فریز کردنی هێلکە لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی فریز کردنی هێلکە
فریز کردنی هێلکە شێوازێکە بۆ پاراستنی توانای منداڵبوون. لەم شێوازەدا هێلکەی ژن فریز دەکرێن بۆ ئەوەی ئەگەر پێویست بە پیتاندن و منداڵبوون بوو بەکار بهێنرێت. تەمەنی هێلکەی فریز کراو ١٠ ساڵە و تا کەسەکە گەنجتر بێت ئەگەری پیتاندنی هێلکە زیاتر دەبێت.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی فریز کردنی هێلکە
ئاستی مەترسی:
زۆر کەم
شێوازی ئەنجامدانی:
کەمترین نەشتەرگەری
شێوازی بێهۆشکردن:
بێهۆشکردنی ناوچەیی
ماوهی ئەنجام:
٣٠ خولەک بۆ ۱ کاتژمێر
مانەوە لە نەخۆشخانە:
لە نووسینگەی پزیشک ئەنجام دەدرێت
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
هەمان رۆژ
مانەوە لە ئێران:
۳٠ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە فریز کردنی هێلکە
لە کێدا فریزی هێلکە ئەنجام دەدرێت؟
فریزی هێلکە بۆ دووگیانی لە داهاتوودا بەکاردێت. بۆ نموونە ئەو ژنانەی تووشی شێرپەنجە بوون، ئەو ژنانەی پێشینەی بنەمالەیەتییان هەیە لە یاێیسیگی پێشوەخت، ئەو ژنانەی کە تێکچوونی پێکهاتەی منداڵدانیان هەیە دەتوانن لە داهاتوودا بە یارمەتی فریزی هێلکە منداڵیان ببێت.
ڕێگا جیاوازەکان بۆ چارەسەری نەزۆکی چین؟
ئەمانەی خوارەوە لە باوترین ڕێگاکانی چارەسەری نەزۆکیین:
- فریز کردنی هێلکە
- هێلکەی بەخشەر
- کۆرپەلەی بەخشەر
- ئای وی ئێف (IVF)
- ئای سی ئێس ئای (ICSI)
- ئای ئێم ئێس ئای (IMSI)
- ئای یو ئای (IUI)
- ئای وە ئێم (IVM)
- تۆوی بەخشەر
- منداڵدانی جێگیرەوە
- گیفت و زیفت (GIFT & ZIFT)
- چارەسەرکردنی نەزۆکی بە دەرهێنانی سپێرم لە کۆئەندامی بەیزە (TESE)
- چارەسەرکردنی نەزۆکی بە هەلگرتنی سپێرم لە کۆئەندامی بەیزە (TESA)
- چارەسەرکردنی نەزۆکی بە دەرهێنانی سپێرمی ئێپیدیدیمیس لە ڕێگەی پێستەوە (PESA)
- چارەسەرکردنی نەزۆکی بە دەرهێنانی سپێرمی میکرۆئێپیدیدیمیس (MESA)
- چارەسەرکردنی نەزۆکی بە دەرهێنانی میکرۆسکۆپی سپێرم لە کۆئەندامی بەیزە (micro TESE)
- چارەسەرکردنی نەزۆکی بە پێچەوانەکردنەوەی ڤازێکتومی
شانسی دووگیانی بە هێلکەی فریز کردوو چەندە؟
شانسی سەرکەوتنی دووگیانی بە هێلکەی بەستوو لە نێوان ٧٠ بۆ ٩٠ لە سەد دایە.
لە چ تەمەنێکدا دەتوانرێت هێلکە فریز بکرێت؟
لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن، تا مرۆڤ لەکاتی فریزی هێلکەدا گەنجتر بێت، ئەگەری دووگیانبوونی زیاتر دەبێت لە داهاتوودا. باشترین تەمەن بۆ بەخشینی هێلکە لە خوار ٣٥ ساڵەوەیە.
هێلکە دوای فریز چەند کاتژمێر بەپیت دەبێت؟
هێلکە بۆ ماوەی ١٠ ساڵ بەپیت دەبێت.
ئایا منداڵەکە لە کاتی دووگیانیدا بە یارمەتی فریزی هێلکە، لە دایک و باوک دەچێت؟
بەڵێ چونکە لەم شێوازەدا هێلکەی دایک و تۆوی باوک بەکاردێت.
ئایا ئەو منداڵەی کە لە ئەنجامی بەستنی هێلکەدا دروست دەبێت ئەگەری تووش بوون بە نەخۆشییە بۆماوەییەکان دەبێت؟
بە گشتی تا تەمەنی فریز کردنی هێلکە کەمتر بێت، ئەگەری تووشبوون بە ئاڵۆزییەکانی وەک نەخۆشی بۆماوەیی و لەبارچوون کەمتر دەبێتەوە.
فریز کردنی هێلکە چۆن دەکرێت؟
لەم شێوازەدا پزیشک، بە نوسینی دەرمان هێلکەدانەکان هان دەدات بۆ بەرهەمهێنانی هێلکەی زیاتر. دوای ئەوە هێلکەکان لە ڕێگەی بۆرێکی بچووکەوە دێنێتە دەرێ و دەیخاتە ناو ئامێری فریز کردنەوە.
کاریگەری لاوەکی بەستنی هێلکە چین؟
ئاڵۆزییەکان بەهۆی هاندانی هێلکەدانەکانەوە بۆ دەردانی هێلکە دروست دەبن. ئەم کاریگەرییە لاوەکیانە بریتین لە ئازار، هەناسە تەنگی، دڵەکزێ، سکچوون و ڕشانەوە.
وێنەکانی فریز کردنی هێلکە
نرخی فریز کردنی هێلکە لە ئێران (ساڵانە)
فریز کردنی هێلکە
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
فریز کردنی هێلکە
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری فریز کردنی هێلکە:
Egg Freezing، پاراستنی توانای منداڵبوون، چارەسەری نەزۆکی