سونەری مەمک لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی سونەری مەمک
سونەری مەمک جۆرێکە لە وێنەگرتنی پزیشکی کە بە بەکارهێنانی شەپۆلی ئۆڵتراسۆند، ناوەوەی شانەکانی مەمک پیشان دەدات. لەم ڕێکارەدا مەمکەکان پشکنینیان بۆ دەکرێت و هەڵدەسەنگێندرێن بۆ بوونی گرێ یان شێرپەنجەی مەمک (بەتایبەت ئەو ژنانەی کە شانەکانی مەمکیان چڕن یان لەوانەیە مەترسی زۆریان لەسەر بێت بۆ تووشبوون بەم نەخۆشییە).
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی سونەری مەمک
ئاستی مەترسی:
زۆر کەم
شێوازی ئەنجامدانی:
بێ نەشتەرگەری
شێوازی بێهۆشکردن:
بەبێ بێهۆشکردن
ماوهی ئەنجام:
۳۰ بۆ ۶٠ خولەک
مانەوە لە نەخۆشخانە:
لە نووسینگەی پزیشک ئەنجام دەدرێت
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
هەمان رۆژ
مانەوە لە ئێران:
۳ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە سونەری مەمک
لە چ حاڵەتێکدا سۆنەری مەمک ئەنجام دەدرێت؟
ئەگەر نەخۆشەکە نیشانەکانی وەک بارستەی هەستپێکراو لە مەمکدا، دەردانی چلک لە گۆی مەمک و … هەبێت لەوانەیە پێویست بێت سۆنەر بۆ مەمکەکان ئەنجام بدرێت. لە هەندێک حاڵەتدا ئەم ڕێگایە بۆ ئامادەکردنی نمونەیەک لە بارستە گوماناوییەکە بەکاردەهێنرێت.
لە سۆنەری مەمکدا چی پشکنینیان بۆ دەکرێت؟
سۆنەری مەمک شێوازێکە بۆ چاودێریکردن و لێکۆڵینەوە لە کێشەکانی پەیوەست بە مەمک. دەستنیشانکردنی هۆکاری ئازاری مەمک، هۆکاری ئاوسانی و دەردانی چلک لە مەمکەوە، لەو شتانەن کە لە سۆنەری مەمکدا دەستنیشان دەکرێن و پشکنینیان بۆ دەکرێت.
چ نەخۆشییەک بە سۆنەری مەمک دەستنیشان دەکرێت؟
دەتوانرێت بە سۆنەری مەمک کۆمەڵێک نەخۆشی بەرفراوان دەستنیشان بکرێت، لەوانە:
- کیسی مەمک
- شێرەپەنجەی مەمك
- گۆڕانکاری پێش شێرپەنجەی مەمک
سۆنەری مەمک چی دەستنیشان ناکات؟
هەندێک تێکچوون و نەخۆشی کە بە سۆنەری مەمک دەستنیشان ناکرێت بریتین لە:
- چلککردن و هەوکردن مەمک
- دەستنیشانکردنی بارستەی مەمک کە شێرپەنجەییە یان نا
چۆن سۆنەری مەمک ئەنجام دەدرێت؟
سۆنەری مەمک بە بەکارهێنانی شەپۆلی سۆنەری ئۆلتراسۆد ئەنجام دەدرێت. لەم شێوازەدا پزیشک بە جوڵاندنی پرۆب لەسەر مەمک وێنەی شانەکانی مەمک دەگرێت و پشکنینیان بۆ دەکات.
شێوازە بەدیلەکانی سۆنەری مەمک چین؟
لە هەندێک حاڵەتدا لەبری سۆنەر، دەتوانرێت ڕێگاکانی وەک مەمۆگرافی، ئێم ئاڕ ئای مەمک و سی تی سکانی سنگ بەکاربهێنرێت بۆ دەستنیشانکردنی کێشەکانی پەیوەست بە مەمک.
ئاڵۆزییەکانی سۆنەری مەمک چین؟
سۆنەر هیچ کاریگەریەکی لاوەکی نییە.
وێنەکانی سونەری مەمک
نرخی سونەری مەمک لە ئێران
سونەری مەمک
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
سونەری مەمک
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری سونەری مەمک:
Breast Ultrasound