لەیزەری لایەبەرداری فرەنکشنالی CO2 بۆ لابردنی شوێنەواری زیپکە و چرچی پێست لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی لەیزەری لایەبەرداری فرەنکشنالی CO2
لەیزەری لایەبەرداری CO2 جۆرێکە لە لەیزەری پێست کە بەکاردێت بۆ لابردنی شوێنەوار و نیشانەکانی زیپکە، هەروەها بۆ لابردنی چرچی وردی پێست و زیانەکانی پێست کە بەهۆی تیشکی خۆرەوە دروست دەبێت.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی لەیزەری لایەبەرداری فرەنکشنالی CO2
بڕی مەترسییەکەی:
زۆر کەم
شێوازی چارەسەریهکه:
بێ نەشتەرگەری
شێوازی سڕکردن:
بێهۆشکردنی ناوچەیی
ماوەی ئهنجام:
٣٠ خولەک بۆ ١ کاتژمێر
مانەوەی نەخۆشخانە:
لە نووسینگەی پزیشک ئەنجام دەدرێت
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
ڕاستەوخۆ دوای چارەسەرکردن
ماوەی مانەوە لە ئێران:
١ بۆ ٣ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە لەیزەری لایەبەرداری فرەنکشنالی CO2
لەیزەری لایەبەرداری فرەنکشنالی CO2 چییە؟
لەیزەری لایەبەرداری فرەنکشنالی CO2 ڕێگەیەکی نوێیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی پێست بە بەکارهێنانی شەپۆلی لەیزەر.
لە چ حاڵەتێکدا لەیزەری لایەبەرداری فرەنکشنالی CO2 بەکاردەهێنرێت؟
ئەم ڕێگایە بۆ چارەسەرکردنی کۆمەڵێک کێشەی پێست بەکاردێت وەک:
- لا بردنی پەڵەی زیپکە
- لا بردنی پەڵەی برین
- لابردنی چرچی پێست
- لە بەین بردنی رەشبوونی پێست
- لابردنی برینەکانی پێست وەک خال
جۆرەکانی لابردنی پەڵەی برین چین؟
شێوازی کەمترین داگیرکەر و بێنەشتەرگەری وەک:
- لابردنی پەڵەی برین تاتۆ بە لەیزەری قڵیشاندنی فرەنکشنالی CO2
- لابردنی تاتۆ بە لەیزەر
- سابسیژێن بۆ لابردنی شوێنەواری زیپکە
- لابردنی پەڵەی برین بە لەیزەر جینێسیس (Genesis Laser)
شێوازی نەشتەرگەری وەک:
چ گۆڕانکارییەک دوای لەیزەری لایەبەرداری فرەنکشنالی CO2 بەدەست دێت؟
دوای ئەنجامدانی ئەم ڕێکارە تا دەکرێت پەڵەکە نامێنێتەوە یان لەناو دەچێت و چرچ و لۆچی دەموچاو لادەبرێت و ڕەشبوونی پێست نامێنێت. ئەگەر لەیزەری فرەنکشنالی CO2 بۆ لابردنی برینەکانی پێست بەکاربهێنرێت، ئەوا ئەم برینانەش لادەبرێن.
ئایا لەیزەری لایەبەرداری فرەنکشنالی CO2 ئازاربەخشە؟
نەخێر، بە گشتی ئەنجامدانی ئەم لەیزەرە ئازاری نییە. دەتوانرێت بە سڕکردنی ناوخۆیی بۆ ئەو کەسانە بەکاربهێنرێت کە ئاستی لێبوردەییان کەمە.
ڕێوشوێنی لەیزەری لایەبەرداری فرەنکشنالی CO2 چین؟
- چارەسەری لەیزەر لە کاتی دووگیانی و شیرپێدان قەدەغەیە
- مانگێک پێش چارەسەری لەیزەر، نابێت برۆنزە بکەیت یان خۆت بخەیتە بەر تیشکی خۆر
- پێش لەیزەری CO2 پێویستە پزیشک ئاگادار بکەێت لەو دەرمانانەی کە دەیخۆی
- مانگێک پێش لەیزەری CO2 لایەبەرداری پێست قەدەغەیە
- مانگێک پێش لەیزەری CO2، ئیپیلاسیۆن، مووم یان شێوازەکانی تری پێست پاک کردنەوە قەدەغەیە
چۆن لەیزەری لایەبەرداری فرەنکشنالی CO2 ئەنجام دەدرێت؟
ئەم ڕێکارە لە کلینیکێکدا ئەنجام دەدرێت کە بەم ئامێرە تەیار کراوە. سەرەتا پێست لە هەر پیسبوونێک پاک دەکرێتەوە، پاشان تیشکی لەیزەر لە ئەو شوێنانەی کە دەخوازرێت لێدەدرێت. ئەم ڕێکارە لە نێوان ١٥ بۆ ٦٠ خولەک دەخایەنێت.
ئاڵۆزییەکانی لەیزەری لایەبەرداری فرەنکشنالی CO2 چین؟
لەیزەری لایەبەرداری فرەنکشنالی CO2 هیچ ئاڵۆزیەکی تایبەتی نییە. کاریگەری لاوەکی ئەم ڕێگایە بریتین لە ئازارێکی کەم و حاساسیەت و هەوکردن و سووربوونەوەی کاتی پێست.
وێنەکانی پێش و پاشی لەیزەری لایەبەرداری فرەنکشنالی CO2
پەنجە بخەرە سەر تیرەکە و بە چەپ و ڕاستی ڕابکێشە
بۆ بینینی وێنەی پێش و دوای زیاتر پەیوەندیمان پێوە بکە
نرخی لەیزەری لایەبەرداری فرەنکشنالی CO2 لە ئێران (بۆ هەر ٤٥ خولەکێک)
لەیزەری لایەبەرداری فرەنکشنالی CO2
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
لەیزەری لایەبەرداری فرەنکشنالی CO2
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری لەیزەری لایەبەرداری فرەنکشنالی CO2:
Fractional CO2 Laser Skin Resurfacing for Skin Scars & Wrinkles، لەیزەری پێست، نەهێشتنی چرچ و لۆچی، چارەسەری پەڵە، لابردنی شوێنەواری زیپکە