مایکرۆنێدلینگ (دێرماپێن) بۆ گەنجکردنەوەی پێست لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی مایکرۆنێدلینگ پێست
مایکرۆنێدلینگ ڕێگەیەکی زۆر کاریگەرە بۆ گەنجکردنەوەی پێست. لەم شێوازەدا ژمارەیەکی زۆر لە دەرزی زۆر ورد برین لەسەر پێست دروست دەکەن. بە تێپەڕبوونی کات ئەم برینانە چاک دەبنەوە. مایکرۆنێدلینگ بەرهەمهێنانی کۆلاجینی پێست زیاد دەکات و پێست تازەتر دەکات. هەرچەند کە مایکرۆنێدلینگ دەرزی بچووک لەسەر پێست بەکاردەهێنێت، بەڵام ئازاری نییە.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی مایکرۆنێدلینگ پێست
بڕی مەترسییەکەی:
زۆر کەم
شێوازی چارەسەریهکه:
بێ نەشتەرگەری
شێوازی سڕکردن:
بێهۆشکردنی ناوچەیی
ماوەی ئهنجام:
٣٠ خولەک بۆ ١ کاتژمێر
مانەوەی نەخۆشخانە:
لە نووسینگەی پزیشک ئەنجام دەدرێت
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
ڕاستەوخۆ دوای چارەسەرکردن
ماوەی مانەوە لە ئێران:
١ بۆ ٣ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە مایکرۆنێدلینگ پێست
مایکرۆنێدلینگ (دێرماپێن) چییە؟
مایکرۆنێدلینگ یەکێکە لە چارەسەرە جوانکارییەکان و ڕێگەیەکی نوێیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی پێست و قژ. لەم ڕێگایەدا بە درووستکردنی برین لەسەر رووی پێست، کونیلە دروست دەبن کە گەیاندنی خوێن و گەیاندنی ئۆکسیژێن بۆ پێست خێراتر دەکەن.
جۆرەکانی شێوازەکانی گەنجکردنەوەی پێست چین؟
بۆ گەنجکردنەوەی پێست چەندین ڕێگەی جۆراوجۆر هەیە وەک:
- مایکرۆنێدلینگ بۆ گەنجکردنەوەی دەموچاو (Microneedling)
- مێزۆتراپی (Mesotherapy)
- مێزۆنێدلینگ (Meso Needling)
- لەیزەری جینێسیس (Genesis Laser)
- هایفو (HIFU)
- ئامێری RF فرەنکشنال
- لەیزەری ئەندۆلیفت (Endolift Laser)
- نەشتەرگەری لیفتی دەموچاو
لە چ حاڵەتێکدا دەتوانرێت مایکرۆنێدلینگ بەکاربهێنرێت؟
مایکرۆنێدلینگ بۆ چارەسەرکردنی کۆمەڵێک کێشەی پێست وەک: چارەسەرکردنی ئۆسکاری زیپکە (پەڵەی زیپکە)، چاککردنەوەی شۆینی سووتاوی لە سەر پێست، لابردنی ئێسترێچمارکی جەستە (هێڵەکانی کە بەهۆی دووگیانی، زیادبوون یان دابەزینی کێش درووست دەبن)، کەمکردنەوەی هەڵوەرینی قژ، لابردنی چرچی پێست و... بەکاردێت.
دوای مایکرۆنێدلنگ (دێرماپێن) چ گۆڕانکارییەک ڕوودەدات؟
دوای ئەنجامدانی مایکرۆنیدلینگ، خوێن و ئۆکسیژێن خێراتر بە پێست دەگەن و لە ئەنجامدا پێست تازەتر و گەنجتر دەردەکەوێت.
چ کەسانێک بۆ مایکرۆنێدلنگ گونجاون؟
- ئەو کەسانەی کە ئێسترێچمارکی جەستەیان هەیە (هێڵەکانی کە بەهۆی دووگیانی، دابەزین یان زیادبوونی کێش درووست دەبن)
- ئەو کەسانەی کە ئۆسکاری زیپکەیان هەیە (پەڵەی زیپکە)
- ئەو کەسانەی پێستیان شل بۆتەوە
- ئەو کەسانەی شۆینی سووتاوییان لە سەر پێست هەیە
- ئەو کەسانەی قژیان هەڵوەرین
ئایا مایکرۆنێدلینگ ئازاری هەیە؟
نەخێر، بەگشتی مایکرۆنێدلینگ ئازارێکی زۆر دروست ناکات، بۆیە بەرگەی دەگری. دەتوانرێت سڕکردن بۆ ئەو کەسانە بەکاربهێنرێت کە ئاستی لێبوردەیییان کەمە.
ئایا ئەو گۆڕانکاریانەی کە لە ئەنجامی مایکرۆنێدلینگ (دێرماپێن) ەوە ڕوودەدەن هەمیشەییین؟
نەخێر، مایکرۆنێدلینگ چارەسەرێکی کاتیە بۆ کێشەکانی پێست. بۆ ئەوەی باشترین ئەنجام لەم شێوازە بەدەست بهێنرێت، پێویستە بۆ ماوەیەکی ڕێکوپێک دووبارەی بکرێتەوە.
چۆن مایکرۆنێدلینگ (دێرماپێن) ئەنجام دەدرێت؟
لەم شێوازەدا ئامێرێکی بچووکی ئۆتۆماتیکی لەسەر ڕووی پێست دادەنرێت. ئەم ئامێرە کونیلە بچووکەکان لەسەر پێست دروست دەکات بە دروستکردنی برینی ڕووکار. ئەم برینە ڕووکارانە دەبێنە هۆی زیادبوونی گەرانی خوێن لە پێستدا و پێست هاندەدات بۆ چاککردنەوەی خۆی.
کاریگەری لاوەکی مایکرۆنێدلینگ (دێرماپێن) چین؟
بەگشتی مایکرۆنێدلینگ هیچ ئاڵۆزیەکی تایبەتی نییە. کاریگەری لاوەکی ئەم ڕێگایە بریتین لە ئازار و کەمێک خوێنبەربوون، سووربوونەوە و پێست پێستبوون.
وێنەکانی پێش و پاشی مایکرۆنێدلینگ پێست
پەنجە بخەرە سەر تیرەکە و بە چەپ و ڕاستی ڕابکێشە
بۆ بینینی وێنەی پێش و دوای زیاتر پەیوەندیمان پێوە بکە
نرخی مایکرۆنێدلینگ پێست لە ئێران (بۆ هەر دانیشتنێک)
مایکرۆنێدلینگ پێست
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
مایکرۆنێدلینگ پێست
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری مایکرۆنێدلینگ پێست:
Microneedling (Derampen) Treatment، دێرماپێن، قڵیشاندنی پێست، گەنجکردنەوەی پێست، لابردنی پەڵەی پێست، مایکرۆنێدلینگ، دێرماپێن