نەشتەرگەری چاککردنەوەی درزی لێو و مەڵاشوو لە ئێران

ئەو بابەتەی کە دەتەوێت بدۆزەرەوە

زانیاری گشتی دەربارەی نەشتەرگەری درزی لێو و مەڵاشوو

درزی لێو و مەلاشوو کێشەیەکی زگماکییە لە هەندێک کۆرپەدا. لەم حاڵەتەدا بە نەشتەرگەری درزی دەم و لێوی نەخۆشەکە چاک دەکرێتەوە و لێو و مەلاشووی نەخۆشەکە دەبەسترێتەوە. 

چەند ئامۆژگاریەک

دەربارەی نەشتەرگەری درزی لێو و مەڵاشوو

بڕی مەترسییەکەی:

کەم

شێوازی چارەسەریه‌که:

نەشتەرگەری

شێوازی سڕکردن:

بێهۆشکردنی گشتی

ماوە‌ی ئه‌نجام:

1 بۆ 2 کاتژمێر

مانەوەی نەخۆشخانە:

1 بۆ 2 ڕۆژ

گەڕانەوە بۆ سەر کار:

دوای 1 بۆ 2 ڕۆژ

ماوەی مانەوە لە ئێران:

7 بۆ 10 ڕۆژ

پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە نەشتەرگەری درزی لێو و مەڵاشوو

ئەگەر گەشەکردنی مەڵاشوو و لێو بە دروستی ڕووی نەدا، ئەوا درزی لێو و مەڵاشوو دروست دەبێت. لە نێو ئەو هۆکارانەی کە دەبنە هۆی ئەم تێکچوونە، دەتوانرێت ئاماژە بەمانەی خوارەوە بکرێت: 

  • بە هۆی تێکچوونە بۆماوەییەکان
  • جگەرەکێشان، بەکارهێنانی کحول یان مادەی هۆشبەر لەلایەن دایکەوە لەکاتی دووگیانیدا
  • مێژووی درزی لێو و مەڵاشوو لە دایک و باوکدا
  • تەمەنی زۆری دایک و باوک لە کاتی دووگیانیدا
  • خۆراکی نادرووستی دایکەکان لە کاتی دووگیانیدا وەک کەمی ڤیتامینەکان

نەشتەرگەری درزی لێو و مەڵاشوو شێوازێکی نەشتەرگەرییە بۆ چاککردنەوەی درزی مەڵاشوو و لێو. لەم نەشتەرگەرییەدا ئەو بۆشاییەی لە ناو مەڵاشوو و لێودا دروست دەبێت بە نەشتەرگەری چاک دەکرێت.

نەشتەرگەری درزی مەڵاشوو و لێو بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی تێکچوونی زگماکی ئەم ئەندامانە کە هەمان بۆشاییە کە لە ناوچەی مەڵاشوو و لێودا دروست دەبێت.

درزی مەڵاشوو یان لێو بە کراوەیی دەمێنێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی تێکچوونی خواردن و قسەکردن. هەروەها نەبوونی چارەسەری دروست دەبێتە هۆی کێشەی جوانکاری.

دوای نەشتەرگەرییەکە، درزی مەڵاشوو یان لێو دادەخرێت. دوای ماوەیەکی کەم کەسەکە دەتوانێت بە ئاسانی خواردن بخوات، ڕوونتر قسە بکات. هەروەها لەگەڵ نەشتەرگەریدا دەموچاوی کەسەکە دەگۆڕدرێت و بە دۆخی سروشتی نزیک دەبێتەوە. ئەم گۆڕانکارییە ئەرێنیانە متمانە بەخۆبوون زیاد دەکەن و کوالیتی ژیانی مرۆڤ باشتر دەکەن.

لەم شێوازەدا پزیشک بڕینێک لە ناوچەی مەڵاشوو یان لێودا دەکاتەوە. دوای گەیشتن بە شوێنی تێکچوونەکان، پێکهاتەکانی ژێر پێست دەبڕێت و دواتر بەیەکەوە دەیان بەستێتەوە.

  • خوێنبەربوون
  • چلک
  • دواکەوتنی چاکبوونەوەی برینەکان
  • حەساسیەت بە دەرمان
  • ئاڵۆزییەکانی پەیوەست بە بێهۆشکردن

وێنەکانی پێش و پاشی نەشتەرگەری درزی لێو و مەڵاشوو

 پەنجە بخەرە سەر تیرەکە و بە چەپ و ڕاستی ڕابکێشە

پاش پێش
پاش پێش

بۆ بینینی وێنەی پێش و دوای زیاتر پەیوەندیمان پێوە بکە

نرخی نەشتەرگەری درزی لێو و مەڵاشوو لە ئێران

نەشتەرگەری درزی لێو و مەڵاشوو

لە شاری تاران
$ 1050 تێچووی کۆتایی و گرەنتی کراو
  •  
پارەدان بە یەکجار

خزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە

نەشتەرگەری درزی لێو و مەڵاشوو

لە ئێران
$ 500 بۆ 1500 تێچووی نزیکەیی
  •  
پارەدان بەپێی بەکاربردن

هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر

بەڕێوەبەرانی پزیشک

کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت

گروپێکی پرۆفیشناڵ

کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.

باشترین پزیشکان

ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.

نرخێکی زۆرگونجاوە

ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.

پشتیوانی هەمیشەیی

دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.

ناوەکانی تری نەشتەرگەری درزی لێو و مەڵاشوو:

Cleft Lip & Cleft Palatine Repair Surgery، نەشتەرگەری لێو، نەشتەرگەری کۆڵی دەم، نەشتەرگەری دەم، نەشتەرگەری دەموچاو

Scroll to Top