قڵیشاندنی فیزیکی پێست (دێرماپلانینگ) لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی قڵیشاندنی پێست (دێرماپلانینگ)
لەم جۆرە قڵیشاندنی فیزیکی پێستدا کە پێی دەوترێت دێرماپلانینگ، خانەکانی سەرەوەی پێست بە تیغی کانزایی لادەبردرێن و چینێکی نوێ و تەندروست لە پێست وردە وردە بە پێستی پێشوو دەگۆڕدرێت. دێرماپلانینگ بۆ چارەسەرکردنی چەندین کێشەی پێست بەکاردێت.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی قڵیشاندنی پێست (دێرماپلانینگ)
بڕی مەترسییەکەی:
زۆر کەم
شێوازی چارەسەریهکه:
بێ نەشتەرگەری
شێوازی سڕکردن:
بێهۆشکردنی ناوچەیی
ماوەی ئهنجام:
٣٠ خولەک بۆ ١ کاتژمێر
مانەوەی نەخۆشخانە:
لە نووسینگەی پزیشک ئەنجام دەدرێت
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
ڕاستەوخۆ دوای چارەسەرکردن
ماوەی مانەوە لە ئێران:
١ بۆ ٣ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە قڵیشاندنی پێست (دێرماپلانینگ)
قڵیشاندنی فیزیکی پێست بە شێوازی دێرماپلانینگ (Dermaplaning) چییە؟
قڵیشاندنی فیزیکی پێست بە ڕێگەی دێرما پلانینگ پرۆسەیەکە کە تێیدا چینەکانی ڕووی پێست بە بەکارهێنانی تیغی تایبەت لادەبردرێن. لابردنی چینەکانی ڕووی پێست هاندەری گەشەی پێستە و لە ئەنجامدا خانە نوێیەکان جێگەی خانە کۆن و تێکچووەکان دەگرنەوە.
جۆرەکانی شێوازی قڵیشاندنی پێست چین؟
بەگشتی ٢ ڕێگا هەیە بۆ قڵیشاندنی پێست:
- قڵیشاندنی کیمیایی پێست بریتییە لە: قڵیشاندنی ڕووکەشی پێست، قڵیشاندنی مامناوەند و قڵیشاندنی قووڵ
- قڵیشاندنی فیزیکی پێست
جۆرەکانی قڵیشاندنی فیزیکی پێست چین؟
- قڵیشاندنی فیزیکی پێست بە دێرما پلانینگ (Dermaplaning)
- قڵیشاندنی فیزیکی پێست بە دێرم ئهبریژێن (Dermabrasion)
- قڵیشاندنی فیزیکی پێست بە مایکرۆدێرم ئهبریژێن (Microdermabrasion)
لە چ حاڵەتێکدا قڵیشاندنی فیزیکی به دێرماپلانینگ پێست بەکاردێت؟
دێرماپلانینگ بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی کۆمەڵێک کێشەی پێست وەک:
- پەڵە لەسەر پێست
- بوونی چرچ و لۆچی لە پێستدا
- لابردنی زیپکە کۆنەکان
- لابردنی پێستی کۆنە و رەش و هەبوونی پێستی تازە و گەشاوەتر
دوای قڵیشاندنی فیزیکی پێست (Dermaplaning) چ گۆڕانکارییەک ڕوودەدات؟
دوای دێرماپلانینگ، خانە کۆن و تێکچووەکانی ڕووی پێست لەناو دەچن و خانەی نوێ و تازە جێگەیان دەگرێتەوە. لە ئەنجامدا کێشەکانی پێست وەک چرچی و پەڵە و زیپکە تا ڕادەیەک باشتر دەبن و پێست گەشاوەتر و تازەتر و نەرمتر دەبێت.
جیاوازی نێوان دێرماپلانینگ و دێرم ئابریژێن (Dermabrasion) چییە؟
لە قڵیشاندنی پێست فیزیکیدا بە بەکارهێنانی شێوازی دێرماپلانینگ، چینەکانی ڕووی پێست بە بەکارهێنانی تیغی تایبەت لادەبردرێن. لەم شێوازەدا چینەکانی دەرەوەی ڕووی پێست جیا دەکرێنەوە. لە قڵیشاندنی فیزیکی پێست بە شێوازی دێرم ئابریژێن چینی ڕووی پێست بە بەکارهێنانی ئامێرێکی تایبەت لادەچێت. لەم شێوازەدا چینەکانی ناوەوەی ڕووی پێست جیا دەکرێنەوە و بۆ کۆمەڵێک نەخۆشی بەکاردێت.
ئایا قڵیشاندنی فیزیکی پێست بە شێوەی دێرماپلانینگ ئازاری هەیە؟
نەخێر، قڵیشاندنی فیزیکی پێست بە شێوەی دێرماپلانینگ ئازاری نییە. دەتوانرێت سڕکردنی ناوخۆیی بۆ ئەو کەسانە بەکاربهێنرێت کە ئاستی لێبوردەیییان کەمە.
چۆن قڵیشاندنی فیزیکی پێست بە شێوەی دێرماپلانینگ (Dermaplaning) ئەنجام دەدرێت؟
ئەم شێوازە بە یارمەتی تیغێکی تایبەتی دێرماپلانینگی پێست ئەنجام دەدرێت، کە لەم ماوەیەدا چینەکانی ڕووی پێست جیا دەکرێنەوە. جیاکردنەوەی چینەکانی ڕووی پێست هاندەری گەشەی پێستە و لە ئەنجامدا پێستی تازە دروست دەبێت.
کاریگەری لاوەکی قڵیشاندنی فیزیکی پێست (Dermaplaning) چین؟
- سووربوونەوە
- ئاوسان
- چلک
- گۆڕانی ڕەنگی پێست
- حەساسیەت
وێنەکانی پێش و پاشی قڵیشاندنی پێست (دێرماپلانینگ)
پەنجە بخەرە سەر تیرەکە و بە چەپ و ڕاستی ڕابکێشە
بۆ بینینی وێنەی پێش و دوای زیاتر پەیوەندیمان پێوە بکە
نرخی قڵیشاندنی پێست (دێرماپلانینگ) لە ئێران (بۆ هەر چارەسەرێک)
لایەبەرداری پێست (دێرماپلانینگ)
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
لایەبەرداری پێست (دێرماپلانینگ)
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری لایەبەرداری پێست (دێرماپلانینگ):
Physical Skin Peeling with Dermaplaning for Skin Exfoliation & Resurfacing، قڵیشاندنی پێست، گەنجکردنەوەی پێست، جوانکردنی پێست، نەهێشتنی چرچی پێست، Dermaplaning، Microplaning or blading، لایەبەرداری پێست، دێرماپلانینگ