتر دەبێت و پزیشک، ڕاستەوخۆ چاودێری پرۆستات دەکات، بەم شێوەیە ماوەی چاکبوونەوە دوای نەشتەرگەرییەکە زیاتر دەخایەنێت. پزیشک بەپێی مەرجەکان یەکێک لەم ٣ ڕێگایە هەڵدەبژێرێت بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشەکە.

لەم شێوازەدا بۆرییەکی تەنک لە ڕێگەی بۆرییەکانی میزەوە دەخرێتە ناوەوە و ئاراستەی شوێنی دڵخواز دەکرێت. پاشان پرۆستات بەهۆی گەرمای مایکرۆوەیڤەوە کاریگەری بۆ دەکرێت و چارەسەر دەبێت.

  • ئازار
  • UTI
  • خوێنبەربوون
  • کێشە لە کاتی ئیرەیشن
  • ئۆرگاسمی وشک
  • پێویست بوون بە چارەسەری دووبارە
  • ئاڵۆزییەکانی بە هۆی بێهۆشکردن

وێنەکانی چارەسەری پرۆستات بە TUMT

نرخی چارەسەری پرۆستات بە TUMT لە ئێران

چارەسەری پرۆستات بە TUMT

لە شاری تاران
$ 1150 تێچووی کۆتایی و گرەنتی کراو
  •  
پارەدان بە یەکجار

خزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە

چارەسەری پرۆستات بە TUMT

لە ئێران
$ 1000 بۆ 2000 تێچووی نزیکەیی
  •  
پارەدان بەپێی بەکاربردن

هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر

بەڕێوەبەرانی پزیشک

کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت

گروپێکی پرۆفیشناڵ

کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.

باشترین پزیشکان

ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.

نرخێکی زۆرگونجاوە

ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.

پشتیوانی هەمیشەیی

دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.

ناوەکانی تری چارەسەری پرۆستات بە TUMT:

Transurethral Microwave Thermotherapy (TUMT)، چارەسەری نا نەشتەرگەری بۆ گەورەبوونی پرۆستات، چارەسەری PBH، چارەسەری شێرپەنجەی پرۆستات

Scroll to Top