ئامێری RFی فرەنکشنال (ئاڕ ئێف) بۆ لیفت و گەنجکردنەوەی پێست لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی ئامێری ئاڕ ئێف فرەنکشنالی پێست
ئاڕ ئێف ئامێرێکە بۆ لیفت و گەنجکردنەوەی پێست بەکاردێت. لەم شێوازەدا شەپۆلەکانی فریکوێنسی ڕادیۆیی دەدرێنە سەر پێست. لە ئەنجامی چارەسەری RF پێست لیفت دەکرێت و شوێنەواری زیپکە لادەبردرێت و کونیلە کراوەکانی پێست دادەخرێت و چرچ و لۆچی وردی پێست ڕاست دەکرێتەوە. لە ئەنجامدا پێستەکە گەنجتر و جوانتر دەردەکەوێت.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی ئامێری ئاڕ ئێف فرەنکشنالی پێست
بڕی مەترسییەکەی:
زۆر کەم
شێوازی چارەسەریهکه:
بێ نەشتەرگەری
شێوازی سڕکردن:
بێهۆشکردنی ناوچەیی
ماوەی ئهنجام:
٣٠ خولەک بۆ ١ کاتژمێر
مانەوەی نەخۆشخانە:
لە نووسینگەی پزیشک ئەنجام دەدرێت
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
ڕاستەوخۆ دوای چارەسەرکردن
ماوەی مانەوە لە ئێران:
١ بۆ ٣ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە ئامێری ئاڕ ئێف فرەنکشنالی پێست
ئامێری RFی فرەنکشنال چییە؟
ئامێری RFی فرەنکشنال (ئاڕ ئێف) ڕێگەیەکی نوێیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی پێست. لەم شێوازەدا بە بەکارهێنانی شەپۆلی ڕادیۆیی، پێست هاندەدرێت بۆ گەشەکردن و دووبارە دروستکردنەوەی خۆی.
جۆرەکانی شێوازەکانی گەنجکردنەوەی پێست چین؟
بۆ گەنجکردنەوەی پێست چەندین ڕێگەی جۆراوجۆر هەیە وەک:
لە چ حاڵەتێکدا RFی فرەنکشنال بەکاردەهێنرێت؟
ئەم ڕێگایە بۆ چارەسەرکردنی کۆمەڵێک کێشەی بەرفراوانی پێست بەکاردێت، وەک:
- توندکردنەوە و گەنجکردنەوەی پێست
- لابردنی چرچ و لۆچی پێست
- لابردنی پەڵە
چ گۆڕانکارییەک دوای RFی فرەنکشنال ڕوودەدات؟
دوای چارەسەری RFی فرەنکشنال (ئاڕ ئێف)، خانەکانی پێست هاندەدرێن و دەست دەکەن بە گەشەکردن و چاکبوونەوە، لە ئەنجامدا پێست پتەوتر و تازەتر دەبێتەوە و چرچ و لۆچی پێست نامێنێت و کونیلەکانی کراوەی پێست دادەخرێن. ئەنجامی کۆتایی لەیزەری RFی فرەنکشنال (ئاڕ ئێف)، ئەوەیە کە پێستێکی تازە هەبێت.
ئایا RFی فرەنکشنال ئازاربەخشە؟
نەخێر، بەگشتی ئەنجامدانی ئەم ڕێکارە بە ئازار نییە. دەتوانرێت سڕکردنی ناوخۆیی بۆ ئەو کەسانە بەکاربهێنرێت کە ئاستی لێبوردەییان کەمە.
چۆن RFی فرەنکشنال ئەنجام دەدرێت؟
ئەم ڕێکارە لە کلینیکێکی تەیاردا ئەنجام دەدرێت. سەرەتا پێست لە هەر پیسبوونێک پاک دەکرێتەوە، پاشان تیشکی لەیزەر لەسەر ئەو شوێنانەی کە دەخوازرێت دەدرێت. ئەم ڕێکارە لە نێوان ١٥ بۆ ٦٠ خولەک دەخایەنێت.
ئاڵۆزییەکانی ئەنجامدانی RF فرەنکشنال چین؟
RFی فرەنکشنال (ئاڕ ئێف) بۆ لیفت و گەنجکردنەوەی پێست هیچ ئاڵۆزیەکی تایبەتی نییە. کاریگەرییە لاوەکییە سووکەکانی ئەم ڕێگایە بریتین لە ئازاری سووک و حەسەسییەت و هەوکردن و سووربوونەوەی پێست.
وێنەکانی پێش و پاشی ئامێری ئاڕ ئێف فرەنکشنالی پێست
پەنجە بخەرە سەر تیرەکە و بە چەپ و ڕاستی ڕابکێشە
بۆ بینینی وێنەی پێش و دوای زیاتر پەیوەندیمان پێوە بکە
نرخی ئامێری ئاڕ ئێف فرەنکشنالی پێست لە ئێران (بۆ هەر ٣٠ خولەکێک)
ئامێری ئاڕ ئێفی فرەنکشنال بۆ گەنجکردنەوەی پێست
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
ئامێری ئاڕ ئێفی فرەنکشنال بۆ گەنجکردنەوەی پێست
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری ئامێری ئاڕ ئێفی فرەنکشنال بۆ گەنجکردنەوەی پێست:
Fractional RF Treatment for Skin Rejuvenation & Tightening، لەیزەر ئاڕ ئێف، چارەسەری پەڵەی پێست، نەهێشتنی چرچ و لۆچی، لابردنی شوێنەواری زیپکە، لیفت و گەنجکردنەوەی پێست بە لەیزەر