نەشتەرگەری هیسترۆسکۆپی لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی نەشتەرگەری هیسترۆسکۆپی
نەشتەرگەری هیسترۆسکۆپی ڕێکارێکە بۆ لابردنی بارستەی منداڵدان لە خانماندا. لەم شێوازەدا پزیشکی نەشتەرگەری، هیسترۆسکۆپ (بۆرییەکی تەنک کە کامێرا و ڕووناکی تێدایە) لە ڕێگەی زێوە دەخاتە ناو منداڵدان و ئەو بارستانە ی کە دەبنە هۆی خوێنبەربوونی نائاسایی منداڵدان، لادەبات.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی نەشتەرگەری هیسترۆسکۆپی
ئاستی مەترسی:
زۆر کەم
شێوازی ئەنجامدانی:
کەمترین نەشتەرگەری
شێوازی بێهۆشکردن:
بێهۆشکردنی ناوچەیی
ماوهی ئەنجام:
۱٠ بۆ ۳٠ خولەک
مانەوە لە نەخۆشخانە:
٠ بۆ ١ ڕۆژ
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
ڕاستەوخۆ دوای چارەسەرکردن
مانەوە لە ئێران:
۳ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە نەشتەرگەری هیسترۆسکۆپی
هیسترۆسکۆپی چییە؟
هیسترۆسکۆپی ڕێکارێکە کە پزیشک پشکنینی بۆشایی ناو منداڵدان دەکات بە بەکارهێنانی هیسترۆسکۆپ (ئامێرێک کە کامێرا و ڕووناکی تێدایە). ئەگەر گۆڕانکاری لە ناو منداڵداندا بەدیکرا، ئەوا نمونەیان لێدەگیرێت (بایۆپسی).
لە چ بارودۆخێکدا پێویستە پشکنینی منداڵدان ئەنجام بدرێت؟
لە حاڵەتەکانی وەک خوێنبەربوونی نائاسایی لە ئافرەتان، خوێنبەربوون لە دوای سوڕی مانگانە، چەندین جار لەباربردنی منداڵ و نەزۆکی، هیسترۆسکۆپی دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی نەخۆشییەکان.
ئەگەر پشکنینی منداڵدان ئەنجام نەدرێت چی ڕوودەدات؟
هیسترۆسکۆپی ڕێکارێکە بۆ پشکنینی منداڵدان. ئەگەر ئەم کردارە لە کەسانێک کە پێویستییان پێی هەیە، ئەنجام نەدرێت، نەخۆشییەکانی منداڵدان دەستنیشان ناکرێن و چارەسەر ناکرێن.
چ نەخۆشییەک بە یارمەتی هیسترۆسکۆپی دەتوانرێت دەستنیشان بکرێت و چارەسەر بکرێت؟
لە نێو ئەم نەخۆشیانەدا دەتوانرێت ئاماژە بەم نەخۆشیانە بکرێت:
- میۆمی منداڵدان
- فیبرۆمی منداڵدان
- شێرپەنجەی منداڵدان
جۆرەکانی هیسترۆسکۆپی چین؟
- نەشتەرگەری هیسترۆسکۆپی
- هیسترۆسکۆپی دەستنیشانکردن
جیاوازی نێوان هیسترۆسکۆپی و هیسترۆسکۆپی تەشخیسی چییە؟
نەشتەرگەری هیسترۆسکۆپی ڕێگایەکە بۆ لابردنی بارستەی نائاسایی لە منداڵدان و ئەندامەکانی تەنیشتەوە، بەڵام هیسترۆسکۆپی تەشخیسی ڕێگەیەکە بۆ دەستنیشانکردنی کێشەکانی منداڵدان.
نەشتەرگەری هیسترۆسکۆپی چۆن ئەنجام دەدرێت؟
لەم شێوازەدا هیسترۆسکۆپ (ئامرازێکی بچووکە کە ڕووناکی و کامێرای تێدایە) لە ڕێگەی زێیەوە دەخرێتە ناوەوە و ئاراستەی منداڵدان دەکرێت. بە یارمەتی وێنەکانی هیسترۆسکۆپ، پزیشک دەتوانێت بە نەشتەرگەری بارستە یان گۆڕانکارییە نائاساییەکان لاببات.
ئاڵۆزییەکانی نەشتەرگەری چین؟
- خوێنبەربوون
- چلک
- ئازاری سک
وێنەکانی نەشتەرگەری هیسترۆسکۆپی
نرخی نەشتەرگەری هیسترۆسکۆپی لە ئێران
نەشتەرگەری هیسترۆسکۆپی
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
نەشتەرگەری هیسترۆسکۆپی
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری نەشتەرگەری هیسترۆسکۆپی:
Hysteroscopic Surgery، هیسترۆسکۆپی