چارەسەرکردنی نەزۆکی بە دەرهێنانی سپێرمی ئێپیدیدیمیس لە ڕێگەی پێستەوە (PESA) لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی چارەسەرکردنی نەزۆکی بە PESA
دەرهێنانی سپێرمی ئێپیدیدیمدس (PESA) بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی نەزۆکی لەو پیاوانەی کە مەنییان سپێرمی تەندروستی تێدا نییە. لەم شێوازەدا سپێرمەکان بەوەسیلەی دەرزییەک لە پشتەوەی کۆئەندامی بەیزە ( ئێپیدیدیمیس) دەردەهێنرێت. دوای ئامادەکردنی نمونەکە، سپێرمی تەندروست بە هێلکەکە دەپیتێنرێت و پاشان دەگوازرێتەوە بۆ ناو سکی دایک.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی چارەسەرکردنی نەزۆکی بە PESA
ئاستی مەترسی:
زۆر کەم
شێوازی ئەنجامدانی:
کەمترین نەشتەرگەری
شێوازی بێهۆشکردن:
بێهۆشکردنی ناوچەیی
ماوهی ئەنجام:
١۰ بۆ ۲۰ خولەک
مانەوە لە نەخۆشخانە:
لە نووسینگەی پزیشک ئەنجام دەدرێت
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
هەمان رۆژ
مانەوە لە ئێران:
۳٠ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە چارەسەرکردنی نەزۆکی بە PESA
دەرهێنانی سپێرم لە ڕێگەی پێستەوە (PESA) لە کێ ئەنجام دەدرێت؟
ئەم ڕێگایە بۆ چارەسەری نەزۆکی لەو پیاوانەدا بەکاردێت کە ڕێژەی سپێرم و کوالیتی لە سپێرمیاندا کەمە.
ڕێگا جیاوازەکان بۆ چارەسەری نەزۆکی چین؟
ئەمانەی خوارەوە لە باوترین ڕێگاکانی چارەسەری نەزۆکیین:
- چارەسەرکردنی نەزۆکی بە دەرهێنانی سپێرمی ئێپیدیدیمیس لە ڕێگەی پێستەوە (PESA)
- چارەسەرکردنی نەزۆکی بە دەرهێنانی سپێرم لە کۆئەندامی بەیزە (TESE)
- چارەسەرکردنی نەزۆکی بە هەلگرتنی سپێرم لە کۆئەندامی بەیزە (TESA)
- چارەسەرکردنی نەزۆکی بە دەرهێنانی سپێرمی میکرۆئێپیدیدیمیس (MESA)
- چارەسەرکردنی نەزۆکی بە دەرهێنانی میکرۆسکۆپی سپێرم لە کۆئەندامی بەیزە (micro TESE)
- هێلکەی بەخشەر
- فریز کردنی هێلکە
- کۆرپەلەی بەخشەر
- ئای وی ئێف (IVF)
- ئای سی ئێس ئای (ICSI)
- ئای ئێم ئێس ئای (IMSI)
- ئای یو ئای (IUI)
- ئای وە ئێم (IVM)
- تۆوی بەخشەر
- منداڵدانی جێگیرەوە
- گیفت و زیفت (GIFT & ZIFT)
- چارەسەرکردنی نەزۆکی بە پێچەوانەکردنەوەی ڤازێکتومی
ئەگەری دووگیانی بە دەرهێنانی سپێرم لە ڕێگەی پێستەوە (PESA) چەندە؟
بەپێی توێژینەوەکان ئەگەری سەرکەوتوویی دووگیانی بە شێوازی PESA نزیکەی ٤٠ لە سەد دایە.
چەند ڕێگە هەیە بۆ لابردنی سپێرم لە ئیپیدیدیمس؟
٢ شێواز هەیە کە بریتین لە:
- PESA
- MESA
ئایا ئەو منداڵەی کە لە ئەنجامی PESA دروست دەبێت، ئەگەری تووش بوون بە نەخۆشییە بۆماوەییەکانی دەبێت؟
هیچ پەیوەندییەک لە نێوان دەرهێنانی سپێرم لە ڕێگەی پێستەوە (PESA) و نەخۆشییە بۆماوەییەکانی کۆرپەلەدا نییە. هۆکارێکی گرینگ کە پەیوەندی بە لەباربردن و کێشە بۆماوەییەکانەوە هەیە، تەمەنی دایک و باوکە، بەتایبەت تەمەنی ژنەکە لە کاتی دووگیانیدا.
چۆن نەزۆکی بە دەرهێنانی سپێرم لە ڕێگەی پێستەوە (PESA) چارەسەر دەکرێت؟
لە چارەسەری نەزۆکیدا بە دەرهێنانی سپێرم لە ڕێگەی پێستەوە (PESA)، پزیشک سپێرمەکان لادەبات بە دانانی دەرزییەک بە ئێپیدیدیمیس لە پشت کۆئەندامی بەیزە. لە کۆتاییدا سپێرمەکان تێکەڵ بە هێلکە دەبن و کۆرپەلەی دەرهاویشتوو دەگوازرێتەوە بۆ منداڵدانی دایک.
ئایا دەرهێنانی سپێرمەکانی ئێپیدیدیمیس ئازاری هەیە؟
ئەم ڕێکارە لە ژێر بێهۆشکردندا ئەنجام دەدرێت. بۆیە لە کاتی پرۆسەکەدا هەست بە هیچ ئازارێک ناکەیت. لەوانەیە دوای نەشتەرگەری بۆ چەند ڕۆژێک ئازارێکی کەم لە پشت کۆئەندامی بەیزەوە هەبێت، کە بە دەرمانی ئازارشکێن ڕزگارت دەبێت.
کاریگەرییە لاوەکییەکانی دەرهێنانی سپێرم لە ڕێگەی پێستەوە (PESA) چین؟
- خوێنبەربوون
- چلک
- دروستبوونی هیماتۆما
- مەترسییەکانی بێهۆشکردن
وێنەکانی چارەسەرکردنی نەزۆکی بە PESA
نرخی چارەسەرکردنی نەزۆکی بە PESA لە ئێران
چارەسەرکردنی نەزۆکی بە PESA
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
چارەسەرکردنی نەزۆکی بە PESA
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری چارەسەرکردنی نەزۆکی بە PESA:
Infertility Treatment with Percutaneous Epididymal Sperm Aspiration (PESA)، چارەسەرکردنی نەزۆکی بە دەرهێنانی سپێرمی ئێپیدیدیمیس لە ڕێگەی پێستەوە، ڕێکارەکانی وەرگرتنەوەی سپێرم، چارەسەری نەزۆکی