چارەسەرکردنی نەزۆکی بە دەرهێنانی سپێرمی میکرۆئێپیدیدیمیس (MESA) لە ئێران

ئەو بابەتەی کە دەتەوێت بدۆزەرەوە

زانیاری گشتی دەربارەی چارەسەرکردنی نەزۆکی بە MESA

دەرهێنانی سپێرمی مایکرۆئێپیدیدیمیس (MESA) ڕێگایەکە بۆ چارەسەرکردنی نەزۆکی لەو پیاوانەدا بەکاردێت کە مەنییان سپێرمی تەندروستی تێدا نییە. بۆ دەرهێنانی سپێرمی مایکرۆئێپیدیدیمیس دا، پزیشک,لە ژێر مایکرۆسکۆپدا بە دروستکردنی بڕینێک لە پشتەوەی کۆئەندامی بەیزە (مایکرۆئێپیدیدیمیس) بۆری تەندروست کە سپێرمیان تێدایە دەردەهێنێت. دوای ئامادەکردنی نمونەکە، سپێرمی تەندروست بە هێلکەکە دەپیتێنرێت و پاشان دەگوازرێتەوە بۆ ناو سکی دایک.

چەند ئامۆژگاریەک

دەربارەی چارەسەرکردنی نەزۆکی بە MESA

ئاستی مەترسی:

زۆر کەم

شێوازی ئەنجامدانی:

کەمترین نەشتەرگەری

شێوازی بێهۆشکردن:

بێهۆشکردنی گشتی

ماوه‌ی ئەنجام:

٣٠ خولەک بۆ ١ کاتژمێر

مانەوە لە نەخۆشخانە:

۰ بۆ ١ رۆژ

گەڕانەوە بۆ سەر کار:

دوای ۱ بۆ ۲ هەفتە

مانەوە لە ئێران:

۳٠ ڕۆژ

پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە چارەسەرکردنی نەزۆکی بە MESA

ئەم ڕێگایە بۆ چارەسەری نەزۆکی لەو پیاوانەدا بەکاردێت کە بەهۆی گیرانی ئیپیدیدیم یان میزڵدان ناتوانن سپێرم دەربکەن.

ئەگەری دووگیانی سەرکەوتوو بە شێوازی MESA نزیکەی ٤٠ لە سەد دایە.

  • ٢ شێواز هەیە کە بریتین لە:
  • MESA
  • PESA

هیچ پەیوەندییەک لە نێوان دەرهێنانی سپێرمەکانی مایکرۆئیپیدیدیمیس (MESA) و نەخۆشییە بۆماوەییەکانی کۆرپەلەدا نییە. هۆکارێکی گرینگ کە پەیوەندی بە لەباربردن و کێشە بۆماوەییەکانەوە هەیە، تەمەنی دایک و باوکە، بەتایبەت تەمەنی ژن لە کاتی دووگیانیدا.

لەم چارەسەرییەدا، پزیشک بە دانانی کونێکی بچووک لە پشتی کۆئەندامی بەیزە سپێرمەکان دەردەهێنێت. پاشان سپێرم و هێلکەکان لە تاقیگەدا تێکەڵ دەکرێن و کۆرپەلەی دەرهاویشتوو دەگوازرێتەوە بۆ سکی دایکەکە.

ئەم ڕێکارە لە ژێر بێهۆشکردندا ئەنجام دەدرێت. بۆیە لە کاتی پرۆسەکەدا هەست بە هیچ ئازارێک ناکەیت. لەوانەیە ئازارێکی کەمت هەبێت لە پشتی کۆئەندامی بەیزە بۆ چەند ڕۆژێک دوای نەشتەرگەری، کە بە دەرمانی ئازارشکێن ڕزگارت دەبێت.

  • خوێنبەربوون
  • چلک
  • دروستبوونی هیماتۆما
  • مەترسییەکانی بێهۆشکردن

وێنەکانی چارەسەرکردنی نەزۆکی بە MESA

نرخی چارەسەرکردنی نەزۆکی بە MESA لە ئێران

چارەسەرکردنی نەزۆکی بە MESA

لە شاری تاران
$ 550 تێچووی کۆتایی و گرەنتی کراو
  •  
پارەدان بە یەکجار

خزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە

چارەسەرکردنی نەزۆکی بە MESA

لە ئێران
$ 300 بۆ 700 تێچووی نزیکەیی
  •  
پارەدان بەپێی بەکاربردن

هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر

بەڕێوەبەرانی پزیشک

کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت

گروپێکی پرۆفیشناڵ

کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.

باشترین پزیشکان

ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.

نرخێکی زۆرگونجاوە

ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.

پشتیوانی هەمیشەیی

دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.

ناوەکانی تری چارەسەرکردنی نەزۆکی بە MESA:

Infertility Treatment with Microepididymal Sperm Aspiration (MESA)، ڕێکارەکانی وەرگرتنەوەی سپێرم، چارەسەری نەزۆکی

Scroll to Top