کونکردنی هێلکەدان بە نەشتەرگەری لاپارۆسکۆپی لە ئێران

ئەو بابەتەی کە دەتەوێت بدۆزەرەوە

زانیاری گشتی دەربارەی کونکردنی هێلکەدان بە لاپارۆسکۆپی

لە نەشتەرگەری لاپارۆسکۆپی هێلکەداندا، کونێکی بچووک لە دیواری سکدا دروست دەکرێت و لاپارۆسکۆپ (لولێکی تەنک کە ڕووناکی و کامێرای لەسەرە) دەخرێتە ناو حەوزەوە. دوای ئەوەی وێنەی ڕوونی لاپارۆسکۆپی هێلکەدانەکان بەدەست هات، پزیشکی نەشتەرگەری چه‎ند کونی بچووک لە هێلکەدانەکاندا دروست دەکات بۆ ئەوەی ڕێگە بدات تا هێلکەکان ئازاد بن. 

چەند ئامۆژگاریەک

دەربارەی کونکردنی هێلکەدان بە لاپارۆسکۆپی

ئاستی مەترسی:

زۆر کەم

شێوازی ئەنجامدانی:

کەمترین نەشتەرگەری

شێوازی بێهۆشکردن:

بێهۆشکردنی گشتی

ماوه‌ی ئەنجام:

۱ بۆ ٢ کاتژمێر

مانەوە لە نەخۆشخانە:

۰ بۆ ١ رۆژ

گەڕانەوە بۆ سەر کار:

دوای ۱ بۆ ۲ هەفتە

مانەوە لە ئێران:

١٠ ڕۆژ

پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە کونکردنی هێلکەدان بە لاپارۆسکۆپی

ئەم شێوازە چارەسەرە بۆ ئەو خانمانە بەکاردێت کە کیسی هێلکەدانیان هەیە.

لەو کەسانەی کە کیسی هێلکەدانیان هەیە، بە سەختی هێلکەیان لە هێلکەدانەوە دەردەچێت. ئەگەر کونکردنی هێلکەدان لەم کەسانەدا ئەنجام نەدرێت، سوڕی مانگانە بە شێوەیەکی ناڕێک بەردەوام دەبێت و دەبێتە هۆی نەزۆکی.

دوای کونکردنی هێلکەدانەکە، هێلکەکان بە ئاسانی دەردەچن. دوای ئەم شێوازە سوڕی مانگانە ڕێکوپێک دەبێت و ئەگەری دووگیانی زیاتر دەبێت.

هەندێک دەرمان وەک کلۆمیفین، مەتفۆرمین و …، بۆ چارەسەرکردنی هێلکەدانی پۆلیکیستدک و هاندانی هێلکەدانان بە شێوەیەکی ڕێکوپێک لە خانماندا بەکاردەهێنرێن. ئەگەر خواردنی دەرمان نیشانەکان و هێلکەدانانی باشتر نەکات، ئەوا بژاردەی داهاتوو نەشتەرگەری کونکردنی هێلکەدانە.

لێکۆلینەوەکان دەریانخستووە زیاتر لە نیوەی ئەو نەخۆشانەی نەشتەرگەری کونکردنی هێلکەدانیان بۆ دەکرێت لە ماوەی ساڵێکدا دووگیان دەبن.

لەم شێوازەدا پزیشک بە دروستکردنی چەند کونێک لە بەشی خوارەوەی سکدا دەگاتە بۆشایی حەوز. پاشان هێلکەدانەکان دەناسێتەوە و کونیان دەکات. لە ئەنجامی ئەم ڕێکارە نیشانەکانی نەخۆشییەکە کەم دەبنەوە و دەتوانن هەموو مانگێک هێلکە دەربکەن.

  • خوێنبەربوون
  • چلککردن
  • خوێن مەین
  • دواکەوتنی چاکبوونەوەی برینەکان
  • زیان گەیاندن بە میزڵدان
  • ئاڵۆزییەکانی بەهۆی بێهۆشکردنەوە

وێنەکانی کونکردنی هێلکەدان بە لاپارۆسکۆپی

نرخی کونکردنی هێلکەدان بە لاپارۆسکۆپی لە ئێران

کونکردنی هێلکەدان بە لاپارۆسکۆپی

لە شاری تاران
$ 850 تێچووی کۆتایی و گرەنتی کراو
  •  
پارەدان بە یەکجار

خزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە

کونکردنی هێلکەدان بە لاپارۆسکۆپی

لە ئێران
$ 500 بۆ 1500 تێچووی نزیکەیی
  •  
پارەدان بەپێی بەکاربردن

هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر

بەڕێوەبەرانی پزیشک

کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت

گروپێکی پرۆفیشناڵ

کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.

باشترین پزیشکان

ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.

نرخێکی زۆرگونجاوە

ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.

پشتیوانی هەمیشەیی

دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.

ناوەکانی تری کونکردنی هێلکەدان بە لاپارۆسکۆپی:

Ovary Drilling by Laparoscopic Surgery، کونکردنی هێلکەدان بە لاپارۆسکۆپی، چارەسەری PCO، چارەسەری هێلکەدانی پۆلیکیستی، نەشتەرگەری PCO، چارەسەری نەزۆکی، لاپارۆسکۆپی، نەشتەرگەری، کونکردنی هێلکەدان بە نەشتەرگەری

Scroll to Top