چارەسەری نەزۆکی بە هێلکەی بەخشەر لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی هێلکەی بەخشەر
دووگیانی بە هێلکەی بەخشەر شێوازێکە بۆ چارەسەری نەزۆکی. ئەو ژنانەی کە بەهەر هۆکارێک بێت توانای بەرهەمهێنانی هێلکەی تەندروستییان نییە، بەم شێوەیە دەتوانن دووگیان بن و منداڵیان هەبێت. لە دووگیانیدا بە هێلکەی بەخشەر، ئەو هێلکەیەی کە لە کەسێکی ترەوە بەخشراوە لا تاقیگە (IVF) لەگەڵ سپێرم جووت دەکرێت و دەگوازرێتەوە بۆ منداڵدانی دایک.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی هێلکەی بەخشەر
ئاستی مەترسی:
زۆر کەم
شێوازی ئەنجامدانی:
کەمترین نەشتەرگەری
شێوازی بێهۆشکردن:
بێهۆشکردنی ناوچەیی
ماوهی ئەنجام:
۱ بۆ ٢ کاتژمێر
مانەوە لە نەخۆشخانە:
لە نووسینگەی پزیشک ئەنجام دەدرێت
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
هەمان رۆژ
مانەوە لە ئێران:
۳٠ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە هێلکەی بەخشەر
نەزۆکی بە هێلکەی بەخشراو لە کێدا چارەسەر دەکرێت؟
ئەو خانمانەی کە بەهەر هۆکارێک ناتوانن هێلکەی تەندروست بەرهەم بهێنن دەتوانن لەڕێگەی هێلکەی بەخشەراو منداڵیان ببێت.
ڕێگا جیاوازەکان بۆ چارەسەری نەزۆکی چین؟
ئەمانەی خوارەوە لە باوترین ڕێگاکانی چارەسەری نەزۆکیین:
- هێلکەی بەخشەر
- فریز کردنی هێلکە
- کۆرپەلەی بەخشەر
- ئای وی ئێف (IVF)
- ئای سی ئێس ئای (ICSI)
- ئای ئێم ئێس ئای (IMSI)
- ئای یو ئای (IUI)
- ئای وە ئێم (IVM)
- تۆوی بەخشەر
- منداڵدانی جێگیرەوە
- گیفت و زیفت (GIFT & ZIFT)
- چارەسەرکردنی نەزۆکی بە دەرهێنانی سپێرم لە کۆئەندامی بەیزە (TESE)
- چارەسەرکردنی نەزۆکی بە هەلگرتنی سپێرم لە کۆئەندامی بەیزە (TESA)
- چارەسەرکردنی نەزۆکی بە دەرهێنانی سپێرمی ئێپیدیدیمیس لە ڕێگەی پێستەوە (PESA)
- چارەسەرکردنی نەزۆکی بە دەرهێنانی سپێرمی میکرۆئێپیدیدیمیس (MESA)
- چارەسەرکردنی نەزۆکی بە دەرهێنانی میکرۆسکۆپی سپێرم لە کۆئەندامی بەیزە (micro TESE)
- چارەسەرکردنی نەزۆکی بە پێچەوانەکردنەوەی ڤازێکتومی
شانسی دووگیانی بە هێلکەیەکی بەخشراو چەندە؟
- ئەگەری پیتاندنی هێلکەی بەخشەر و بەرهەمهێنانی کۆرپەلە کە بە باشی گەشە بکات نزیکەی ٨٠ لە سەد دایە
- ئەگەری چاندنی کۆرپەلە هاسلەکان بە شێوەیەکی دروست لە منداڵدان ٧٥ بۆ ٨٥ لە سەد دایە
- ئەگەری دووگیانی سەرکەوتوو ٥٥ بۆ ٦٥ لە نێوان لەسەد دایە
تەمەنی بەخشەری هێلکە چەند بێت؟
باشترین تەمەن بۆ بەخشەری هێلکە لە نێوان ٢١ بۆ ٣٠ ساڵ دایە.
ئایا لە چارەسەرکردنی نەزۆکی بە بەخشینی هێلکە منداڵەکە هاوشێوەی دایک و باوکی دەبێت ؟
لەم شێوازەدا منداڵ لە دایک ناچێت، بەڵام لەبەر ئەوەی سپێرمەکەی باوک تێکەڵ بە هێلکە بووە، ئەگەری لێکچوون لە نێوان باوک و منداڵەکەدا هەیە.
ئایا منداڵێک کە لە هێلکەیەکی بەخشراوەوە لەدایک دەبێت، دەتوانێت نەخۆشی بۆماوەیی هەبێت؟
بەشێوەیەکی گشتی لەبەرئەوەی هێلکە بەخشراوەکان لە گەنجانەوە وەردەگیرێن، ئەگەری ئاڵۆزییەکانی وەک نەخۆشی بۆماوەیی و لەباربردنی منداڵ تاڕادەیەک کەمترە.
چۆن نەزۆکی بە هێلکەی بەخشراو چارەسەر دەکرێت؟
لەم شێوازەدا هێلکەی بەخشەر لەگەڵ سپێرمەکانی پیاو تێکەڵ دەکرێت و دەگوازرێتەوە بۆ منداڵدانی دایک. تێکەڵکردنی سپێرم و هێلکە لە تاقیگە و زۆرجاریش بە شێوازی IVF ئەنجام دەدرێت.
ئاڵۆزییەکانی چارەسەری نەزۆکی بە هێلکەیەکی بەخشراو چین؟
- خوێنبەربوون
- لەبارچوون
- دووگیانی دەرەوەی منداڵدان
- تێکچوونەکانی پەیوەست بە منداڵدان و پەردەی کۆرپەلە
وێنەکانی هێلکەی بەخشەر
نرخی هێلکەی بەخشەر لە ئێران
هێلکەی بەخشەر
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
هێلکەی بەخشەر
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری هێلکەی بەخشەر:
Infertility Treatment with Donor Eggs، بەخشینی هێلکە، چارەسەری نەزۆکی، IVF