قڵیشاندنی فیزیکی پێست (دێرم ئابریژێن) لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی قڵیشاندنی پێست (دێرم ئابریژێن)
لەم جۆرە قڵیشاندنی فیزیکی پێستدا کە پێی دەوترێت دێرمئابراشێن، ئامێرێک بەخێرایی دەسوڕێتەوە و گەردیلەکانی بەسەر ڕووی پێستدا دەپڕژێنێت، بۆیە لە دێرمئابراشێندا خانەکانی چینی دەرەوەی پێستەکە لادەبردرێن و بە تێپەڕبوونی کات بە چینێکی نوێ و تەندروست دەگۆڕدرێت. ئەم شێوازە قڵیشاندنی پێستە بۆ چارەسەرکردنی جۆرە جیاوازەکانی کێشەی پێست بەکاردێت. دێرمئابراشێن، گونجاوترە بۆ پێستی رۆشەن و چینە قووڵەکانی پێست لادەبات لە چاو شێوازێکی هاوشێوە کە پێی دەوترێت مایکرۆدێرم ئابراشین.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی قڵیشاندنی پێست (دێرم ئابریژێن)
بڕی مەترسییەکەی:
زۆر کەم
شێوازی چارەسەریهکه:
بێ نەشتەرگەری
شێوازی سڕکردن:
بێهۆشکردنی ناوچەیی
ماوەی ئهنجام:
٣٠ خولەک بۆ ١ کاتژمێر
مانەوەی نەخۆشخانە:
لە نووسینگەی پزیشک ئەنجام دەدرێت
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
ڕاستەوخۆ دوای چارەسەرکردن
ماوەی مانەوە لە ئێران:
١ بۆ ٣ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە قڵیشاندنی پێست (دێرم ئابریژێن)
قڵیشاندنی فیزیکی پێست بە شێوازی دێرم ئابریژێن (Dermabrasion) چییە؟
قڵیشاندنی فیزیکی پێست بە ڕێگەی دێرم ئابریژێن پرۆسەیەکە کە چینەکانی ڕووی پێست بە بەکارهێنانی ئامرازێکی تایبەت (ئامێرێک کە بە خێرایی زۆر دەسوڕێتەوە و چینە ڕووکارەکانی پێست جیادەکاتەوە) لادەبەن. لابردنی چینەکانی ڕووی پێست هاندەری گەشەی پێستە و لە ئەنجامدا خانە نوێیەکان جێگەی خانە کۆن و تێکچووەکان دەگرنەوە.
جۆرەکانی شێوازی قڵیشاندنی پێست چین؟
بەگشتی ٢ ڕێگا هەیە بۆ قڵیشاندنی پێست:
- قڵیشاندنی کیمیایی پێست بریتییە لە: قڵیشاندنی ڕووکەشی پێست، قڵیشاندنی مامناوەند و قڵیشاندنی قووڵ
- قڵیشاندنی فیزیکی پێست
جۆرەکانی قڵیشاندنی فیزیکی پێست چین؟
- قڵیشاندنی فیزیکی پێست بە دێرم ابریژێن (Dermabrasion)
- قڵیشاندنی فیزیکی پێست بە مایکرۆدێرم ئهبریژێن (Microdermabrasion)
- قڵیشاندنی فیزیکی پێست بە دێرما پلانینگ (Dermaplaning)
لە چ حاڵەتێکدا قڵیشاندنی فیزیکی پێست بە دێرم ئابریژێن بەکاردەهێنرێت؟
دێرمابریژێن بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی کۆمەڵێک کێشەی پێست وەک:
- پەڵە لەسەر پێست
- چرچی پێست
- لابردنی زیپکە کۆنەکان
- لابردنی گۆڕانکاری گوماناوی پێست (پێش شێرپەنجە)
دوای قڵیشاندنی فیزیکی پێست (Dermabrasion) چ گۆڕانکارییەک ڕوودەدات؟
دوای دێرم ابریژێن خانە کۆن و تێکچووەکانی ڕووی پێست لادەبردرێن و خانەی نوێ و تازە جێگەیان دەگرێتەوە. لە ئەنجامدا کێشەکانی پێست وەک چرچ و پەڵە و زیپکە باشتر دەبن.
جیاوازی نێوان دێرم ئابریژێن و دێرما پلانینگ (Dermaplaning) چییە؟
قڵیشاندنی فیزیکی پێست بە دێرم ئابریژێن، چینی ڕووی پێست بە بەکارهێنانی ئامێرێکی تایبەت لادەبردرێت. لەم شێوازەدا چینە قووڵەکانی ڕووی پێست جیا دەکرێنەوە و بۆ کۆمەڵێک نەخۆشی بەکاردەهێنرێن. قڵیشاندنی فیزیکی پێست بە دێرما پلانینگ، چینەکانی ڕووی پێست بە بەکارهێنانی تیغی تایبەت لادەبرێن. لەم شێوازەدا چینەکانی دەرەوەی ڕووی پێست جیا دەکرێنەوە.
چۆن قڵیشاندنی فیزیکی پێست بە شێوازی دێرم ئابریژێن (Dermabrasion) ئەنجام دەدرێت؟
ئەم شێوازە بە یارمەتی ئامێرێکی تایبەت ئەنجام دەدرێت کە بە خێرایی دەسوڕێتەوە و چینەکانی ڕووی پێست جیا دەکاتەوە. لابردنی چینەکانی ڕووی پێست هاندەری گەشەکردن و تازەیی پێستە.
کاریگەری لاوەکی قڵیشاندنی فیزیکی پێست (Dermabrasion) چین؟
- سووربوونەوە
- ئاوسان
- چلک
- گۆڕانی ڕەنگی پێست
- حەساسیەت
وێنەکانی پێش و پاشی قڵیشاندنی پێست (دێرم ئابریژێن)
پەنجە بخەرە سەر تیرەکە و بە چەپ و ڕاستی ڕابکێشە
بۆ بینینی وێنەی پێش و دوای زیاتر پەیوەندیمان پێوە بکە
نرخی قڵیشاندنی پێست (دێرم ئابریژێن) لە ئێران (بۆ هەر ٣٠ خولەکێک)
قڵیشاندنی پێست (دێرم ئابریژێن)
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
قڵیشاندنی پێست (دێرم ئابریژێن)
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری قڵیشاندنی پێست (دێرم ئابریژێن):
Physical Skin Peeling with Dermabrasion for Skin Exfoliation & Resurfacing، قڵیشاندنی پێست، گەنجکردنەوەی پێست، جوانکردنی پێست، نەهێشتنی چرچی پێست، لایەبەرداری پێست (دێرم ئابریژێن)