قڵیشاندنی فیزیکی پێست (مایکرۆدێرمئەبریژێن) لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی قڵیشاندنی پێست (مایکرۆدێرمئەبریژێن)
قڵیشاندنی فیزیکی پێست، کە پێی دەوترێت مایکرۆدەرمابریشن، ئامێرێکە بەخێرایی دەسوڕێتەوە و گەردیلە بلوریەکان دەڕژێنێتە سەر ڕووی پێست،هەر بۆیە لە مایکرۆدەرمابریشندا خانەکانی چینی دەرەوەی پێست لادەبردرێن و بە تێپەڕبوونی کات چینێکی نوێ و تەندروست لە پێست دەردێت. ئەم شێوازەی قڵیشاندن وەیە بۆ چارەسەرکردنی جۆرە جیاوازەکانی کێشەی پێست بەکاردێت. مایکرۆدەرمابریشن بۆ پێستی ڕەش گونجاوە و زیاتر چینە ڕووکەشەکانی پێست لادەبات لە چاو ڕێگەیەکی هاوشێوە کە پێی دەوترێت دێرمابریشن.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی قڵیشاندنی پێست (مایکرۆدێرمئەبریژێن)
بڕی مەترسییەکەی:
زۆر کەم
شێوازی چارەسەریهکه:
بێ نەشتەرگەری
شێوازی سڕکردن:
بێهۆشکردنی ناوچەیی
ماوەی ئهنجام:
٣٠ خولەک بۆ ١ کاتژمێر
مانەوەی نەخۆشخانە:
لە نووسینگەی پزیشک ئەنجام دەدرێت
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
ڕاستەوخۆ دوای چارەسەرکردن
ماوەی مانەوە لە ئێران:
١ بۆ ٣ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە قڵیشاندنی پێست (مایکرۆدێرمئەبریژێن)
قڵیشاندنی فیزیکی پێست بە شێوازی مایکرۆدێرمئەبریژێن (Microdermabrasion) چییە؟
قڵیشاندنی فیزیکی پێست بە ڕێگەی مایکرۆدێرمئەبریژێن پرۆسەیەکە کە تێیدا چینەکانی سەر ڕووی پێست بە بەکارهێنانی ئامێرێکی تایبەت لادەبردرێن. لابردنی چینەکانی ڕووی پێست هاندەری گەشەی پێستە و لە ئەنجامدا خانە نوێیەکان جێگەی خانە کۆن و تێکچووەکان دەگڕنەوە.
جۆرەکانی شێوازی قڵیشاندنی پێست چین؟
بەگشتی ٢ ڕێگا هەیە بۆ قڵیشاندنی پێست:
- قڵیشاندنی کیمیایی پێست بریتییە لە: قڵیشاندنی ڕووکەشی پێست، قڵیشاندنی مامناوەند و قڵیشاندنی قووڵ
- قڵیشاندنی فیزیکی پێست
جۆرەکانی قڵیشاندنی فیزیکی پێست چین؟
- قڵیشاندنی فیزیکی پێست بە مایکرۆدێرم ئهبریژێن (Microdermabrasion)
- قڵیشاندنی فیزیکی پێست بە دێرم ابریژێن (Dermabrasion)
- قڵیشاندنی فیزیکی پێست بە دێرما پلانینگ (Dermaplaning)
لە چ حاڵەتێکدا قڵیشاندنی فیزیکی پێست بە مایکرۆدێرمئەبریژێن (Microdermabrasion) بەکاردەهێنرێت؟
مایکرۆدێرمئەبریژێن بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی کۆمەڵێک کێشەی پێست، وەک:
- شۆینی برین
- بوونی چرچ و لۆچی لە پێستدا
- لابردنی شۆینی زیپکە کۆنەکان
- لابردنی ڕەش بوونی پێست
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە قڵیشاندنی پێست بە مایکرۆدێرم گونجاوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئەو کەسانەش کە پێستیان سەوزەیە.
دوای قڵیشاندنی فیزیکی پێست (Microdermabrasion) چ گۆڕانکارییەک ڕوودەدات؟
دوای ئەنجامدانی مایکرۆدێرمئابریژێن، خانە کۆن و تێکچووەکانی ڕووی پێست لەناو دەچن و خانە نوێ و تازەکان جێگەیان دەگرێتەوە. لە ئەنجامدا کێشەکانی پێست وەک چرچ و پەڵە و زیپکە تا ڕادەیەک باشتر دەبن و پێست گەشاوەتر و تازەتر و نەرمتر دەبێت.
جیاوازی نێوان مایکرۆدێرمئەبریژێن و دێرماپلانینگ (Dermaplaning) چییە؟
لە قڵیشاندنی فیزیکی پێست بە شێوازی مایکرۆدێرمئەبریژێن، چینی ڕووی پێستەکە بە بەکارهێنانی ئامێرێکی تایبەت لادەبردرێت. لەم شێوازەدا چینەکانی ناوەوەی ڕووی پێست لادەبردرێن و بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی کۆمەڵێک نەخۆشی. لە قڵیشاندنی فیزیکیدا بە بەکارهێنانی دێرما پلانینگ، چینەکانی ڕووی پێست بە بەکارهێنانی تیغی تایبەت لادەبردرێن. لەم شێوازەدا چینەکانی دەرەوەی ڕووی پێست لەناو دەچن.
جیاوازی نێوان مایکرۆدێرمئەبریژێن و دێرمئەبریژێن (Dermabrasion) چییە؟
لە قڵیشاندنی مایکرۆدێرمئەبریژێن چینەکانی دەرەوەی ڕووی پێست لادەبردرێن، بەڵام لە شێوازی دێرمئەبریژێن چینە قووڵ و ناوەوەی ڕووی پێست لادەبردرێن. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لایەبەرداری مایکرۆدێرمئەبریژێن زیاتر گونجاوە بۆ پێستی ڕەش.
چۆن قڵیشاندنی فیزیکی بە شێوازی مایکرۆدێرمئەبریژێن (Microdermabrasion) ئەنجام دەدرێت؟
ئەم شێوازە بە یارمەتی ئامێرێکی تایبەت ئەنجام دەدرێت کە بە خێرایی دەسوڕێتەوە و چینەکانی ڕووی پێست جیا دەکاتەوە. لەدەستدانی چینەکانی ڕووی پێست هاندەری گەشەی پێست و تازەیی پێستە.
کاریگەرییە لاوەکییەکانی قڵیشاندنی فیزیکی پێست (Microdermabrasion) چین؟
ئەنجامدانی قڵیشاندنی فیزیکی پێست (مایکرۆدێرمئەبریژێن) هیچ ئاڵۆزیەکی تایبەتی نییە. کاریگەرییە لاوەکییە دەگمەنەکانی ئەم ڕێگایە بریتین لە سووربوونەوە، ئاوسانی، هەوکردن، گۆڕینی ڕەنگی پێست و حەساسییەت.
وێنەکانی پێش و پاشی قڵیشاندنی پێست (مایکرۆدێرمئەبریژێن)
پەنجە بخەرە سەر تیرەکە و بە چەپ و ڕاستی ڕابکێشە
بۆ بینینی وێنەی پێش و دوای زیاتر پەیوەندیمان پێوە بکە
نرخی قڵیشاندنی پێست (مایکرۆدێرمئەبریژێن) لە ئێران (بۆ هەر ٣٠ خولەکێک)
قڵیشاندنی پێست (مایکرۆدێرمئەبریژێن)
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
قڵیشاندنی پێست (مایکرۆدێرمئەبریژێن)
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری قڵیشاندنی پێست (مایکرۆدێرمئەبریژێن):
Physical Skin Peeling with Microdermabrasion for Skin Exfoliation & Resurfacing، Microdermabrasion، قڵیشاندنی پێست، گەنجکردنەوەی پێست، مایکرۆدێرمئەبریژێن، تۆیکڵ لێکردنەوەی فیزیکی پێست، لایەبەرداری فیزیکی، مایکرۆدێرمئەبریژێن