پشکنینی ناداگیرکەر پێش لەدایکبوونی منداڵ (NIPT) لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی پشکنینی NIPT
پشکنینی ناداگیرکەر پێش لەدایکبوونی منداڵ (NIPT)، ڕێگەیەکی ئاسانە بۆ دیاریکردنی ئەو کۆرپەلانەی کە پێش لەدایکبوون کێشەی ژێنییان هەیە. لەم شێوازەدا هەندێک نەخۆشی کۆرپەلە بە بەکارهێنانی خوێنی دایک دەستنیشان دەکرێت.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی پشکنینی NIPT
ئاستی مەترسی:
زۆر کەم
شێوازی ئەنجامدانی:
بێ نەشتەرگەری
شێوازی بێهۆشکردن:
بەبێ بێهۆشکردن
ماوهی ئەنجام:
۳٠ خولەک بۆ ۱ کاتژمێر
مانەوە لە نەخۆشخانە:
لە نووسینگەی پزیشک ئەنجام دەدرێت
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
هەمان رۆژ
مانەوە لە ئێران:
۵ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە پشکنینی NIPT
ئەگەر پشکنینی پێش لەدایکبوونی ناداگیرکەر (NIPT) ئەنجام نەدرێت چی ڕوودەدات؟
ئەم پشکنینە جۆرێکە لە پشکنینی نەخۆشییە بۆماوەیییەکان لە کۆرپەلەدا. ئەگەر ئەم پشکنینە ئەنجام نەدرێت ئەگەری لەدایکبوونی کۆرپەیەک کە نەخۆشی بۆماوەیی هەبێت دیاری ناکرێ.
لە چ حاڵەتێکدا پێویستە NIPT ئەنجام بدرێت؟
پێویستە هەموو دایکانی دووگیان ئەم پشکنینە ئەنجام بدەن. ئەگەرنا، پشکنینی پێش لەدایکبوونی ناداگیرکەر لەم بارودۆخانەدا پێویستە:
- پیری دایک
- مێژووی بنەمالێتی کێشەی بۆماوەیی
- دووگیانی پێشوو لەگەڵ نائاسایی کۆرپەلە
- مێژووی لەدایکبوونی منداڵێک کە کێشەی بۆماوەیی هەیە
مەبەست لە پشکنینی NIPT چییە؟
بە ئەنجامدانی ئەم پشکنینە، ئەگەری بوونی منداڵێک کە تووشی تێکچوونی کرۆمۆزۆمی وەک سەندرۆمی داون بێت، دیاری دەکرێت. ئەگەر بوونی منداڵێکی کێشەدار زۆر بێت، ڕەنگە پێشنیار بکرێت کە منداڵەکە لەبار ببردرێت.
ئایا پشکنینی NIPT هەموو کێشەکانی کۆرپەلە دەستنیشان دەکات؟
نەخێر، NIPT جۆرێک لە تاقیکردنەوەیەکی سکرینکردنە کە ئەگەری تێکچوونی بۆماوەیی لە کۆرپەلەدا دیاری دەکات. هەر بۆیە ناتوانێت دەستنیشانکردنی ووردی هەموو نەخۆشیەکان بکات.
چۆن پشکنینی ناداگیرکەری پێش لەدایکبوون ئەنجام دەدرێت؟
بەم شێوازە نمونەی خوێنی دایکەکە وەردەگیرێت و پشکنینی بۆ دەکرێت. خوێنی دایکەکە پارچەی DNA ی کۆرپەلەی تێدایە، کە دەتوانرێت سوودی لێ وەربگیرێت بۆ دیاریکردنی کێشەی بۆماوەیی کۆرپەلە.
زیانەکانی پشکنینی ناداگیرکەری پێش لەدایکبوون چین؟
- سترێس و فشاری دەروونی
- وەڵامی هەڵەی پۆزەتیڤ یان نێگەتیڤ
وێنەکانی پشکنینی NIPT
نرخی پشکنینی NIPT لە ئێران
پشکنینی NIPT
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
پشکنینی NIPT
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری پشکنینی NIPT:
Noninvasive Prenatal Testing (NIPT)، دەستنیشانکردنی نەخۆشی بۆماوەیی کۆرپەلە