چارەسەرکردنی نەزۆکی بە گواستنەوەی گامێتەکان بۆ ناو بۆری فالۆپ (GIFT) و گواستنەوەی زایگۆت بۆ ناو بۆری فالۆپ (ZIFT) لە ئێران

ئەو بابەتەی کە دەتەوێت بدۆزەرەوە

زانیاری گشتی دەربارەی GIFT و ZIFT

لە گواستنەوەی گامێتەکان بۆ ناو بۆری فالۆپ (GIFT) و گواستنەوەی زایگۆت بۆ ناو بۆری فالۆپ (ZIFT)، خانەکان ڕاستەوخۆ لەناو بۆری فالۆپی ئافرەتەکەدا دادەنرێت. لەم پرۆسەیەدا کونێکی بچووک لە سک دروست دەکرێت و لاپارۆسکۆپ (لولێکی تەنک کە ڕووناکی و کامێرای تێدایە) دەخرێتە ناو سکەوە. دوای دەرکەوتنی وێنەکانی لاپارۆسکۆپ لەسەر مۆنیتەرەکە خانە ڕەگەزەکان یان کۆرپەلە لە ناو بۆری فالۆپ دا دەچێنرێت.

چەند ئامۆژگاریەک

دەربارەی GIFT و ZIFT

ئاستی مەترسی:

زۆر کەم

شێوازی ئەنجامدانی:

کەمترین نەشتەرگەری

شێوازی بێهۆشکردن:

بێهۆشکردنی گشتی

ماوه‌ی ئەنجام:

٣٠ خولەک بۆ ١ کاتژمێر

مانەوە لە نەخۆشخانە:

۰ بۆ ١ رۆژ

گەڕانەوە بۆ سەر کار:

دوای ۱ بۆ ۲ هەفتە

مانەوە لە ئێران:

۳٠ ڕۆژ

پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە GIFT و ZIFT

لە زۆربەی حاڵەتەکاندا گیفت و زیفت بۆ چارەسەرکردنی نەزۆکی سوکی پیاو بەکاردەهێنرێت.

تا تەمەنت زیاتر بێت، ئەگەری دووگیانی سەرکەوتوو کەمتر دەبێتەوە. تەمەنی گونجاو بۆ منداڵبوون لە خوار ٣٥ ساڵەوەیە.

ئەگەری دووگیانی سەرکەوتوو بە IVF لە نێوان ٣٠ بۆ ٤٠ لە سەد دایە.

بەڵێ، لەبەر ئەوەی سپێرم و هێلکەی دایک و باوک بەکاردێت، منداڵەکە بەتەواوی وەک دایک و باوک دەبێت.

توانای منداڵبوون جیاوازی نییە لەگەڵ دووگیانی سروشتی. بۆیە تا تەمەنی دایک و باوک و بەتایبەت ئافرەتەکە لە کاتی هەوڵدان بۆ دووگیانبوون کەمتر بێت، ئەگەری لەبارچوون و نائاسایی بۆماوەیی کەمتر دەبێتەوە.

لە شێوازی گیفتدا سپێرم و هێلکە لە تاقیگە تێکەڵ دەکرێن و لە ڕێگەی نەشتەرگەری لاپارۆسکۆپیەوە دەگوازرێنەوە بۆ بەشە جیاوازەکانی بۆرییەکانی فالۆپ. لە شێوازی زیفتدا سپێرم و هێلکە لە تاقیگەدا تێکەڵ دەکرێن (لە ڕێگەی IVF یان ڕێگاکانی تری وەک ICSI، IMSI و …) و ئەو خانانەی کە لە ئەنجامی تێکەڵبوونیانەوە دروست دەبن بە نەشتەرگەری لاپارۆسکۆپی دەدرێن بۆ ناو بۆرییەکانی فالۆپ.

  • خوێنبەربوون
  • چلک
  • لەبارچوون
  • دووگیانی لە دەرەوەی منداڵدان
  • تێکچوونەکانی پەیوەست بە منداڵدان و پەردەی کۆرپەلە
  • ئاڵۆزییەکانی پەیوەست بە بێهۆشکردن

وێنەکانی GIFT و ZIFT

نرخی GIFT و ZIFT لە ئێران

GIFT و ZIFT

لە شاری تاران
$ 850 تێچووی کۆتایی و گرەنتی کراو
  •  
پارەدان بە یەکجار

خزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە

GIFT و ZIFT

لە ئێران
$ 500 بۆ 1500 تێچووی نزیکەیی
  •  
پارەدان بەپێی بەکاربردن

هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر

بەڕێوەبەرانی پزیشک

کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت

گروپێکی پرۆفیشناڵ

کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.

باشترین پزیشکان

ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.

نرخێکی زۆرگونجاوە

ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.

پشتیوانی هەمیشەیی

دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.

ناوەکانی تری GIFT و ZIFT:

Infertility Treatment with Gamete Intrafallopian Transfer (GIFT) & Zygote Intrafallopian Transfer (ZIFT)، چارەسەری نەزۆکی، نەشتەرگەری، لاپارۆسکۆپی

Scroll to Top