چارەسەری میزۆتراپی بۆ ڕوونکردنەوە و گەنجکردنەوەی پێست لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی میزۆتراپی پێست
مێزۆتێراپی شێوازێکە کە تیایدا تێکەڵەیەک لە ڤیتامین و ئەنزیم و هۆرمۆن و دەرهاویشتەی گیایی دەدرێنە ناو پێست بۆ گەنجکردنەوە و چارەسەرکردنی کێشەکانی پێست. مێزۆتێراپی بۆ چارەسەرکردنی چەندین کێشەی پێست بەکاردێت، هەریەکێک لەم کێشانە کۆکتێلی میزۆتێراپی تایبەتی خۆی هەیە. بۆ ڕۆشنکردنەوە و گەنجکردنەوەی پێست، مێزۆتێراپی بە باشترین کۆکتێلی بەردەست بەکاردەهێنرێت.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی میزۆتراپی پێست
بڕی مەترسییەکەی:
زۆر کەم
شێوازی چارەسەریهکه:
بێ نەشتەرگەری
شێوازی سڕکردن:
بێهۆشکردنی ناوچەیی
ماوەی ئهنجام:
٣٠ خولەک بۆ ١ کاتژمێر
مانەوەی نەخۆشخانە:
لە نووسینگەی پزیشک ئەنجام دەدرێت
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
ڕاستەوخۆ دوای چارەسەرکردن
ماوەی مانەوە لە ئێران:
١ بۆ ٣ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە میزۆتراپی پێست
میزۆتراپی چییە؟
مێزۆتراپی یەکێکە لە چارەسەرە جوانکارییەکان و شێوازێکە بۆ باشترکردنی کێشەکانی پێست و قژ. گیراوەی میزۆتێراپی دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراکییە پێویستەکان بۆ گەشەکردن و چاککردنەوەی پێست. هەموو جۆرەکانی ڤیتامین، دەرمان، ئەنزیم، دەرهاویشتەی دەرمانی لە پێکهاتەکانی ناو گیراوەی میزۆتراپیە.
جۆرەکانی شێوازەکانی گەنجکردنەوەی پێست چین؟
بۆ گەنجکردنەوەی پێست چەندین ڕێگەی جۆراوجۆر هەیە وەک:
لە چ حاڵەتێکدا دەتوانرێت چارەسەری میزۆتراپی بەکاربهێنرێت؟
مێزۆتراپی بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی کۆمەڵێک کێشەی جوانی پێست و قژ وەک:
کێ دەتوانێت چارەسەری مێزۆتراپی بەکاربهێنێت؟
مێزۆتراپی یەکێکە لە ڕێگا سەلامەتەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی پێست و قژ. ئەو کەسانەی پێستیان ڕەشە، ئەو کەسانەی قژیان هەڵوەریوە، ئەو کەسانەی پێستیان شل بۆتەوە، هەروەها ئەو کەسانەی زیپکە و برینەکانی پێستیان هەیە، لەو کەسانەن کە دەتوانن سوود لە چارەسەری میزۆتراپی وەربگرن.
چ گۆڕانکارییەک دوای چارەسەری مێزۆتراپی ڕوودەدات بۆ ڕوونکردنەوە وگەنجکردنەوەی پێست؟
یەکێک لە ڕێکارەکانی چارەسەری مێزۆتراپی پێست بریتییە لە ڕوونکردنەوە و گەنجکردنەوەی پێست. دوای میزۆتراپی بۆ شوێنە دڵخوازەکان (ژێرباڵ، نێوان ران و …)، پەڵە ڕەشەکانی سەر پێست لادەبردرێن و پێست تازەتر دەبێتەوە.
ئایا ئەنجامی چارەسەری مێزۆتراپی بۆ ڕوونکردنەوە و گەنجکردنەوەی پێست هەمیشەییە؟
نەخێر، ئەنجامدانی میزۆتێراپی دەبێتە هۆی گۆڕانکاری کاتی لە پێست و قژدا، بۆیە پێویستە بۆ ماوەیەکی ڕێکوپێک دووبارە بکرێتەوە بۆ ئەوەی ئەنجامێکی باشتری هەبێت.
ئایا میزۆتراپی ئازاری هەیە بۆ ڕوونکردنەوە و گەنجکردنەوەی پێست؟
نەخێر، میزۆتراپی بە بەکارهێنانی دەرزی تایبەت ئەنجام دەدرێت کە دەرزی لێدان ئازاری نییە. دەتوانرێت سڕکردن لەو کەسانەدا بەکاربهێنرێت کە ئاستی لێبوردەیییان کەمە.
چۆن چارەسەری میزۆتراپی بۆ ڕوونکردنەوە و گەنجکردنەوەی پێست ئەنجام دەدرێت؟
لەم شێوازەدا دەرزییەکی تایبەت کە گیراوەی میزۆتراپی تێدایە لە شوێنە خوازراوەکاندا لێدەدرێت. ئەم ڕێگایە چەند جارێک دووبارە دەکرێتەوە بۆ داپۆشینی هەموو بەشەکانی پێست.
کاریگەرییە لاوەکییەکانی میزۆتراپی بۆ ڕوونکردنەوە و گەنجکردنەوەی پێست چین؟
مێزۆتراپی هیچ ئاڵۆزیەکی تایبەتی نییە. کاریگەرییە لاوەکییە دەگمەنەکانی چارەسەری میزۆتراپی بریتین لە ئازارێکی سووک و حەساسییەتی پێست.
وێنەکانی پێش و پاشی میزۆتراپی پێست
پەنجە بخەرە سەر تیرەکە و بە چەپ و ڕاستی ڕابکێشە
بۆ بینینی وێنەی پێش و دوای زیاتر پەیوەندیمان پێوە بکە
نرخی میزۆتراپی پێست لە ئێران (بۆ هەر دانیشتنێک)
میزۆتراپی پێست
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
میزۆتراپی پێست
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری میزۆتراپی پێست:
Mesotherapy for Skin Rejuvenation & Whitening، Mesotherapy، سپیکردنەوەی پێست، لابردنی پەڵەی پێست، گەنجکردنەوەی پێست، میزۆتراپی، میزۆتراپی پێست