ئای ئێم ئێس ئای (IMSI) لە ئێران

ئەو بابەتەی کە دەتەوێت بدۆزەرەوە

زانیاری گشتی دەربارەی ئای ئێم ئێس ئای (IMSI)

IMSI شێوازێکە بۆ چارەسەرکردنی مندالبوون. ئەگەر ژمارە و کوالێتی سپێرمەکانی پیاو گونجاو نەبوو، ئەم ڕێگایە بەکاردێت. بەم شێوەیە کە یەکێک لە سپێرمەکان بە مایکرۆسکۆپ دەپشکندرێت و ئەگەر تەندروست بوو هەڵدەبژێردرێت و دەدرێت بە خانەی هێلکەکە. دوای پیتاندن، کۆرپەلەکە دەگوازرێتەوە بۆ منداڵدانی دایک.

چەند ئامۆژگاریەک

دەربارەی ئای ئێم ئێس ئای (IMSI)

ئاستی مەترسی:

زۆر کەم

شێوازی ئەنجامدانی:

کەمترین نەشتەرگەری

شێوازی بێهۆشکردن:

بێهۆشکردنی ناوچەیی

ماوه‌ی ئەنجام:

۲ بۆ ۳ کاتژمێر

مانەوە لە نەخۆشخانە:

لە نووسینگەی پزیشک ئەنجام دەدرێت

گەڕانەوە بۆ سەر کار:

هەمان رۆژ

مانەوە لە ئێران:

۳٠ ڕۆژ

پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە ئای ئێم ئێس ئای (IMSI)

ئەو حاڵەتانەی کە IMSI بۆ چارەسەرکردنی نەزۆکی بەکاردەهێنرێت بریتین لە:

  • ئەو پیاوانەی ژمارەی تۆوەکانیان کەم بەرهەم دەهێنن.
  • ئەو پیاوانەی ژمارەی تۆوی تەندروستیان کەمە.

بەپێی لێکۆلینەوەکان ئەگەری دووگیانی سەرکەوتوو بە ICSI لە نێوان ٢٥ بۆ ٤٥ لە سەد دایە.

بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە پیاوان نزیکەی هەمیشە توانای بەرهەمهێنانی سپێرمیان هەیە، هیچ سنوورێک بۆ IMSI نییە. ئەو ژنانەی تەمەنیان لە خوار ٣٠ ساڵەوەیە، ئەگەری دووگیانبوونیان زیاترە بە IMSI. تا تەمەنت زیاتر بێت، ئەگەری دووگیانبوونت کەمتر دەبێتەوە.

بەڵێ لەبەر ئەوەی سپێرم و هێلکەی دایک و باوک بەکاردێت، منداڵەکە بەتەواوی وەک دایک و باوک دچبێت.

دووگیانبوون بە IMSI جیاوازی نییە لەگەڵ دووگیانبوون بە شێوەیەکی سروشتی. بۆیە تا تەمەنی هەوڵدان بۆ دووگیانبوون بە IMSI کەمتر بێت، ئەگەری لەبارچوون و نائاسایی بۆماوەییەکان کەمتر دەبێتەوە.

لە IVF (ئای وی ئێف) دا سپێرمی پیاوەکە تێکەڵ بە هێلکە دەکرێت و سپێرمەکە بۆ خۆی دەچێتە ناو هێلکەکەوە بۆ پیتاندن. بەلام لە تەکنیکی ICSI دا، سپێرمەکە لەلایەن پزیشکەوە دەخرێتە ناو هێلکەکەوە.

هەردوو ئەم ڕێگایە (ICSI و IMSI) کاتێک بەکاردێن کە کێشەی سپێرم لە پیاودا هەبێت. ئەگەر ژمارەی سپێرمەکان کەم بوو، یەکێکیان هەڵدەبژێردرێت و بۆ ناو هێلکە لێدەدرێت (مایکرۆئینجێکشن). ئەگەر ژمارە و کوالیتی سپێرمەکانی پیاو گونجاو نەبوو، ئەوا ڕێگەی IMSI بەکاردەهێنرێت. لەم شێوازەدا یەکێک لە سپێرمەکان بە وردی لە ژێر مایکرۆسکۆپدا دەپشکنرێت و ئەگەر تەندروست بێت ئەوا بە دەرزی دەخرێتە ناو هێلکەکەوە.

لەم شێوازەدا هێلکە لە دایک و سپێرم لە باوک وەردەگیرێت. پاشان سپێرمەکان پشکنینیان بۆ دەکرێت و یەکێکیان کە تەندروست بێت هەڵدەبژێردرێت و بە دەرزی دەخرێتە ناو هێلکەکەوە. دوای دروستبوونی کۆرپەلەی دەگوازرێتەوە بۆ ناو منداڵدان.

  • خوێنبەربوون
  • لەبارچوون
  • دووگیانی لە دەرەوەی منداڵدان
  • تێکچوونەکانی پەیوەست بە منداڵدان و پەردەی کۆرپەلە 

وێنەکانی ئای ئێم ئێس ئای (IMSI)

نرخی ئای ئێم ئێس ئای (IMSI) لە ئێران

ئای ئێم ئێس ئای (IMSI)

لە شاری تاران
$ 1350 تێچووی کۆتایی و گرەنتی کراو
  •  
پارەدان بە یەکجار

خزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە

ئای ئێم ئێس ئای (IMSI)

لە ئێران
$ 1000 بۆ 2000 تێچووی نزیکەیی
  •  
پارەدان بەپێی بەکاربردن

هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر

بەڕێوەبەرانی پزیشک

کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت

گروپێکی پرۆفیشناڵ

کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.

باشترین پزیشکان

ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.

نرخێکی زۆرگونجاوە

ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.

پشتیوانی هەمیشەیی

دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.

ناوەکانی تری ئای ئێم ئێس ئای (IMSI):

Infertility Treatment with IMSI، دەرزی سپێرم، چارەسەری نەزۆکی، IVF

Scroll to Top