لابردنی هێلکەدان بە نەشتەرگەری لاپارۆسکۆپی لە ئێران

ئەو بابەتەی کە دەتەوێت بدۆزەرەوە

زانیاری گشتی دەربارەی لاپارۆسکۆپی هێلکەدان

لە لابردنی هێلکەدان بە نەشتەرگەری لاپارۆسکۆپ، پزیشکی نەشتەرگەری، لاپارۆسکۆپ (بۆرییەکی تەنک کە ڕووناکی و کامێرای تێدایە) لە ڕێگەی کونێکی بچووکەوە دەخاتە ناو حەوزەوە. دوای ئەوەی وێنەی هێلکەدانەکان لەسەر مۆنیتەرەکە دەردەکەوتن، پزیشکی نەشتەرگەری هێلکەدانەکان دەپشکنێت و لایان دەبات.

چەند ئامۆژگاریەک

دەربارەی لاپارۆسکۆپی هێلکەدان

ئاستی مەترسی:

زۆر کەم

شێوازی ئەنجامدانی:

کەمترین نەشتەرگەری

شێوازی بێهۆشکردن:

بێهۆشکردنی گشتی

ماوه‌ی ئەنجام:

۱ بۆ ٢ کاتژمێر

مانەوە لە نەخۆشخانە:

۰ بۆ ١ رۆژ

گەڕانەوە بۆ سەر کار:

دوای ٢ بۆ ۴ هەفتە

مانەوە لە ئێران:

١۰ ڕۆژ

پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە لاپارۆسکۆپی هێلکەدان

نەشتەرگەری لابردنی هێلکەدان بە هۆکاری جیاواز ئەنجام دەدرێت وەکو:

  • شێرپەنجەی هێلکەدان
  • مەترسی زۆری تووشبوون بە شێرپەنجەی هێلکەدان لە داهاتوودا
  • کیسی گەورەی هێلکەدان
  • ئاوسان بوونی بۆر و هێلکەدان
  •  پێچی خواردنی هێلکەدان و نەگەیشتنی خوێن بەم شۆینە

لەو کەسانەی کە ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی هێلکەدانییان تێدا زۆرە، ئەگەر هێلکەدان دەربهێنرێت ئەگەری تووشبوونیان بەم شێرپەنجەیە لە داهاتوودا کەم دەبێتەوە. لەو کەسانەی کە تووشی شێرپەنجە بوون، ئەگەر نەشتەرگەری لابردنی هێلکەدان ئەنجام نەدرێت، شێرپەنجەکە بەرەوپێش دەچێت و لەوانەیە بۆ بەشەکانی تری لەش بڵاو بێتەوە.هەروەها ئەگەر هێلکەدانەکە پێچی خواردبوو و دەرنەهێنرێت، ئەگەری ئەوە هەیە کە تەواوی حەوز و سک تووشی چلک‎کردن و هەوکردن ببن.

دوای نەشتەرگەری بۆ دەرهێنانی هێلکەدان، شێرپەنجەکە کۆنتڕۆڵ دەکرێت. ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە لە کەسەکەدا کەم دەبێتەوە. هەروەها لابردنی هێلکەدان بەهۆی کیسەکەوە دەبێتە هۆی نەمانی نیشانەکانی کیسی هێلکەدان. ئەگەر بەهۆی پێچی خواردن، هێلکەدانەکە دەربهێنرێت، ئەوا ڕێگری لە چلک‎کردن دەکرێت لە سک و حەوزدا.

نەشتەرگەری دەرهێنانی هێلکەدان بە ٢ شێوە ئەنجام دەدرێت: 

لە دەرهێنانی هێلکەدان بە لاپارۆسکۆپی، قەبارەی برینەکان بچووکە و کاتی چاکبوونەوە دوای نەشتەرگەری خێراترە. لە لابردنی هێلکەدانەکان بە نەشتەرگەری کراوە، بڕینەکان گەورەتر دەبن و پشکنینی هێلکەدانەکان ووردتر دەبێت. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە بەپێی بارودۆخی نەخۆشەکە یەکێک لەم ٢ ڕێگایە بۆ لابردنی هێلکەدانەکان ئەنجام دەدرێت.

لەم شێوازەدا پزیشک بە دروستکردنی چەند کونێکی بچووک لە بەشی خوارەوەی سکدا دەچێتە ناو حەوزەوە. دوای چاودێریکردنی هێلکەدانەکان دەردەهێنێت.

  • خوێنبەربوون
  • ئازار
  • وەرەم
  • چلک
  • دواکەوتنی چاکبوونەوەی برینەکان
  • زیانگەیاندن بە ئەندامەکانی نزیک وەک ڕیخۆڵەکان و میزڵدان
  • ئاڵۆزییەکانی بە هۆی بێهۆشکردن

وێنەکانی لاپارۆسکۆپی هێلکەدان

نرخی لاپارۆسکۆپی هێلکەدان لە ئێران

لاپارۆسکۆپی هێلکەدان

لە شاری تاران
$ 1350 تێچووی کۆتایی و گرەنتی کراو
  •  
پارەدان بە یەکجار

خزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە

لاپارۆسکۆپی هێلکەدان

لە ئێران
$ 1000 بۆ 2000 تێچووی نزیکەیی
  •  
پارەدان بەپێی بەکاربردن

هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر

بەڕێوەبەرانی پزیشک

کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت

گروپێکی پرۆفیشناڵ

کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.

باشترین پزیشکان

ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.

نرخێکی زۆرگونجاوە

ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.

پشتیوانی هەمیشەیی

دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.

ناوەکانی تری لاپارۆسکۆپی هێلکەدان:

Ovarian Removal by Laparoscopic Surgery، لاپارۆسکۆپی، نەشتەرگەری هێلکەدان، نەشتەرگەری لابردنی هێلکەدان بە لاپارۆسکۆپی، نەشتەرگەری شێرپەنجەی هێلکەدان، نەشتەرگەری

Scroll to Top