چارەسەرکردنی نەزۆکی بە هەلگرتنی سپێرم لە کۆئەندامی بەیزە (TESA) لە ئێران

ئەو بابەتەی کە دەتەوێت بدۆزەرەوە

زانیاری گشتی دەربارەی چارەسەرکردنی نەزۆکی بە TESA

هەلگرتنی سپێرم لە کۆئەندامی بەیزە (TESA) شێوازێکە بۆ چارەسەرکردنی نەزۆکی لەو پیاوانەی کە مەنییان سپێرمی تەندروستی نییە. لەم شێوازەدا سپێرمەکان بەوەسیلەی دەرزییەک لە ناو کۆئەندامی بەیزە دەردەهێنرێت. دوای ئامادەکردنی نمونەکە، سپێرمی تەندروست بە هێلکەکە دەپیتێنرێت و پاشان دەگوازرێتەوە بۆ ناو سکی دایک.

چەند ئامۆژگاریەک

دەربارەی چارەسەرکردنی نەزۆکی بە TESA

ئاستی مەترسی:

زۆر کەم

شێوازی ئەنجامدانی:

کەمترین نەشتەرگەری

شێوازی بێهۆشکردن:

بێهۆشکردنی ناوچەیی

ماوه‌ی ئەنجام:

١۰ بۆ ۲۰ خولەک

مانەوە لە نەخۆشخانە:

لە نووسینگەی پزیشک ئەنجام دەدرێت

گەڕانەوە بۆ سەر کار:

هەمان رۆژ

مانەوە لە ئێران:

۳٠ ڕۆژ

پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە چارەسەرکردنی نەزۆکی بە TESA

ئەم ڕێگایە بۆ چارەسەری نەزۆکی لەو پیاوانەدا بەکاردێت کە توانای ڕژانیان نییە یان مەنییان کەمی سپێرمی هەیە.

ئەگەری دووگیانی سەرکەوتوو بە شێوازی TESA لە نێوان ٣٠ بۆ ٥٠ لە سەد دایە.

  • ٢ شێواز هەیە کە بریتین لە:
  • TESA
  • TESE

هیچ پەیوەندییەک لە نێوان هەلگرتنی سپێرمەکانی کۆئەندامی بەیزە (TESA) و نەخۆشییە بۆماوەییەکانی کۆرپەلەدا نییە. هۆکارێکی گرینگ کە پەیوەندی بە لەباربردن و کێشە بۆماوەییەکانەوە هەیە، تەمەنی دایک و باوکە، بەتایبەت تەمەنی ژنەکە لە کاتی دووگیانیدا.

لە چارەسەری نەزۆکیدا بە هەلگرتنی سپێرمەکانی کۆئەندامی بەیزە (TESA)، پزیشک بە دانانی دەرزییەکی بچووک بۆ ناو کۆئەندامی بەیزە سپێرمەکە لادەبات. لە کۆتاییدا سپێرمەکان تێکەڵ بە هێلکە دەبن و کۆرپەلەی دەرهاویشتوو دەگوازرێتەوە بۆ منداڵدانی دایک.

ئەم ڕێکارە لە ژێر بێهۆشکردندا ئەنجام دەدرێت. بۆیە لە کاتی پرۆسەکەدا هەست بە هیچ ئازارێک ناکەیت. لەوانەیە ئازارێکی کەمت هەبێت لە کۆئەندامی بەیزەدا بۆ چەند ڕۆژێک دوای نەشتەرگەرییەکە، کە بە دەرمانی ئازارشکێن ڕزگارت دەبێت.

  • خوێنبەربوون
  • چلک
  • دروستبوونی هیماتۆما
  • مەترسییەکانی بێهۆشکردن

وێنەکانی چارەسەرکردنی نەزۆکی بە TESA

نرخی چارەسەرکردنی نەزۆکی بە TESA لە ئێران

چارەسەرکردنی نەزۆکی بە TESA

لە شاری تاران
$ 200 تێچووی کۆتایی و گرەنتی کراو
  •  
پارەدان بە یەکجار

خزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە

چارەسەرکردنی نەزۆکی بە TESA

لە ئێران
$ 100 بۆ 300 تێچووی نزیکەیی
  •  
پارەدان بەپێی بەکاربردن

هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر

بەڕێوەبەرانی پزیشک

کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت

گروپێکی پرۆفیشناڵ

کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.

باشترین پزیشکان

ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.

نرخێکی زۆرگونجاوە

ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.

پشتیوانی هەمیشەیی

دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.

ناوەکانی تری چارەسەرکردنی نەزۆکی بە TESA:

Infertility Treatment with Testicular Sperm Aspiration (TESA)، ڕێکارەکانی وەرگرتنەوەی سپێرم، چارەسەری نەزۆکی

Scroll to Top