لێدانی ژێڵی گەنجکەرەوەی پرۆفیلۆ (Profhilo) لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی لێدانی ژێڵی پرۆفیلۆ
لەم شێوازەدا بۆ گەنجکردنەوەی پێست، بە لێدانی ژێڵی گەنجکەرەوەی پرۆفیلۆ ئەو ئەمینۆئەسیدانەی کە تێدایە دەدرێ بە پێستی دەموچاو و لە ئەنجامدا کۆلاژێنی پێست هاندەدرێت و ئاوگەیاندن بە پێست بەهێز دەبێت و کێشەکانی پیربوونی پێست چارەسەر دەکرێن.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی لێدانی ژێڵی پرۆفیلۆ
بڕی مەترسییەکەی:
زۆر کەم
شێوازی چارەسەریهکه:
بێ نەشتەرگەری
شێوازی سڕکردن:
بێهۆشکردنی ناوچەیی
ماوەی ئهنجام:
١٥ بۆ ٤٥ خولەک
مانەوەی نەخۆشخانە:
لە نووسینگەی پزیشک ئەنجام دەدرێت
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
ڕاستەوخۆ دوای چارەسەرکردن
ماوەی مانەوە لە ئێران:
١ بۆ ٣ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە لێدانی ژێڵی پرۆفیلۆ
ژێڵی گەنجکەرەوەی پرۆفیلۆ چییە؟
ژێڵی گەنجکەرەوەی پرۆفیلۆ، گیراوەیەکی دەوڵەمەندە بە پێکهاتەی سەرەکی بۆ جەوانی و گەنج کردنەوەی پێست، وەک ئەسید ئەمینەکان. هەروەها ئەم ژێڵە توانای ئاو گەیاندن بە پێستی هەیە کە دەبێتە هۆی تەر و تازە مانەوەی پێست.
لە چ حاڵەتێکدا ژێڵی گەنجکەرەوەی پرۆفیلۆ بەکاردەهێنرێت؟
لە حاڵەتەکانی وەک شلبوونەوەی پێستی دەموچاو، بەتایبەتی یەک سێیەمی خوارەوەی دەموچاو، لێدانی ژێڵی گەنجکەرەوەی پرۆفیلۆ بەکاردێت.
جۆرەکانی گەنجکردنەوەی پێست چین؟
بۆ گەنجکردنەوەی پێست چەندین ڕێگەی جۆراوجۆر هەیە وەک:
دوای بەکارهێنانی ژێڵی گەنجکەرەوەی پرۆفیلۆ چ گۆڕانکارییەک دەکرێت؟
دوای لێدانی ژێڵی پرۆفیلۆ، شلبوونەوە پێست لە بەین دەچێت. لە ئەنجامدا پێست پتەوتر دەبێت و جوانتر دەردەکەوێت. ئەم گۆڕانکارییە ئەرێنیانە دەبێتە هۆی زیادبوونی متمانە بەخۆبوون و باشترکردنی کوالیتی ژیانی مرۆڤ.
جیاوازی نێوان ژێڵی گەنجکەرەوەی پرۆفیلۆ و فیلەری پڕکردنەوە چرچو لۆچی چییە؟
فیلەر بە پڕکردنەوە، چرچ و لۆچەکان لادەبەن، بەڵام ژێڵی پرۆفیلۆ هاندەری گەشەی پێستە و توندی دەکات، بەمجۆرە پێست یەکسان دەبێت.
ژێڵی پرۆفیلۆ دەتوانرێت لە کام ناوچەی جەستەدا لێبدرێت؟
بەگشتی ژێڵی پرۆفیلۆ دەتوانرێت لە ناوچە جیاوازەکانی جەستەدا بە کار بێت، بەڵام باشترین ناوچە بۆ لێدان، یەک سێیەمی خوارەوەی دەموچاوە.
چۆن ژێڵی پرۆفیلۆ لێدەدرێت؟
لە پرۆسەی لێدانی ژێڵی پرۆفیلۆ لە شوێنی دڵخوازدا بە بەکارهێنانی دەرزییەکی تەنک لێدەدرێت.
کاریگەری لاوەکی ژێڵی گەنجکەرەوەی پرۆفیلۆ چین؟
- خورانی پێست
- حەساسیەت بە دەست لێدان
- سووربوونەوەی دەموچاو
- ئازارێکی سووک
- حەساسیەت بە ژێڵەکە
وێنەکانی پێش و پاشی لێدانی ژێڵی پرۆفیلۆ
پەنجە بخەرە سەر تیرەکە و بە چەپ و ڕاستی ڕابکێشە
بۆ بینینی وێنەی پێش و دوای زیاتر پەیوەندیمان پێوە بکە
نرخی لێدانی ژێڵی پرۆفیلۆ لە ئێران
لێدانی ژێڵی پرۆفیلۆ
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
لێدانی ژێڵی پرۆفیلۆ
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری لێدانی ژێڵی پرۆفیلۆ:
Anti-Aging & Skin Boosters Injection (Profhilo) for Facial Rejuvenation، گەنجکردنەوەی پێست، پرۆسێسەری جوانکاری پێست، پاراستنی پێست