دەرهێنانی منداڵدان بە نەشتەرگەری کراوە لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی دەرهێنانی منداڵدان بە نەشتەرگەری کراوە
لە نەشتەرگەری کراوەی هیسترێکتۆمی (دەرهێنانی منداڵدان)، پزیشک بە بڕینی بەشی خوارەوەی سک (لاپارۆتۆمی) دەگاتە بۆشایی حەوز. پاشان بەشێک لە منداڵدان یان هەمووی دەردەهێنێت و سک دەدوریتەوە.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی دەرهێنانی منداڵدان بە نەشتەرگەری کراوە
ئاستی مەترسی:
کەم
شێوازی ئەنجامدانی:
نەشتەرگەری
شێوازی بێهۆشکردن:
بێهۆشکردنی گشتی
ماوهی ئەنجام:
۱ بۆ ۳ کاتژمێر
مانەوە لە نەخۆشخانە:
۳ بۆ ۵ رۆژ
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
دوای ۶ بۆ ۸ هەفتە
مانەوە لە ئێران:
١۴ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە دەرهێنانی منداڵدان بە نەشتەرگەری کراوە
لە کێدا پێویستە نەشتەرگەری دەرهێنانی منداڵدان (هیسترێکتۆمی) ئەنجام بدرێت؟
- ئەو کەسانەی کە سوڕی مانگانەیان لەگەڵ خوێنبەربوونێکی زۆرە بەهۆی فیبرۆمی منداڵدان
- ئەو نەخۆشانەی کە منداڵدانیان داکەوتووە
- ئەو نەخۆشانەی شێرپەنجەی منداڵدان و ملی ڕەحمیان هەیە
- ئەو نەخۆشانەی شێرپەنجەی هێلکەدانیان هەیە
- بوونی ئازاری حەوز بەهۆی هەوکردن و فیبرٶم
ئەگەر نەشتەرگەری لابردنی منداڵدان ئەنجام نەدرێت، چی روودەدات؟
منداڵدان کاتێک لادەبردرێت کە بوونی زیانی بۆ تەندروستی هەبێت. لەو نەخۆشانەی کە کێشەی توندی منداڵدانیان هەیە، دەرنەهێنانی منداڵدان دەبێتە هۆی ئاڵۆزییەکانی وەک خوێنبەربوونی زۆر، بلۆکبوونی منداڵدان، پێشکەوتنی شێرپەنجە و بڵاوبوونەوەی بارستە بۆ بەشەکانی تری لەش و ...
دوای نەشتەرگەری هیسترێکتۆمی چ گۆڕانکارییەک ڕوودەدات؟
دوای نەشتەرگەرییەکە نیشانەکانی پەیوەست بە نەخۆشییەکە نامێنن. بۆ نموونە خوێنبەربوونی توند دەوەستێت و بارستەی شێرپەنجەیی لادەبرێت و ئەگەری بڵاوبوونەوەی شێرپەنجە کەم دەبێتەوە.
ئایا نەشتەرگەری دەرهێنانی منداڵدان (هیسترێکتۆمی) دەتوانێت ببێتە هۆی گۆڕانکاری لە ڕوالەتدا؟
دوای نەشتەرگەری دەرهێنانی منداڵدان، خوێنبەربوونی مانگانە دەوەستێت. ئەگەر لە کاتی نەشتەرگەریدا ئەو خوێنبەرانەی کە دەگەن بە هێلکەدان ببڕدرێن یان بگیرێن، نیشانەکانی یائیسەگی وەک لەناکاو گەرمبوونی جەستە ڕوودەدات، جگە لەوانە، هیچ گۆڕانکارییەکی تایبەت لە ڕواڵەتدا ڕوونادات.
ئایا دەکرێت دوای نەشتەرگەری دەرهێنانی منداڵدان دووگیان بێت؟
بەگشتی ٢ ڕێگا هەیە بۆ منداڵبوون دوای نەشتەرگەری منداڵدان:
- دووگیانی دوای چاندنی منداڵدان
- دووگیانی بە منداڵبوون بە جێگرەوە
جۆرەکانی دەرهێنانی منداڵدان (هیسترێکتۆمی) چین؟
بەگشتی ٣ ڕێگا هەیە بۆ لابردنی منداڵدان:
- دەرهێنانی منداڵدان بە نەشتەرگەری کراوە
- دەرهێنانی منداڵدان بە نەشتەرگەری لاپارۆسکۆپی
- دەرهێنانی منداڵدان لە ڕێگەی زێیەوە
جیاوازی نێوان نەشتەرگەری کراوە و نەشتەرگەری لاپارۆسکۆپی و نەشتەرگەری زێ چییە؟
لە دەرهێنانی منداڵدان بە شێوازی نەشتەرگەری کراوە، برینی نەشتەرگەری گەورەترە و گەیشتن بە ناوچەی حەوز باشترە. لە دەرهێنانی منداڵدان بە نەشتەرگەری لاپارۆسکۆپی، برینەکان بچووکتر دەبن و ماوەی چاکبوونەوە خێراتر دەبێت. لە دەرهێنانی منداڵدان بە نەشتەرگەری زێ، نەشتەرگەرییەکە لە ڕێگەی کەناڵی زێیەوە ئەنجام دەدرێت. بەپێی بارودۆخی نەخۆشەکە و جۆری کێشەکانی منداڵدان، پزیشک یەکێک لەم ٣ ڕێگایە بۆ چارەسەرکردن هەڵدەبژێرێت.
دەرهێنانی منداڵدان (هیسترێکتۆمی) چۆن بە نەشتەرگەری کراوە ئەنجام دەدرێت؟
دەرهێنانی منداڵدان لە ڕێگەی نەشتەرگەری کراوە، پزیشکی نەشتەرگەری بە بڕینی پێستی خوارەوەی سک دەچێتە ناو حەوزەوە و منداڵدان دەردەهێنێت.
ئاڵۆزییەکانی لابردنی منداڵدان (هیسترێکتۆمی) بە نەشتەرگەری کراوە چین؟
- خوێنبەربوون
- چلککردن
- خوێن مەین
- دواکەوتنی چاکبوونەوەی برینەکان
- زییان به میزڵدان
- لەکارکەوتنی هێلکەدان
- ئاڵۆزییەکانی پەیوەست بە بێهۆشکردن
وێنەکانی دەرهێنانی منداڵدان بە نەشتەرگەری کراوە
نرخی دەرهێنانی منداڵدان بە نەشتەرگەری کراوە لە ئێران
دەرهێنانی منداڵدان بە نەشتەرگەری کراوە
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
دەرهێنانی منداڵدان بە نەشتەرگەری کراوە
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری دەرهێنانی منداڵدان بە نەشتەرگەری کراوە:
Hysterectomy (Uterus Removal Surgery) by Open Surgery، نەشتەرگەری لابردنی منداڵدان، نەشتەرگەری ئافرەتان، چارەسەری نەخۆشییەکانی منداڵدان، نەشتەرگەری، هیسترێکتۆمی