چارەسەرکردنی نەزۆکی بە ئای وە ئێم (IVM) لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی ئای وە ئێم (IVM)
IVM شێوازێکە بۆ چارەسەری مندالبوون. لەم شێوازەدا هێلکە ناباڵغه و لە تاقیگەدا پێدەگات. دوای تەمەنی باڵغبوون، هێلکەکان بە سپێرمی پیاو دەپیتێن و کۆرپەلەدەگوازرێتەوە بۆ منداڵدانی دایک.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی ئای وە ئێم (IVM)
ئاستی مەترسی:
زۆر کەم
شێوازی ئەنجامدانی:
کەمترین نەشتەرگەری
شێوازی بێهۆشکردن:
بێهۆشکردنی ناوچەیی
ماوهی ئەنجام:
۱ بۆ ٢ کاتژمێر
مانەوە لە نەخۆشخانە:
لە نووسینگەی پزیشک ئەنجام دەدرێت
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
هەمان رۆژ
مانەوە لە ئێران:
۳٠ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە ئای وە ئێم (IVM)
لە کێدا نەزۆکی بە IVM چارەسەر دەکرێت؟
IVM کاتێک بەکاردێت کە ژن ناتوانێت هێلکەیەکی باڵغ بەرهەم بهێنێت و ئازادی بکات. نەخۆشیەکانی وەک سەندرۆمی هێلکەدانی پۆلیکیستیک یەکێکە لەو حاڵەتانە (لەم نەخۆشانەدا دەتوانرێت شێوازی کونکردنی هێلکەدان و هاندانی هێلکەدان بە دەرمانیش بەکاربهێنرێت). هەروەها ئەو خانمانەی تووشی جۆرە شێرپەنجەیەک بوون کە حساسن بە ئیسترۆژین، دەتوانن بەم شێوەیە دووگیان بن.
ڕێگا جیاوازەکان بۆ چارەسەری نەزۆکی چین؟
ئەمانەی خوارەوە لە باوترین ڕێگاکانی چارەسەری نەزۆکیین:
- ئای وە ئێم (IVM)
- هێلکەی بەخشەر
- فریز کردنی هێلکە
- کۆرپەلەی بەخشەر
- ئای وی ئێف (IVF)
- ئای سی ئێس ئای (ICSI)
- ئای ئێم ئێس ئای (IMSI)
- ئای یو ئای (IUI)
- تۆوی بەخشەر
- منداڵدانی جێگیرەوە
- گیفت و زیفت (GIFT & ZIFT)
- چارەسەرکردنی نەزۆکی بە دەرهێنانی سپێرم لە کۆئەندامی بەیزە (TESE)
- چارەسەرکردنی نەزۆکی بە هەلگرتنی سپێرم لە کۆئەندامی بەیزە (TESA)
- چارەسەرکردنی نەزۆکی بە دەرهێنانی سپێرمی ئێپیدیدیمیس لە ڕێگەی پێستەوە (PESA)
- چارەسەرکردنی نەزۆکی بە دەرهێنانی سپێرمی میکرۆئێپیدیدیمیس (MESA)
- چارەسەرکردنی نەزۆکی بە دەرهێنانی میکرۆسکۆپی سپێرم لە کۆئەندامی بەیزە (micro TESE)
- چارەسەرکردنی نەزۆکی بە پێچەوانەکردنەوەی ڤازێکتومی
شانسی دووگیانی بە IVM چەندە؟
بەپێی لێکۆلینەوەکان ئەگەری سەرکەوتوویی دووگیانی بە IVM بۆ ژنانی خوار تەمەنی ٣٥ ساڵ نزیکەی ٢٠ لە سەد دایە.
تەمەنی گونجاو بۆ IVM چەندە؟
بەگشتی ژنانی خوار تەمەنی ٣٨ ساڵ کاندیدی گونجاون بۆ IVM.
ئایا منداڵەکە لە دایک و باوک دەچێت لە چارەسەری نەزۆکیدا بە IVM؟
بەڵێ، چونکە لەم شێوازەدا سپێرم و هێلکەی دایک و باوک بەکاردەهێنرێت، منداڵ بە تەواوی هاوشێوەی دایک و باوکی دەبێت.
ئایا ئەو منداڵەی کە لە ئەنجامی IVM دروست دەبێت ئەگەری تووش بوون بە نەخۆشییە بۆماوەییەکانی دەبێت؟
دووگیانبوون بە IVM جیاوازی نییە لەگەڵ دووگیانبوون بە شێوەیەکی سروشتی. بۆیە تا تەمەنی هەوڵدان بۆ دووگیانبوون بە IVM کەمتر بێت، ئەگەری لەبارچوون و نائاسایی بۆماوەیی کەمتر دەبێتەوە.
چۆن نەزۆکی بە IVM چارەسەر دەکرێت؟
ئاڵۆزییەکانی دووگیانی بە IVM چین؟
- خوێنبەربوون
- لەبارچوون
- دووگیانی لە دەرەوەی منداڵدان
- تێکچوونەکانی پەیوەست بە منداڵدان و پەردەی کۆرپەلە
وێنەکانی ئای وە ئێم (IVM)
نرخی ئای وە ئێم (IVM) لە ئێران
ئای وە ئێم (IVM)
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
ئای وە ئێم (IVM)
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری ئای وە ئێم (IVM):
Infertility Treatment with IVM، چارەسەری نەزۆکی، IVF