چارەسەرکردنی نەزۆکی بە کۆرپەلەی بەخشراو لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی کۆرپەلەی بەخشراو
ئەو ژن و مێردانەی کە بە هەر هۆکارێک بێت نەزۆک دەبن، دەتوانن بە وەرگرتنی کۆرپەلەی بەخشراو منداڵیان هەبێت. لە دووگیانی بە کۆرپەلەی بەخشراو، کۆرپەلەێەک کە پێشتر فریز بووە دەگوازرێتەوە بۆ منداڵدانی دایک و بەم شێوەیە دووگیانی ڕوودەدات.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی کۆرپەلەی بەخشراو
ئاستی مەترسی:
زۆر کەم
شێوازی ئەنجامدانی:
کەمترین نەشتەرگەری
شێوازی بێهۆشکردن:
بێهۆشکردنی ناوچەیی
ماوهی ئەنجام:
۱ بۆ ٢ کاتژمێر
مانەوە لە نەخۆشخانە:
لە نووسینگەی پزیشک ئەنجام دەدرێت
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
دوای ٢ بۆ ٣ هەفتە
مانەوە لە ئێران:
۳٠ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە کۆرپەلەی بەخشراو
نەزۆکی لە کێدا بە کۆرپەلەی بەخشراو چارەسەر دەکرێت؟
کاتێک هەردوو ژن و پیاو نەزۆک دەبن، دەتوانن بە بەکارهێنانی ئەم شێوازە منداڵیان ببێت.
ڕێگا جیاوازەکان بۆ چارەسەری نەزۆکی چین؟
ئەمانەی خوارەوە لە باوترین ڕێگاکانی چارەسەری نەزۆکیین:
- کۆرپەلەی بەخشەر
- هێلکەی بەخشەر
- فریز کردنی هێلکە
- ئای وی ئێف (IVF)
- ئای سی ئێس ئای (ICSI)
- ئای ئێم ئێس ئای (IMSI)
- ئای یو ئای (IUI)
- ئای وە ئێم (IVM)
- تۆوی بەخشەر
- منداڵدانی جێگیرەوە
- گیفت و زیفت (GIFT & ZIFT)
- چارەسەرکردنی نەزۆکی بە دەرهێنانی سپێرم لە کۆئەندامی بەیزە (TESE)
- چارەسەرکردنی نەزۆکی بە هەلگرتنی سپێرم لە کۆئەندامی بەیزە (TESA)
- چارەسەرکردنی نەزۆکی بە دەرهێنانی سپێرمی ئێپیدیدیمیس لە ڕێگەی پێستەوە (PESA)
- چارەسەرکردنی نەزۆکی بە دەرهێنانی سپێرمی میکرۆئێپیدیدیمیس (MESA)
- چارەسەرکردنی نەزۆکی بە دەرهێنانی میکرۆسکۆپی سپێرم لە کۆئەندامی بەیزە (micro TESE)
- چارەسەرکردنی نەزۆکی بە پێچەوانەکردنەوەی ڤازێکتومی
شانسی دووگیانی بەکۆرپەلەی بەخشراو چەندە؟
ئەگەری دووگیانی سەرکەوتوو بە کۆرپەلەی بەخشراو نزیکەی٤٥ لە سەد دایە.
بەخشەری کۆرپەلە دەبێت تەمەنی چەند بێت؟
باشترین تەمەن بۆ بەخشەرانی کۆرپەلە لە نێوان ٢١ بۆ ٣٠ ساڵ دایە.
ئایا منداڵەکە لە چارەسەرکردنی نەزۆکیدا بە کۆرپەلەی بەخشراو هاوشێوەی دایک و باوک دەبێت؟
چونکە لەم شێوازەدا کۆرپەلە لە ژن و مێردێکی ترە، منداڵەکە هاوشێوەی دایک و باوک نابێت.
ئایا منداڵێک کە لە کۆرپەلەی بەخشراوەوە لەدایک دەبێت، ئەگەری تووش بوون بە نەخۆشی بۆماوەیی هەیە؟
بەگشتی لەبەر ئەوەی کە کۆرپەلەی بەخشراوەکان لە گەنجانەوە وەردەگیرێن، ئەگەری ئاڵۆزییەکانی وەک نەخۆشی بۆماوەیی و لەباربردنی منداڵ تاڕادەیەک کەمترە.
چۆن نەزۆکی بە کۆرپەلەی بەخشراو چارەسەر دەکرێت؟
لەم شێوازەدا کۆرپەلەکان فریز دەکرن و لە تاقیگەدا رایان دەگرن و لە کاتی پێوەست دەگوازرێنەوە بۆ سکی دایک. ئەم کۆرپەلە لە هاوسەرانێک وەرگیراون کە پێشتر چارەسەری نەزۆکی خۆیان کردووە و کۆرپەلەی زیادەیان هەبووە.
ئاڵۆزییەکانی دووگیانی بە کۆرپەلەی بەخشراو چین؟
- خوێنبەربوون
- لەبارچوون
- دووگیان بوون لە دەرەوەی منداڵدان
- تێکچوونەکانی پەیوەست بە منداڵدان و پەردەی کۆرپەلە
وێنەکانی کۆرپەلەی بەخشراو
نرخی کۆرپەلەی بەخشراو لە ئێران
کۆرپەلەی بەخشراو
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
کۆرپەلەی بەخشراو
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری کۆرپەلەی بەخشراو:
Infertility Treatment with Donated embryos، وەرگرتنی کۆرپەلە، بەخشینی کۆرپەلە، چارەسەری نەزۆکی، IVF