چارەسەرکردنی نەزۆکی بە دەرهێنانی میکرۆسکۆپی سپێرم لە کۆئەندامی بەیزە (micro TESE) لە ئێران

ئەو بابەتەی کە دەتەوێت بدۆزەرەوە

زانیاری گشتی دەربارەی چارەسەرکردنی نەزۆکی بە micro TESE

دەرهێنانی میکرۆسکۆپی سپێرم لە کۆئەندامی بەیزە (micro TESE)، بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی نەزۆکی لەو پیاوانەی کە مەنییان سپێرمی تەندروست لە خۆناگرێت. لەم شێوازەدا پزیشکی نەشتەرگەری لە ژێر میکرۆسکۆپدا بە دروستکردنی بڕینێک لە سەر کۆئەندامی بەیزە، بۆری تەندروست دەردەهێنێت کە سپێرمیان تێدایە. دوای ئامادەکردنی نمونەکە، سپێرمی تەندروست بە هێلکەکە دەپیتێنرێت و پاشان دەگوازرێتەوە بۆ ناو سکی دایک.

چەند ئامۆژگاریەک

دەربارەی چارەسەرکردنی نەزۆکی بە micro TESE

ئاستی مەترسی:

زۆر کەم

شێوازی ئەنجامدانی:

کەمترین نەشتەرگەری

شێوازی بێهۆشکردن:

بێهۆشکردنی گشتی

ماوه‌ی ئەنجام:

٣٠ خولەک بۆ ١ کاتژمێر

مانەوە لە نەخۆشخانە:

۰ بۆ ١ رۆژ

گەڕانەوە بۆ سەر کار:

دوای ۱ بۆ ۲ هەفتە

مانەوە لە ئێران:

۳٠ ڕۆژ

پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە چارەسەرکردنی نەزۆکی بە micro TESE

ئەم ڕێگایە بۆ چارەسەری نەزۆکی لەو پیاوانەدا بەکاردێت کە توانای ڕژانیان نییە یان مەنییان کەمی سپێرم هەیە.

ئەگەری دووگیانی سەرکەوتوو بە شێوازی (micro TESE) نزیکەی ٦٠ لە سەد دایە .

بەگشتی ٢ ڕێگا هەیە بۆ دەرهێنانی سپێرم لە کۆئەندامی زاوزێ کە بریتین لە:

هیچ پەیوەندییەک لە نێوان دەرهێنانی سپێرم بە ووردبینی لە کۆئەندامی زاوزێ (micro TESE) و نەخۆشییە بۆماوەییەکانی کۆرپەلەدا نییە. هۆکارێکی گرنگ کە پەیوەندی بە لەباربردن و کێشە بۆماوەییەکانەوە هەیە، تەمەنی دایک و باوکە، بەتایبەت تەمەنی ژنەکە لە کاتی دووگیانیدا.

لە چارەسەری نەزۆکی بە دەرهێنانی مایکرۆسکۆپی سپێرم لە کۆئەندامی بەیزە (micro TESE)، پزیشک ئەو بۆریانەی سپێرمیان تێدایە دەناسێتەوە و لایان دەبات بە بڕینی مایکرۆسکۆپی لە کۆئەندامی بەیزە دا. پاشان سپێرمە خوازراوەکە لەگەڵ هێلکەدا پیتێن دەکرێت و دەگوازرێتەوە بۆ منداڵدانی دایکەکە.

ئەم پرۆسەیە لە ژێر بێهۆشکردندا ئەنجام دەدرێت. بۆیە لە کاتی نەشتەرگەریەکەدا هەست بە هیچ ئازارێک ناکەیت. لەوانەیە ئازارێکی کەمت هەبێت لە کۆئەندامی بەیزەدا بۆ چەند ڕۆژێک دوای نەشتەرگەرییەکە، کە بە دەرمانی ئازارشکێن ڕزگارت دەبێت.

  • خوێنبەربوون
  • چلک
  • دروستبوونی هیماتۆما
  • مەترسییەکانی بێهۆشکردن

وێنەکانی چارەسەرکردنی نەزۆکی بە micro TESE

نرخی چارەسەرکردنی نەزۆکی بە micro TESE لە ئێران

چارەسەرکردنی نەزۆکی بە micro TESE

لە شاری تاران
$ 750 تێچووی کۆتایی و گرەنتی کراو
  •  
پارەدان بە یەکجار

خزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە

چارەسەرکردنی نەزۆکی بە micro TESE

لە ئێران
$ 500 بۆ 1000 تێچووی نزیکەیی
  •  
پارەدان بەپێی بەکاربردن

هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر

بەڕێوەبەرانی پزیشک

کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت

گروپێکی پرۆفیشناڵ

کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.

باشترین پزیشکان

ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.

نرخێکی زۆرگونجاوە

ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.

پشتیوانی هەمیشەیی

دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.

ناوەکانی تری چارەسەرکردنی نەزۆکی بە micro TESE:

Infertility Treatment with microscopic Testicular Sperm Extraction (micro TESE)، مایکرۆدیسێکشن TESE، چارەسەری نەزۆکی

Scroll to Top