لابردنی کیسی هێلکەدان بە نەشتەرگەری کراوە لە ئێران

ئەو بابەتەی کە دەتەوێت بدۆزەرەوە

زانیاری گشتی دەربارەی نەشتەرگەری کیسی هێلکەدان

لابردنی کیسی هێلکەدان بە نەشتەرگەری کراوە ڕێگایەکە بۆ چارەسەرکردنی کیسی هێلکەدانی گەورە و گوماناوی. لەم شێوازەدا پزیشکی نەشتەرگەری بە بڕینی بەشی خوارەوەی سک (لاپارۆتۆمی) دەگاتە هێلکەدانەکان و کیسەکان لادەبات.

چەند ئامۆژگاریەک

دەربارەی نەشتەرگەری کیسی هێلکەدان

ئاستی مەترسی:

کەم

شێوازی ئەنجامدانی:

نەشتەرگەری

شێوازی بێهۆشکردن:

بێهۆشکردنی گشتی

ماوه‌ی ئەنجام:

۱ بۆ ۲ کاتژمێر

مانەوە لە نەخۆشخانە:

۲ بۆ ۴ رۆژ

گەڕانەوە بۆ سەر کار:

دوای ۶ بۆ ۸ هەفتە

مانەوە لە ئێران:

١۴ ڕۆژ

پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە نەشتەرگەری کیسی هێلکەدان

باوترین هۆکاری کیسی هێلکەدان تێکچوونی هۆرمۆنەکانە.

کیسی هێلکەدان، ئەگەر چارەسەر نەکرێت، دەبێتە هۆی خوێنبەربوون و چلک‎کردن لە جەستەدا. ئەو کیسانەی هێلکەدان کە قەبارەیان گەورەترە، ئەگەر ببزۆێنەوە، دەتوانن ببنە هۆی پێچ خواردنی هێلکەدان و نەگەیشتنی خوێن بۆ ئەم شۆینە. ئەگەر کیسەکە دەرنەهێنرێت و پشکنینی بۆ نەکرێت، ناتوانین کە دڵنیا بین لە سروشتی بوون یان شێرپەنجەیی بۆۆنی هێلکەدان.

دوای نەشتەرگەری لابردنی کیسەکە، دڵنیا دەبین لە سروشتی بوون یان شێرپەنجەیی بۆۆنی هێلکەدان، دوواتر ئازاری سک و حەوز کە بەهۆی کیسەکەوە دروست دەبێت نامێنێت. هەروەها ئەگەری زیانگەیاندن بە هێلکەدان بەهۆی بزووتنەوەی کیسەکەوە کەم دەبێتەوە.

بەڵێ، ئەگەر تەنها کیسەکە دەربهێنرێت و هێلکەدانەکە بمێنێتەوە، ئەگەری دووگیانبوون هەیە لە داهاتوودا (دوای چەند مانگێک لە نەشتەرگەری).

لە زۆربەی حاڵەتەکاندا کیسی هێلکەدان بە لابردنی کیسەکە چارەسەر دەکرێت. چارەسەری کیسی هێلکەدان بە دوو جۆری نەشتەرگەری کراوە و نەشتەرگەری لاپارۆسکۆپی کیسی هێلکەدان ئەنجام دەدرێت.

لە نەشتەرگەری کراوەدا بڕینێکی تاڕادەیەک گەورە دەکرێت بۆ لابردنی کیسەکە و پشکنینی هێلکەدانەکە بە ووردیتر دەکرێت. لە نەشتەرگەری لاپارۆسکۆپیدا قەبارەی بڕینەکان بچووکترە و ماوەی چاکبوونەوە دوای نەشتەرگەرییەکە کورتترە. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە بەپێی بارودۆخی نەخۆشەکە و قەبارە و شوێنی کیسەکە، یەکێک لەم دوو ڕێگایە هەڵدەبژێردرێت بۆ لابردنی کیسی هێلکەدان.

لەم شێوازەدا پزیشک بە بڕینێک لە بەشی خوارەوەی سکدا دەگاتە بۆشایی حەوز. پاشان پشکنینی هێلکەدانەکان دەکات و کیسەکان لادەبات.

  • خوێنبەربوون
  • ئازار
  • وەرەم
  • چلک
  • دواکەوتنی چاکبوونەوەی برینەکان
  • زیانگەیاندن بە ئەندامەکانی نزیک وەک ڕیخۆڵەکان و میزڵدان
  • ئاڵۆزییەکانی بە هۆی بێهۆشکردن

وێنەکانی نەشتەرگەری کیسی هێلکەدان

نرخی نەشتەرگەری کیسی هێلکەدان لە ئێران

نەشتەرگەری کیسی هێلکەدان

لە شاری تاران
$ 1250 تێچووی کۆتایی و گرەنتی کراو
  •  
پارەدان بە یەکجار

خزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە

نەشتەرگەری کیسی هێلکەدان

لە ئێران
$ 500 بۆ 1500 تێچووی نزیکەیی
  •  
پارەدان بەپێی بەکاربردن

هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر

بەڕێوەبەرانی پزیشک

کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت

گروپێکی پرۆفیشناڵ

کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.

باشترین پزیشکان

ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.

نرخێکی زۆرگونجاوە

ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.

پشتیوانی هەمیشەیی

دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.

ناوەکانی تری نەشتەرگەری کیسی هێلکەدان:

Ovarian Cyst Removal with Open Surgery، نەشتەرگەری لابردنی کیسی هێلکەدان، نەشتەرگەری لابردنی کیسی هێلکەدان، لاپارۆتۆمی، نەشتەرگەری ئافرەتان، نەشتەرگەری

Scroll to Top